#ڕامان_لە_قوڕئان .. ـ ۱۱ ـ جیاوازی نێوان ( الفعل و العمل ) الفعل کارێکە کە پێویستی بە کات و خۆ ماندو کردنەوە نیە بەڵکو بەبێ ماندوبون و بە ئاسانی ئەنجام دەدرێت بەڵام العمل پێویستی بە کاتە و زو ئەنجام نادرێت و دەشبێت مایەی ماندوو بون ! بۆیە لە قوڕئان دا هەرگیز ـ عمل ـ بۆ خوای گەورە بەکار نەهاتوە ، بۆ نمونە لە قوڕئان دا نابینیت بفەرموێت : عمل الله یان یعمل الله ، بەڵکو هەمیشە ـ فعل ـ بۆ خوای تعالی بەکار هاتوە بۆ نمونە :{ وتبين لكم كيف فعلنا بهم وضربنا لكم الأمثال ..} [إبراهيم: 47]. { وَيَفْعَلُ اللَّهُ مَا يَشَاءُ ﴾ [إبراهيم: 27]. #حسن_عبدالله