جارێكیان (عومەری كوڕی عوبەیدوڵڵا) لە ماڵ دەرچوو كە بەناوبانگ بوو بە باشی و سەخاوەتی.. لە ڕێگاكەیدا بەلای بێستانێكدا تێپەڕی و غوڵامێكی بینی كە پاڵی دابوو بە دیوارێكەوە و نانی دەخوارد، سەگێك لێی نزیك بۆوە و ئەویش لە خواردنەكەی بەشێكی پێدا، عومەریش لەمە سەری سوڕما و پرسیاری لە غوڵامەكە كرد: ئایا سەگی خۆتە؟ غوڵامەكە: نەخێر! عومەر: ئەی بۆچی ئەوەندەت پێدا؟ غوڵام: سەیرم كرد كەس نەبوو نانم لەگەڵ بخوات تەنها ئەو سەگە نەبێت! عومەر: تۆ ئازادی یان كۆیلە؟ غوڵام: من كۆیلەی خاوەنی ئەم باخەم عومەر رۆیشت و پاش كەمێكی تر گەڕاوەو پێی وت: مژدەت لێبێت تۆ ئازادی و باخەكەش هی خۆتە! غوڵامەكەش شوكری خودای كرد و وتی: خودایا بەڵێن بێت بەری ئەم باخە هەموی بۆ هەژاران بێت! عومەر سەری سوڕما و وتی: ئەی تۆش هەژار نیت؟ پێویستیت پێی نیە؟ غوڵامەكە: من شەرمەندەی لای خوام ئەوەندە بەخشندە بێت بەرامبەرم و منیش بەخیل بم! سەرچاوە/ المحاسن و المساوی: البیهقی __________________________ پەیجی شارستانیەتی ئیسلامی