#ڕامان_لە_قوڕئان .. '' ۱۳ '' هەردوو وشەی (الأبوين) و (الوالدين) بە مانای دایک و باوک دێن .. بەڵام کاتێک خوای گەورە باسی دابەشکردنی میرات دەکات وشەی (أبوين) بەکار دێنێت کە لە (أب ـ أبوة) وەرگیراوە ، بۆ نمونە: " ... وَلِأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِّنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِن كَانَ لَهُ وَلَدٌ ۚ فَإِن لَّمْ يَكُن لَّهُ وَلَدٌ وَوَرِثَهُ أَبَوَاهُ فَلِأُمِّهِ الثُّلُثُ ۚ " ( النساء:11) ! بۆ ئەوەی لەکاتی دابەشکردنی میرات دا ئەگەر لەهەندێک حاڵەت دا باوک زیاتر لە دایک میرات ببات بەلامانەوە سەیر نەبێت ، چونکە دابین کردنی بژێوی ژیان و پەیداکردنی پارە و مەسڕوفی خێزان لە ئەستۆی باوک دایە نەک لە ئەستۆی دایک .. بەڵام کاتێک فەرمانمان پێ دەکات بە چاکەکردن و سۆز و بەزەیی بەرامبەر دایک و باوک خوای گەورە وشەی (الوالدين) بەکاردێنێت کە لە ـ الوالدة ـ الولادة ـ وەرگیراوە بۆ نمونە : " وقضى ربك ألا تعبدوا إلا إياه وبالوالدين إحسانا.." (الإسراء:23) هەروەها : " ووصينا الإنسان بوالديه حُسْنا.." (العنكبوت:8) یان : " ووصينا الإنسان بوالديه حملته أمه وهنا على وهن.." (لقمان: 14) " ووصينا الإنسان بوالديه إحسانا حملته أمه كُرْها ووضعته كُرْها.." ( الأحقاف: 15) بۆ ئەوەی بیرمان بخاتەوە کە دایک شایستەترە بە چاکە لەگەڵ کردن و سۆز و میهرەبانی چونکە بەهۆی حەمل و لە کاتی ـ ولادة ـ دا ئەو ئازاری چەشت نەوەک باوک ، کاتێکیش پرسیار كرا لە خۆشەیستمان ـ صلى الله عليه و سلم ـ :من أحقُّ الناس بصحبتي؟ فەرموی : أمك..أمك..أمك. ثم أبوك. #حسن_عبدالله