حوکمى بەشدارى کردن لە جەژنى ڤالنتاین (ڕۆژی خۆشەویستى) چیە؟ . . بەداخەوە لەم چەند ساڵەی دوایی لە نێو لاوانی كوردی موسڵمان نەخۆشییەكی زۆر ترسناك بڵاو بووەتەوە ، ئەویش نەخۆشی بەشداری كردنە لە جەژنەكانی گاور و خاچ پەرەستان كە هەمووی زیندوو كردنەوەیە بۆ داب و نەریتەكانی داوێن پیسیی و فەوتان و فەسادی ئەخلاقی، بۆیە دەبینین لە جەژنی ڕەمەزان و قوربان تا نیوەڕۆ ئەخەون كەچی لە جەژنی (ڤالنتاین) هەر لەبەرە بەیانەوە بەخەبەرن و تا نیوەشەو نامە ئە گۆڕنەوە و ئاهەنگ ئەگێڕن و پیرۆزبای لە یەكتر ئەكەن . شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله لەم بارەیەوە دەفەرموێ : یادگێڕانى جەژنى خۆشەویستى جائیز نی یە لە بەر چەند هۆیەك: یەكەم : ئەو جەژنە بیدعەیە و هیچ بنەمایەكى نی یە لە شەرع دا. دووەم : ئەوە بانگت دەكات بۆ عەشق و غرامیات. سێهەم : ئەوە بۆ سەرقاڵ كردنى دڵە بە شتى بێ مانا و پێچەوانەى سەلەفى صاڵحە(ڕەزاى خوایان لێ بێت). بۆیە لەم ڕۆژەدا نابێت و حەرامە كە هیچ دروشمێك ڕووبدات چ لە بوارى جل و بەرگ و خواردن و خواردنەوەكان و دیارى بەخشین،وە لەسەر موسڵمانان پێویستە كە بە عیزەتەوە دەست بە دینەكەیانەوە بگرن و دواى ئەوانە نەكەون..... داوا لە خواى گەورە دەكەم كە موسڵمانان بپارێزێت لە هەموو فیتنەیەكى دیار و نادیار..