"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. - ئایا دەزانی ئەوروپیەکان خەڵاتیان دادەنا بۆ باشترین کەسێک کە بتوانێت وەک فەڕشی تورکی بچنێت! - کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:02:35 - بەشی یەکەم: ناوماڵ - ژمارە 28 """""""""""""""""""""""""""" ڕستن و چنینی فەرش پیشەسازیەکی مەزن بوو و بوو بووە هونەرێکی پیشەیی کە پێویستی بە دیزاینەر هابوو بۆ وێنە کێشانی نمونەکان لەسەر کاغەز بەرلەوەی وەر بگێڕدێرت بۆ دیزاینی ڕێسراو و چنراو. ئوە دیزاینانەش لەسەر ئەندازەی گەورە و فراوان بوون، ئەمەش بە پێی ئەم داخوازییە چڕ و زۆرە بوو کە بەکاربەرە ئەوروپییەکان داوایان دەکرد. پیشەوەرانی ڕستن و چنینی فەرش لە (تەورێز و کاشان و ئەسفەهان و کرمان) دیزاینی وایان بەرهەم دەهێنا کە ئاوی چاوی دەبرد و سەری دەسوڕماند تەواو بە وردی چنرابوو، لە نمونەکانیان: ئەو فەرشانەی حەوزێک لە چەقیاندا بوو یان فەرشی میحرابی و ئەو فەرشانەی گوڵدانیان تێدابوو، وە پاشانیش ئەو فەرشانەی کە تایبەت بوون بە تاکە کەسێکەوە کە وێنەی کەس یان دروشمیان لەسەر بوو کە ژمارەیەک لە دادوەرە ئەوروپاییەکان ئەمانەیان هەبوو. زۆرێک لەو فەرشانە حەوزیکی چوار لای هەبوو و حاشیەیەکیان هەبوو کە چەند هێڵێکی تێدابوو و لە فەرشێکەوە بۆ فەرشێکی تر پانییەکەیان دەگۆڕا. لەسەرەتای سەدەی نۆزدەیەمدا ئاستی پیشەسازی فەرش دابەزی، وە هۆکارەکانیشی ڕوداوە مێژوییەکان و ئەم کێشمە کێشمانە بوو کە تیایدا وڵاتی فارس ئاسایش و جێگیرێتی لەدەستدا جگە لەوەش لە سەدەی هەژدەهەمدا وای لێهات کە ئەوروپییەکان خۆیان گەشەیان دا بە پیشەسازی رستن و چنینی فەرشی تایبەت بە خۆیان. یەکەمین فەرشی دروستکراو لە ئەوروپا کە لاسای کردنەوەی موسوڵمانەکان بوو، لە ژێر چاودێری ئینگلیزەکان دروستکرا.(کۆمەڵەی شاهانەیی هونەرەکان) بە پشتیوانی کردنی ماددی و بەخشینی چەندین خەڵاتی گرانبەها پاڵپشتی پیشەسازییەکی سەرکەوتووی فەرش چنین بوو لەسەر (شیوازی فەرشی تورکی). هەر بەم جۆرە ئەم کۆمەڵەیە لە ماوەی نێوان ساڵانی ١٧٥٧ و ١٧٥٩ دا خەڵاتێکی بە بڕی ١٥٠ جونیەی ئیستەرلینی تەرخان کردبوو بۆ باشترین فەرش کە وەک فەرشی تورکی وابێت، لەم سەردەمەدا ناوبانگ و خۆشەویستی فەرشە (بەربەرییەکان) کە لە باکوری ئەفریقا دروست دەکرێن، رۆژ بە رۆژ لە زیاد بون دایە لە چاو جۆرەکانی تری فەرشدا. بەربەرەکان لە فەرشەکانیاندا نیشانەی تایبەت و دیارییان نیە یان جێ تەبەنەکان (سوژنەکان) دیارنین، وە دەتوانن بە بەنی قایمتر و ئەستورتر لە بەنی ئاسایی فەرش بچنن. ئەم فەرشانە بۆ هەمووان بەردەستە چونکە هەموو جۆرێکیان لێ دروست کراوە لە بەنی ڕێسراوی خوری گرانبەها تا بەنی نایلۆنی کەم نرخ و ئۆلیفین و هەرزانیشن. لەگەڵ ماددە پیشەسازییە نوێیەکانی سەردەمدا، فەرش بووە بە یەکێک لە هەرزانترین ڕووپۆشی زەمینی ماڵ و بالەخانە و فەرمانگەکان، ئەو ئاسودەیی و گەرمییە کە فەرش بۆمانی دابین دەکات، وای لێکردووە کە زۆرتین داخوازی لەسەر بێت و یەکێک بێت لەو ئامڕازانەی کە زۆرترین بەکارهێنانی هەبیت بۆ ڕاخستن. هەروەها فەرش کاڵایەکی خۆشگوزەرانییەو هەوادارانی کۆکردنەوەی فەرش و مۆزەخانەی ڕستن و چنین و بازرگانەکان هەوڵێکی زۆری بۆ دەدەن، لە هەمان کاتدا( فەرشە فڕیوەکەی عەلائەدین) هەندێک کەف و کوڵ و ناوبانگی بۆ ئەم بەرهەمە هونەرییە زیادکردووە. لە جیهانی نوێی ئەم سەردەمەدا فەرش بوەتە یەکێک لە سەرەکی ترین پێویستییەکانی ژیان. ..... لە کاتی ناردنی نێرە سیاسییەکاندا بۆ ئەوروپا، فەرش وەک دیارییەکی بەنرخ پێشکەش دەکرا. ... لینکی کتاب بە زمانی ئینگلیزی PDF https://muqith.files.wordpress.com/…/1001inventions-muslimh… ..... لینکی کتاب بە زمانی عەرەبی PDF https://archive.org/…/1001Inventions-TheEnduringLegacyOfMus… ..... لەهەر ژمارەیەکی نوێدا ژمارەی پێشوو دادەنێین بۆ ئەوەی تۆی خوێنەر بە ئاسانی هەموو زنجیرەکە بەدوای یەکدا دەست بخەیت ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt ..... ژمارەی پێشوو https://www.facebook.com/ahmadkakmahmood/photos/a.304749659616541.69624.303702429721264/1695728180518675/?type=3&theater