حەرامیەتی بەشداری ڪردنی ڕۆژی خۆشەویستی ڤالانتاین . ڕۆژ خۆشەویستی ڤالانتاین چەژنی بێ باوەڕانە لە جوولەکە و گاورەکان . بۆ هیچ موسڵمانێڪ درووست نییە لاساییان بڪاتەوە و بەشداری چەژنیان بڪات . ====================================== ❶- گوێڕایەڵی فەرمانەڪانی پێغەمبەری (( خوا )) بکەن . ( وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا ۚ ) سورة الحشر ( ۷ ) Al-Hashr واتە : ( جا ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) پێی به‌خشیوون وه‌ری بگرن ، هه‌ر فه‌رمانێکی پێدان به‌گوێی بکه‌ن ، قه‌ده‌غه‌ی هه‌ر شتێکی لێ کردن مه‌یکه‌ن ) . ❷- ئەم جەژنە جەژنی بت پەرستە رۆمانیەکان و گاورەکانە . ﴿﴿ خوا ﴾﴾ ی گەورە دەفەرمووێ : ﴿ وَلَنْ تَرْضَىٰ عَنْكَ الْيَهُودُ وَلَا النَّصَارَىٰ حَتَّىٰ تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ ۗ قُلْ إِنَّ هُدَى اللَّهِ هُوَ الْهُدَىٰ ۗ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ بَعْدَ الَّذِي جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ ۙ مَا لَكَ مِنَ اللَّهِ مِنْ وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ ﴾ . سورة البقرة : ( ١٢٠ ) . واتە : ﴿ هه‌رگیز جوله‌كه و گاوره‌كان له ( تۆ ئه‌ی محمد ﴿ صلی الله علیه وسلم ﴾، ئه‌ی ئیماندار ) ڕازی نابن ، هه‌تا به ته‌واوی شوێن ئاین و به‌رنامه‌یان نه‌كه‌ویت ، پێیان بڵێ : به‌ڕاستی هه‌ر به‌رنامه‌ی ﴿﴿ خوا ﴾﴾ ( ئاینی ئیسلام ، شایسته‌ی ئه‌وه‌یە ڪه هه‌موولایه‌ڪمان شوێنی بڪه‌وین ) هیدایه‌تی ڕاست و دروست هه‌ر لای ئه‌وه ، خۆ ئه‌گه‌ر شوێن ئاره‌زووه‌ڪانی ئه‌وان بڪه‌ویت پاش ئه‌وەی زانیاری و زانستیت پێگه‌یشتووه ، ئه‌وه بزانه ڪه له لایه‌ن ﴿﴿ خوا ﴾﴾ وه هیچ سه‌رپه‌رشتیاری و یارمه‌تییه‌ڪت ده‌ست ناڪه‌وێت ﴾ . ❸- لە ئیسلام دا موسلمانان جەژنیان بۆ دانراوە ڪە بریتیە لە جەژنی رەمەزان و قوربان . پێغەمبەری ﴿﴿ خوا ﴾﴾ ﴿ صلی الله علیه وسلم ﴾ ڪاتێڪ چوو بۆ شارى مەدينە بينى خەڵڪە ڪە دوو ڕۆژيان هەبوو ڪە ياريان تێدا دەڪرد و خۆشيان تێدا دەردەبڕى ، پێغەمبەری ﴿﴿ خوا ﴾﴾ ﴿ صلی الله علیه وسلم ﴾ دەفەرمووێ : ﴿ إِنَّ اللَّهَ قَدْ أَبْدَلَكُمْ بِهِمَا خَيْرًا مِنْهُمَا يَوْمَ الْأَضْحَى وَيَوْمَ الْفِطْرِ ﴾ رواه النسائي . واتە : ﴿ ﴿﴿ خوا ﴾﴾ ى گەورە ئەم دوو ڕۆژەى بۆ گۆڕين بە دوو ڕۆژى زۆر لەو دوو ڕۆژە خێرتر و باشتر ئەويش چەژنى ڕەمەزان و قوربانە ﴾ . ❹- پێغەمبەری ﴿﴿ خوا ﴾﴾ ﴿ صلی الله علیه وسلم ﴾ دەفەرمووێ : ﴿ مَنْ تَشَبَّهَ بِقَوْمٍ فَهُوَ مِنْهُمْ ﴾ . ابو داود وصححه الالبانى . واتە : ﴿ هەر ڪەسێە خۆى بشوبهێنێت و لاسايى هەر قەومێڪ بڪاتەوە ، ئەوا لەوان حيساب دەڪرێت ﴾ . ❺- پێغەمبەری ﴿﴿ خوا ﴾﴾ ﴿ صلی الله علیه وسلم ﴾ دەفەرمووێ : ﴿ لَيْسَ مِنَّا مَنْ تَشَبَّهَ بِغَيْرِنَا لاَ تَشَبَّهُوا بِالْيَهُودِ وَلاَ بِالنَّصَارَى ﴾ . واتە : ﴿ ئەو ڪەسە لە ئێمە نیە ڪە خۆی دەشوبهێنێت بە جگە ئێمەی موسڵمان ، خۆتان مەشوبهێنن بە جوولكە و گاوەرەكان ﴾ . ❻- پێغەمبەری ﴿﴿ خوا ﴾﴾ ﴿ صلی الله علیه وسلم ﴾ دەفەرمووێ : ﴿ لَتَتّبِعُنّ سَنَنَ الّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ. شِبْراً بِشِبْرٍ، وَذِرَاعاً بِذِرَاع ٍ. حَتّىَ لَوْ دَخَلُوا جُحْرِ ضَب لتّبَعْتُمُوهُمْ" قُلْنَا : يَا رَسُولَ اللّهِ آلْيَهُودُ وَالنّصَارَى َ؟ قَالَ "فَمَن ْ؟ ﴾ . رواه البخاري ( ۳٤٥٦ ) ، ( طرفه ( ۷۳۲۰ ۰ ، تحفة ( ٤۱۷۱ ) ) ، رواه مسلم ( ٦۹٥۲ ) . واتە : ﴿ ئێوەى موسڵمانان شوێن ڕێبازى ئوممەتانى پێش خۆتان دەڪەون بست به بست و باڵ به باڵ ئەگەر بێت و ئەوان بچنە ناو ڪونى بزن مژە ڪێڪە ، وە ئێوەش شوێنيان دەڪەون هاوەڵان فەرموويان مەبەستت پێ گاور و جولەكەكانە فەرمووى ئەى مەبەستم ڪێيە ئەگەر ئەوان نەبن ﴾ . ❼- پێشەوا ( ابن القيم ) ـ ( ڕه حمه تى خواى لێ بێت ) ـ فەرموويەتى : ( ولا يجوز للمسلمين حضور أعياد المشركين باتفاق أهل العلم الذين هم أهله ؛ وقد صرح به الفقهاء من أتباع المذاهب الأربعة في كتبهم ) . ( أحكام أهل الذمة : ١ / ٧٢٣ - ٧٢٤ ) . واتە : ( حەرامه و نابێت موسڵمان ئامادەى جەەژنى موشريكەكان بێت ، بە ڪۆڕا و يەڪ دەنگى زانايان ئەوانەى ڪە حيساب بۆ ووتەيان دەڪرێت ، شەرع زانان و شوێنڪەوتوانى هەر چوار مەزهەبەڪەش بەڕاشڪاوى لە ڪتێبەڪانيان دا ئەوەيان باس ڪردووە ) . ................. کتێبی کوردی