سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  فه‌رمووده‌ قودسییه‌کان به‌شی (1)
گۆڕینی فۆنت


فه‌رمووده‌ قودسییه‌کان به‌شی (1)

عه‌فان شێخ سدیق سه‌رگه‌تی 


(عن ابن قبضة قال، قدمت المدينة: فقلت اللهم يسر لى جليسا صالحا قال: فجلست الى ابى هريرة (رضی الله عنه) فقلت: انى سألت الله ان يرزقنى جليسا صالحا فحدثنى بحديث سمعته من رسول الله (صلى الله عليه وسلم) لعل الله ان ينفعنى به . فقال: سمعت رسول الله (صلى الله عليه وسلم) يقول: (ان اول ما يحاسب به العبد يوم القيامة من عمله صلاته ، فان صلحت فقد افلح و نجح وان فسدت فقد خاب و خسر، فان انتقض من فريضته شى قال الرب عزوجل انظروا هل لعبدى من تطوع فيكمل بها ما انتقض من الفريضة ثم يكون سائر عمله كذلك ـ) حه‌ریسی کوڕی قه‌بیسه‌ ده‌ڵێت: هاتم بۆ مه‌دینه‌ گوتم خوایه‌ هاونشینێکی ساڵحم بۆ بڕه‌خسێنی، ده‌ڵێت چوم بۆ لای‌ ئه‌بو هوره‌یره‌ و گوتم : داوام له‌ خوای‌ گه‌وره‌ كرد كه‌ هاونشینێكی‌ ساڵحم بۆ بڕه‌خسێنێ‌، فه‌رموده‌یه‌كم بۆ بگێره‌وه‌ كه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رت (صلى الله عليه وسلم) بیستبێت به‌شكوم سود وقازانجێكی‌ لێ‌ ببینم، (ئه‌بو هوره‌یره‌) گوتی‌ بیستم پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)ی‌ خۆشه‌ویست فه‌رموی‌: به‌ ڕاستی‌ یه‌كه‌م شتێ‌ له‌ كرده‌ی‌ به‌نده‌كه‌ له‌ قیامه‌تدا لێپێچینه‌وه‌ی‌ له‌ سه‌ر ده‌كرێت نوێژه‌، گه‌ر به‌ چاكی‌ و وه‌ك خۆی‌ ئه‌نجامی‌ دابێت ڕزگاری‌ بوه‌، گه‌ر ئه‌نجامی‌ نه‌دابێت وه‌ك خۆی‌ ئه‌وه‌ ڕه‌نج به‌ خساره‌، خۆگه‌ر هات و له‌ نوێژه‌ فه‌رزه‌كانیدا كه‌می‌ هێنا، ئه‌وه‌ خوای‌ گه‌وره‌ و بالاَ ده‌ست ده‌فه‌رمێت:بگه‌ڕێن و نامه‌ی‌ كرده‌ی‌ بپشكنن بزانن ئه‌م بونده‌یه‌م نوێژی‌ سونه‌تی‌ هه‌یه‌ ئه‌م كه‌م و كوڕیه‌ی‌ فه‌رزه‌كان پڕبكاته‌وه‌، گه‌ر هه‌یبو ئه‌وه‌ پێ‌ ی‌ پڕ ده‌كرێته‌وه‌، هه‌مو كرده‌كانی‌ دیكه‌شی‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بن . 
ئه‌م فه‌رموده‌یه‌: 
تیرموزی‌ له‌ ژێر ژماره‌ی‌ (413) و ئه‌بو داود له‌ ژێر ژاره‌ی‌ (864)دا ریوایه‌تی ئه‌كه‌ن ،له‌ ( السلسلة الصحيحة ) دا هاتووه‌ و فه‌رموده‌كه‌ صه‌حیحه‌ . 
له‌ وانه‌كانی‌: 
1ـ (ان اول ما يحاسب ...) مه‌به‌ست پێی‌ یه‌كه‌م كرده‌یه‌ك كه‌ به‌ستنی‌ په‌یوه‌ندی‌ خوای‌ گه‌ره‌و به‌نده‌یه‌، یه‌كه‌م شتێكیش كه‌ له‌ نێوان عه‌بدایه‌ و لێپێچینه‌وه‌ی‌ له‌ سه‌ر ده‌كرێت (خوێنه‌). 

2ـ فه‌زڵ و میهره‌بانی‌ خوای‌ گه‌وره‌. 

3ـ گه‌وریی نوێژی‌ سونه‌ت. 

4ـ مرۆڤی‌ بڕوادار هه‌میشه‌ ده‌بێت دوعای‌ هاونشینی‌ پیاوی‌ ساڵح و له‌ خواترس بكات. 

5ـ هاونشینی‌ پیاو ساڵح ده‌بێته‌ هۆی‌ خێری‌ دونیاو قیامه‌ت. 

6ـ (فان انتفض) زانایان ده‌فه‌رمون پێ‌ ده‌چێت مه‌به‌ست پێ‌ ی‌ نه‌بونی‌ گه‌ردن كه‌چی‌ و زیكرو دوعاكانی‌ ناو نوێژه‌كه‌بێت . یا پێ‌ ده‌چێت به‌ جێ‌ نه‌هێنانی‌ هه‌ندێ‌ مه‌رج بن . خواش زانا تره‌. 

7ـ وردكاری‌ هاوه‌ڵان له‌ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی‌ پرسیاره‌كاندا ، ئه‌م تابعینه‌ (حه‌رسی‌) دێته‌ خزمه‌ت ئه‌بو هوره‌یره‌ وده‌ڵێت فه‌رموده‌یه‌كم بۆ بگێڕوه‌ كه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) ت بیستبێت ، ئه‌میش وه‌لاَمی‌ وه‌ك پرسیاره‌كه‌ ده‌داته‌وه‌ و ده‌فه‌رمێت (بیستم...). 

8- هه‌موو كرده‌یه‌كی‌ په‌رستشی‌ سه‌نه‌ته‌كه‌ی‌ پڕكه‌ره‌وه‌ی‌ كه‌لێنی‌ فه‌رزه‌كه‌ یه‌تی‌ به‌ به‌ڵگه‌ی‌ (هه‌موو كرده‌كانی‌ دیكه‌ش هه‌روا ده‌بن). 

 450

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus