#ڕامان_لە_قوڕئان .. '' ۱٤ '' لە سوڕەتی البقرة دا ٤۸ جار باسی قوڕئانی پیرۆز هاتوە ، ٤۷ جار وشەی کتاب باس کراوە بۆ نمونە خوای گەورە دەفەرموێت : (ذَلِكَ الْكِتَابُ لاَ رَيْبَ فِيهِ هُدًى لِّلْمُتَّقِينَ {2}) بەڵام تەنها یەکجار وشەی قوڕئان هاتوە ، ئەویش لەو ئایەتەیە کە باسی مانگی ڕەمەزان دەکات ، خوای گەورە دەفەرموێت : (شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِيَ أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ). بۆ ئەوەی مسوڵمان بزانێت ڕەمەزان مانگی پتەو کردن و نوێ کردنەوەی پەیوەندی مرۆڤە لەگەڵ خوای میهرەبان ، بۆ ئەو مەبەستە دەبێت لەو مانگەدا زیاتر بیری لای قوڕئان بێت، بە خوێندنەوە و کار پێکردنی .. م. #حسن_عبدالله