((مافه‌كانى ژن به‌سه‌ر مێرده‌كه‌يه‌وه)) 1) ماره‌يى : له‌سه‌ر پياو واجبه له دواى گرێبه‌ستى هاوسه‌رگيرى ماره‌يى بداته خيزانه‌كه‌ى ، خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى: (وَءَاتُواْ ٱلنِّسَآءَ صَدُقَٰتِهِنَّ نِحۡلَةٗ فَإِن طِبۡنَ لَكُمۡ عَن شَيۡءٖ مِّنۡهُ نَفۡسٗا فَكُلُوهُ هَنِيٓٔٗا مَّرِيٓٔٗا) سورة النساء: 4. واته: ماره‌يى ئافره‌تان بده‌ن به‌و په‌ڕى دڵفراوانى و ئاسووده‌ييه‌وه ، ئه‌گه‌ر به ئاره‌زوو و ويستى خۆيان ده‌ستيان هه‌ڵگرت له هه‌ندێك ماره‌يى و به‌خشيان به ئێوه ، ئێوه بۆتان هه‌يه بيخۆن و به‌كارى بهێنن و به‌بێ دو دڵى نۆشى بكه‌ن . ئه‌م ماره‌يه تايبه‌ت موڵكى ئافره‌ته و پياوه‌كه بۆى نيه به‌بێ ئيزنى خێزانه‌كه‌ى ده‌ستكارى بكات و به‌كارى بهێنێت . 2) جێ به‌جێ كردنى پێداويستيه‌كانى وه‌كو خواردن و خواردنه‌وه و جڵ و به‌رگ و چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى و گشت ئه‌و شتانه‌ى پێويستيه‌تى: پێغه‌مبه‌رى خوا ( صل الله علیه وسلم ) له فه‌رمووده‌يه‌كى صه‌حيحدا فه‌رموويه‌تى: (وَلَهُنَّ عَلَيْكُمْ رِزْقُهُنَّ وَكِسْوَتُهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ). مسلم: 1218. واته: ڕزق و خۆراكى خێزانه‌كانتان له‌سه‌ر ئێوه‌يه ، وه به هه‌مان شێوه جل و به‌رگ و پۆشاكيشيان به‌شێوه‌يه‌كى باش و جوان له‌سه‌ر ئێوه‌يه . وه له فه‌رمووده‌يه‌كى تردا هاتووه عائيشه‌ى دايكى باوه‌ڕداران (ڕه‌زاى خواى گه‌وره‌ى لێبێت) فه‌رموويه‌تى: (جَاءَتْ هِنْدٌ إلَى النَّبِيِّ صل الله عليه وسلم ، فَقَالَتْ : يَا رَسُولَ اللهِ ، إنَّ أَبَا سُفْيَانَ رَجُلٌ شَحِيحٌ ، فَلاَ يُعْطِينِى مَا يَكْفِينِى وَوَلَدِى ، إلاَّ مَا أَخَذْت مِنْ مَالِهِ وَهُوَ لاَ يَعْلَمُ ، فَقَالَ : خُذِى مَا يَكْفِيك وَوَلَدَك بِالْمَعْرُوفِ) رواه البخاري:49 ، ومسلم: 1714. واته: هيندى كچى عوتبه خێزانى ئه‌بو سوفيان هاته لاى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صل الله علیه وسلم ) ووتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا ( صل الله علیه وسلم ) به‌ڕاستى ئه‌بو سوفيان پياوێكى به‌خيل و ڕه‌زيله ئه‌وه‌نده پاره‌مان پێ نادات به‌شى خۆم و منداڵه‌كه‌م بكات ئيلا ئه‌گه‌ر به‌بێ ئاگاى ئه‌و له‌پاره و سامانه‌كه‌ى ببه‌م ئايه له‌م كاره‌دا تاوانم بۆ هه‌يه؟ پێغه‌مبه‌رى خوا ( صل الله علیه وسلم ) فه‌رمووى: ئه‌وه‌نده له ماڵه‌كه‌ى ببه كه به‌شى خۆت و منداڵه‌كه‌ت بكات ( واته زياد له پێويست نه‌به‌ى ئه‌گه‌ر نا تاوانبار ده‌بى). 3) جێ به‌جێ كردنى شوێنى مانه‌وه‌و حه‌وانه: پياو واجبه له‌سه‌رى به گوێره‌ى تواناى خانووێك شوێنێكى حه‌وانه‌وه‌و مانه‌وه بۆ خێزانه‌كه‌ى ئاماده بكات، خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (أَسْكِنُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ سَكَنْتُمْ مِنْ وُجْدِكُمْ) سورة الطلاق: 6. واته: به‌گوێره‌ى تواناتان جێگه‌و ڕێگايان بۆ دابين بكه‌ن . 4) ڕێزگرتن و نه‌رم و نيانى و چاك بوون له‌گه‌ڵى: واجبه له‌سه‌ر پياو ڕه‌وشتى به‌رامبه‌ر به خێزانه‌كه‌ى جوان بێت و نه‌رم و نيان بێت له‌گه‌ڵى ، خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى: (وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ) سورة النساء: 19، واته: به‌شێوه‌يه‌كى جوان هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و باشبن له‌گه‌ڵيان. وه له ئايه‌تێكى تردا فه‌رموويه‌تى:( وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِى عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ ) البقرة: 228. واته: بۆ ئافره‌تان به‌شێوه‌يه‌كى جوان مافيان هه‌يه له‌سه‌ر پياوه‌كانيان هه‌روه‌كو چۆن پياوان ئه‌و مافه‌يان له‌سه‌ر ئه‌وان هه‌يه (كه ده‌بێت به‌شێوه‌يه‌كى جوان هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ يه‌كتريدا بكه‌ن)، وه هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى: (وَاسْتَوْصُوا بِالنِّسَاءِ) رواه البخاري: 3153 ومسلم: 1468. واته: ئامۆژگاريتان ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانتان باش بن . 5) پاراستنى خێزان له زه‌ره‌رو زيان پێ گه‌ياندن: له‌سه‌ر پياو واجبه خۆى بپارێزێت له گه‌ياندنى زه‌ره‌رو زيان به خێزانه‌كه‌ي، پێغه‌مبه‌رى خوا ( صل الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى: (لاَ ضَرَرَ وَلاَ ضِرَارَ) ابن ماجة: 234. واته: نه زه‌ره‌رو زيان له خۆت بده نه له غه‌يرى خۆتيش بده . 6) فێركردن و ئامۆژگارى كردنى خێزان بۆ گشت كرده‌وه‌يه‌كى باش و دوور خستنه‌وه‌يان له گشت كرده‌وه‌يه‌كى خراپ ، له‌سه‌ر پياو واجبه به‌شێوه‌يه‌كى نه‌رم و نيان فه‌رمانى كارى چاك به‌خێزانه‌كه‌ى بكات و ڕێگرى له كرده‌وه‌ى خراپيشى لێ بكات ، خواى گه‌وره فه‌رموويه‌تى: ( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا قُوا أَنْفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَائِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَا يَعْصُونَ اللَّهَ مَا أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ ) التحريم: 6. واته: ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه خۆتان و ژن و ماڵ و كه‌س و كارتان بپارێزن له ئاگرێك كه سووته‌مه‌نيه‌كه‌ى جه‌سته و لاشه‌ى مرۆڤى كافر و به‌رده ، كۆمه‌ڵه فريشته‌يه‌كى تووند و تيژ به‌سه‌ريه‌وه‌ن ، بێ فه‌رمانى خوا ناكه‌ن له‌هه‌ر شتێك فه‌رمانيان پێبكات ، وه هه‌رفه‌رمانێكيان پێ بسپێردرێن به‌خێرايى ئه‌نجامى ده‌ده‌ن . 7) ڕێزگرتن له خزم و كه‌س و كارى: واجبه له‌سه‌ر پياو سيله‌ى ڕه‌حم به‌رامبه‌ر به كه‌سه نزيكه‌كانى خێزانى جێ به‌جێ بكات وه يارمه‌تيان بدات و ڕێگرى له خێزانى نه‌كات بۆ سه‌ر دانى كردنيان . 😎 ئه‌گه‌ر پياو زياتر له خێزانێكى هه‌بوو واجبه له‌سه‌رى دادپه‌روه‌رى له نێوانياندا بكات له خواردن و پۆشاك و ڕووخۆشى و سه‌رجێى و سه‌فه‌ركردن و باقى شته‌كانى تر ، ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ر نه‌بێت له نێوانيان ئه‌وه له ڕۆژى دواييدا لاشه‌ى خوار ده‌بێت و لايه‌كى نزمتر ده‌بێت و شايسته‌ى سزاى خواى گه‌وره‌يه . 9) پێويسته پياو وه ئافره‌تيش به‌هۆى هه‌ندێك هه‌ڵه‌وه يه‌كسه‌ر خێزانه‌كه‌ى له‌به‌ر دڵ ڕه‌ش نه‌بێت چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ندێك هه‌ڵه‌شى هه‌بێت بێگومان چاكه‌ى زۆريشى هه‌يه بۆيه پێويسته چاكه‌كانيان له‌بير نه‌كه‌ن ، پێغه‌مبه‌ر ( صل الله علیه وسلم ) فه‌رموويه‌تى: (لَا يَفْرَكْ مُؤْمِنٌ مُؤْمِنَةً إِنْ كَرِهَ مِنْهَا خُلُقًا رَضِىَ مِنْهَا آخَرَ)رواه مسلم- كتاب الرضاع- باب الوصية بالنسا‌ء- 2672. واته: با پياوى ئيمان‌دار ڕق هه‌ڵنه‌گرێت له ئافره‌تى ئيمان‌دار ئه‌گه‌ر ڕه‌وشتێكى پێ ناخۆش بوو ، ئه‌وه با كاره چاكه‌كانى له‌بير نه‌كات و پێى ڕ‌ازى بێت . 10) واجبه له‌سه‌ر هه‌ردووكيان خيانه‌تى زه‌وجى نه‌كه‌ن و خۆيان له نه‌زه‌ر و په‌يوه‌ندى ناشه‌رعى بپارێزن ئه‌گه‌رنا گوناهبار و زه‌ره‌رمه‌ندى دونيا و قيامه‌ت ده‌بن . 11) پێويسته پياو خۆى بۆ خێزانه‌كه‌ى بڕازێنێته‌وه هه‌روه‌كو چۆن حه‌ز ده‌كات خێزانى خۆى بۆ بڕازێنێته‌وه . بە پشتیوانی خودا مافی پیاو لەسەر ئافرەت بە پۆستێکی کە بڵاو دەکەمەوە... وصل اللە وسلم علی نبینا محمد ...