فه‌رموده‌ی قودسی كامه‌يه.؟! عه‌فان شێخ صدیق سه‌رگه‌تی ئه‌و فه‌رموده‌یه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلى الله عليه وسلم)له خوای گه‌وره‌وه ده‌یگێرێته‌وه.ئه‌م فه‌رمودانه‌ش له كتێبه‌كانی فه‌رموده‌دا به چه‌ند ده‌ربڕینێكی جیاواز هاتووه:- 1 ـ قال الله تعالى ... 2 ـ فیما یرویه عن ربه ... به كۆی زانایانیش ئه‌م فه‌رموودانه له قورئان نین . زانایان چه‌ند ران له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه ئایا بێژی فه‌رمووده‌ی قوودسی كه‌لامی خوای گه‌وره‌یه، یا ئه‌وه‌ته ماناكه‌ی به نیگا هاتووه،بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)بێژه‌كه‌ش له لایه‌ن خودی پێغه‌مبه‌ره‌وه‌یه (صلى الله عليه وسلم)؟ رای یه‌كه‌م/ هێندێ فه‌رمویانه فه‌رموده‌ی قودسی مانا‌و بێژی له لایه‌ن خودای گه‌وره‌وه‌یه، ئه‌وه‌ته پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له گێڕانه‌وه‌ی دا ده‌فه‌رمێت (قال الله ...) به‌ڵگه نه‌ویستیشه ئه‌سڵ له گه‌یاندندا ئه‌وه‌یه كه به ئه‌مانه‌ته‌وه ئه‌و قسه‌یه وه‌كو خۆی بگه‌ێینی. رای دووه‌م/ فه‌رموده‌ی قودسی ماناكه‌ی له لایه‌ن خودای گه‌وره‌وه‌یه و بێژه‌كانیش یا ده‌ربڕینه‌كانیش هی پێغه‌مبه‌رن (صلى الله عليه وسلم)ئه‌م وته‌یه‌ش به‌هێزترینه له‌به‌ر : 1 ) گه‌ر هاتبا فه‌رموده‌ی قودسی بێژ‌و مانای له لایه‌ن خواوه بوایه ، ده‌بوو له روی سه‌نه‌ده‌وه قورئان بوایه ، چونكه پێغه‌مبه‌ر()ی خوا به بێ واسته له خوای گه‌وره‌وه ده‌یگێرێته‌وه ، به‌لاَم قورئان وه‌ك لای هه‌موان ئاشكرایه جوبره‌ئیل علیه السلام هێناویه‌تی خوای گه‌وره‌ش له باره‌ی قورئانه‌وه ده‌فه‌رمێت قُلْ نَزَّلَهُ رُوحُ القُدُسِ مِن رَّبِّكَ بِالْحَقِّ لِيُثَبِّتَ الَّذِينَ آمَنُوا وَهُدًى وَبُشْرَى لِلْمُسْلِمِينَ سوره‌تی نحل ئایه‌تی102 . 2 ) گه‌ر هاتبا بێژی فه‌رمووده‌ی قودسی له لایه‌ن خوداوه بوایه، ده‌بوو جیاوازیه‌ك نه‌بوایه له نێوان فه‌رموده‌ی قودسی و قورئاندا. به‌لاَم ئه‌وه‌تا چه‌ندین جیاوازی هه‌ن له نێوان قورئان و فه‌رمووده‌ی قودسیدا : 1ـ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر پیتێك له قورئان به‌رامبه‌ر به ده‌چاكه، به‌لاَم فه‌رموده‌ی قودسی وانیه. 2ـ قورئان له نێو نوێژدا ده‌خوێنرێت، گه‌ر بێت و هێندێكی له نوێژدا نه‌خوێنرێت نوێژه‌كه سه‌حیح نابێت ، به‌لاَم خوێندنی فه‌رموده‌ی قودسی نوێژ به تاڵ ده‌كاته‌وه. 3ـ خوای گه‌وره به قورئان ته‌حدای عه‌ره‌بی كردوه كه ناتوانن ته‌نها پیتێك له‌و بنوسن ، به‌لاَم فه‌رمووده‌ی قودسی وانیه. 4ـ ره‌وانیه قورئان به مانا بخوێنرێت به پێچه‌وانه‌ی فه‌رموده‌ی قودسیه‌وه. 5ـ ره‌وانیه به بێ ده‌ست نوێژ ده‌ست له قورئان بدرێت ، به پێچه‌وانه‌ی فه‌رمووده‌ی قودسیه‌وه. 6ـ له سه‌ر په‌سه‌ندترین را ئه‌وی له‌شگران بێت نابێت بیخوێنێت ، به‌لاَم فه‌رمووده‌ی قودسی وانیه. 7ـ قورئان هه‌مووی به ته‌واتر پێمان گه‌شتووه ، هه‌ر كه‌س ئینكاری حه‌رفێكی بكات كافر ده‌بێت ، به پێچه‌وانه‌ی فه‌رمووده‌ی قودسیه‌وه هه‌ر كه‌س ئینكاری فه‌رموده‌یه‌ك بكات و بڵێت ئه‌مه فه‌رموده‌ی قودسی نییه پێ كافر نابێت، به‌لاَم گه‌ر هاتوو ئینكاری فه‌موده‌یه‌كی كرد كه به سه‌حیحی له پێغه‌مبه‌ره‌وه هاتبوو ئه‌میش بزانێت كه صحیحه و علمی پێ ی هه‌بێت ، ئه‌و كاته كافر ده‌بێت چونكه پێغه‌مبه‌ری به درۆخستۆته‌وه. 8ـ قورئان له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه پارێزراوه إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا الذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ ـ بێگومان هه‌رئێمه قورئانمان ناردۆته خواره‌وه و به ڕاستی هه‌ر ئێمه‌ش ده‌یپارێزین (9) الحجر . هیچ كه‌س ناتوانێت كه‌م وزیادی تێدا بكات و ده‌ستی تێوه‌ردات ، به پێچه‌وانه‌ی فه‌رموده‌ی قودسیه‌وه ئه‌وه‌تا صه‌حیح و حه‌سه‌ن و لاواز بگره هه‌ڵبه‌ستراویشی تێدایه ده‌كرێت بۆ وه‌لاَمی كۆمه‌ڵی یه‌كه‌م كه پێیان وایه ( بێژ‌و مانای له لایه‌ن خواوه‌یه ) بوترێت له قورئاندا زۆر ئایه‌ت هه‌ن كه قسه‌ی كه‌سانی دیكه‌یه و خوای گه‌وره به‌یانی فه‌رمووه بۆمان . ئه‌وه‌تا له چیرۆكی پێغه‌مبه‌ران ، قسه‌كردنی په‌پوسڵێمانه و مێروله ،...هتد . كه ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌ێێنی كه (مانای ئه‌و مه‌به‌ستانه) هی ئه‌و كه‌سانه‌یه و بێژوو ده‌ربڕینه‌كه‌ش له لایه‌ن خواوه‌یه. له‌مه‌شه‌وه ده‌توانین بگه‌ینه ئه‌و ده‌ر ئه‌نجامه‌ی كه ته‌واوترین پێناسه‌ی فه‌رموده‌ی قودسی ئه‌وه‌یه (ئه‌و فه‌رموده‌یه كه‌ماناكه‌ی له لایه‌ن خوداوه‌یه و بێژ‌و ده‌ربڕینه‌كانیش له لایه‌ن پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) وه‌ن ) .