سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  "١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. (27)
گۆڕینی فۆنت



"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.

- فەڕشچنە فارس و تورکەکان دەبردران بۆ ئەوروپا!

- کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:02:19

- بەشی یەکەم: ناوماڵ - ژمارە 27
""""""""""""""""""""""""""""
پاشان لە سەدەی پانزەیەمدا پلە باڵاکان و موڵکدارەکان فەرشیان بە باڵکۆنی و پەنجەرەکانی ماڵەکانیاندا هەڵدەواسی و پیشانی خەڵکیان دەدا، ئەمەش لەو پارچە هونەرییەدا دەردەکەوێت کە هونەرمەندی ئیتاڵی (ڤیتۆرێ کارپاچیۆ) لە ساڵی ١٤٩٤ ی زاینیدا لە شاری (ڤێنیسیا) کێشاویەتی بە ناوێ ( بەیەکگەشتنی دوو دەستگیران و کۆچی حاجیان) سەدەی حەڤدەیەم فەرشی ڕازاندنەوەی بەخۆیەوە بینی کە سەر و ژێرێ مێزی نانخواردنی پێ ڕوپۆش دەکرا، وە هەروەها فەرشی کەنتۆر و بەر پەنجەرەش داهێنرا. هەروەها هونەرمەندانی بەلجیکی بۆ پارچە وێنە هونەرییەکانیان سروشتیان لە فەرشی ئیسلامییەوە وەردەگرت، بەتایبەتی ئەو پارجە وێنە کێشراوە بەناوبانگەی کە (ڤان ئیک) لە ساڵی ١٤٣٦ ی زاینیدا لە شاری (بروج) کێشاویەتی بۆ خاتوو (مەریەمی پاکیزە) و ساواکەی لەگەڵ قەشە (دۆناتیان) و قەشە (جۆرج) و کاهین (ڤان دێر پاێڵ) کە ئەوە پیشان دەدا کە خاتوو (مەریەم) دانیشتووە لەسەر فەرشێک کە لەسەر فەرشەکە شێوە ئەندازەیی بەدەوری چەند گوڵێکی پێکەوە پەیوەست بە مەعین و ئەستێرەی هەشت سەر هەیە. فەرشی ئیسلامی نرخ و بایەخێکی باڵای هەبووە، چونکە لە ( مۆزەخانەی ڤیکتۆریا و ئالبێرت) لە شاری لەندەن هەیە بە ناونیشانی (گەشتە دەرییایەکانی هاکلویت) لە بەشێکیدا بە ناونیشانی ( چەند ئاڕاستە کردنێکی دیاریکراو بۆ م.مۆرگان هەبڵثۆرن) کە نێردرابوو بۆ سەر زەمینی فارسەکان لە سالی ١٥٧٩ی زاینیدا ، ئەم بەشە باس لە بردنی فەرشچنان لە سەر زەمینی فارسەوە بۆ ئینگلتەرا دەکات. وە ئاراستەکردنەکان دەڵێت:" لە سەر زەمینی فارس جۆرە فەرشێک دەبینی کە لە خوری ڕێسراوی زبر دروست کراوە کە ڕەنگی زۆر جوانی هەیە لە باشترین جۆرەکانی فەرشە لە جیهاندا. وە لەسەرت پێویستە بچیت بۆ ئەو شار و ناوچانە و فێری ڕەنگکردنی ئەو خورییە ڕێسراوانە ببیت، کە بە ڕێگایەکی تایبەت ڕەنگ دەکرێت بەجۆرێک کە ڕەنگەکەی کاڵ نابێتەوە و باران و عارەق و سرکەش کاری تێناکات. ئەگەر توانیت وەستایەکی شارەزای ڕستنی فەرشی تورکی بهێنیت، ئەوا تۆ توانیوتە هونەرەکە بهێنیت بۆ شانشینەکەمان، وە لە هەمان کاتیشدا بەرهەمی کۆمپانیاکەشت زیاد دەکات". هیچ فەرشێک لە ڕووی جۆر و جوانی و باشی بەناوبانگیەوە هاوشانی فەرشی تورکی_عوسمانی نابوو جگە لە فەرشی فارسی کە بوو بووە کاڵایەکی بەرهەم هێنان و حکومەتی سەفەوی خۆی سەرپەرشتی دەکرد. لە سەردەمی (شا عەباسی یەکەم ١٥٨٧_١٦٢٩ی زاینیدا) سەفەویەکان گەشەیاندا بە پەیوەندییە بازرگانیەکانییان لەگەل ئەوروپادا، تەنانەت وایلێهات کە بازرگانی هەناردەکردنی ئاوریشم بوو بە سەرچاوەیەکی سەرەکی داهات و سامانی وڵات، پاشان ئەم بەرهەمانە بوون بە دیاری بەنرخ کە نێردە سیاسییەکان بۆ ئەوروپا لە نێوان خۆیاندا بە یەکترییان دەدا.
..... 
لە کاتی ناردنی نێرە سیاسییەکاندا بۆ ئەوروپا، فەرش وەک دیارییەکی بەنرخ پێشکەش دەکرا.
...
لینکی کتاب بە زمانی ئینگلیزی PDF
https://muqith.files.wordpress.com/…/1001inventions-muslimh…
.....
لینکی کتاب بە زمانی عەرەبی PDF
https://archive.org/…/1001Inventions-TheEnduringLegacyOfMus…
.....

لەهەر ژمارەیەکی نوێدا ژمارەی پێشوو دادەنێین بۆ ئەوەی تۆی خوێنەر بە ئاسانی هەموو زنجیرەکە بەدوای یەکدا دەست بخەیت
ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt
.....
ژمارەی پێشوو
https://www.facebook.com/ahmadkakmahmood/photos/a.304749659616541.69624.303702429721264/1694732580618235/?type=3&theater



 1032

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram