ساڵانه له 14/2 دا عاشقان و ئه‌وینداران گولی سوور و نامه‌ی خۆشه‌ویستــی پێشكه‌ش به یه‌كتری ده‌كه‌ن و جلی سوور له‌به‌ر ده‌كه‌ن ، به‌ڵام نازانن ئه‌مه جه‌ژن نیه و هیچ په‌یوه‌ندی به موسڵمانانه‌وه نیه : مێژووی ئه‌م جه‌ژنه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ 17 سه‌ده پێش ئێستا و یه‌كێكه له چهژنهكانی رۆمانیه بت په‌رسته‌كان له‌سه‌ده‌ی سێ یه‌می زاینی‌دا ئیپراتۆر (الكودیوسی دووه‌م) فه‌رمانداری رۆمانیهكانی ده‌كرد رۆمانیه‌كانیش چووبوونه سه‌ر ئاینی گاوره‌كان " له‌و ماوه‌یه‌دا ئیمپراتۆر هاوسه‌رگیری قه‌ده‌غه‌كردبوو له‌سه‌ر سه‌ربازه‌كانی به‌بیانووی ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری سه‌رقالیان ده‌كات له‌و جه‌نگانه‌ی هه‌ڵ ئهگیرسان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا (قه‌شه ڤالانتاین) دژی ئه‌م بریاره وه‌ستایه‌وه و بریاری دا به نهێنی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری بۆ سه‌ربازه‌كان بكات كاتێ ئیمپراتۆر به‌مه‌ی زانی (قه‌شه ڤالانتاین) ی ده‌ستگیركرد و فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرد " له‌زینداندا كه‌وته داوی خۆشه‌ویستی كچی ده‌رگاوانی زیندانه‌وه " پاشان ئیمپراتۆر بریاری دا لێی خۆش بێت و بیكات به یه‌كێك له نزیكه‌كانی خۆی و بیكاته زاوای خۆی " به‌و مه‌رجه‌ی واز له ئاینی خۆی بهێنێ به‌لام قه‌شه ڤالانتاین ئه‌م داوایایه‌ی ره‌ت كرده‌وه بۆیه ئیمپراتۆر له 14/2/270 ز " له‌سێداره‌ی دا " ئه‌وه‌بوو دواتر كه‌نیسه ساڵنامه‌یه‌كی دانا وه له‌و رۆژه‌دا كوره لاوه‌كان گول له‌به‌رده‌می په‌نجه‌ره‌ی ئه‌و كچانه داده‌نێن كه خۆشیان ده‌وێن وه له‌لایه‌ن پاپاوه رۆژی مردنی قه‌سه ڤالانتاین 14/2/270ز كرا به رۆژی جه‌ژنی خۆشه‌ویستی . بۆیه تكامان وایه موسلمانی خۆشه‌ویست به‌ژداری مه‌كه له‌م جه‌ژنه‌دا نهبهگول و نه به‌جلی سوور نه به پیرۆزبایی و به‌ژداری له‌و به‌ناو جه‌ژنه نه‌كه‌ن چونكه ئێمه موسلمانین .