سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  دەروازەیەك سەبارەت بە پێناسی هاوەڵان (رضي الله عنهم) (4)
گۆڕینی فۆنت



دەروازەیەك سەبارەت بە پێناسی هاوەڵان (رضي الله عنهم) (4)


نووسینی‌:  نیهاد جه‌لال حبیب الله
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


هاوەڵان(رضي الله عنهم) لە فەرموودەى پێغەمبەردا(صلى الله عليه وسلم)

پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) سەبارەت بە هاوەڵانى دەورى دەفەرموێت:
(خير الناس قرني، ثم الذين يلونهم، ثم الذين يلونهم)  واتە:(چاكترینی خەڵك سەدەى منن، دواتر ئەوانەى دواى ئەوان، دواتر ئەوانەى دواى ئەوان).
هەروەها دەفەرموێت:
(يأتي على الناس زمان فيغزو فئام من الناس فيقال: هل فيكم من صاحب رسول الله (صلى الله عليه وسلم)؟ فيقولون نعم فيفتح لهم، ثم يأتي على الناس زمان فيغزوا فئام من الناس، فيقال: هل فيكم من صاحب أصحاب رسول الله (صلى الله عليه وسلم) فيقولون نعم، فيفتح لهم ثم يأتي على الناس زمان فيغزو فئام من الناس فيقال هل فيكم من صاحب من صاحب أصحاب رسول الله (صلى الله عليه وسلم) فيقولون نعم فيفتح لهم). 
واتە:(سەردەمێ دێت بەسەرخەڵكدا دەستەیەك لە خەڵك غەزا دەكەن، دەوترێ ئایا لەنێوتاندا كەس لە هاوەڵانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)هەیە؟ دەڵێن بەڵێ، ئیتر فەتحیان بۆ دەكرێ، دواتر سەردەمێ دێت بەسەر خەڵكدا دەستەیەك لە خەڵك غەزا دەكەن، دەوترێ ئایا لەنێوتاندا كەس هەیە هاوەڵی هاوەڵانى پێغەمبەرى(صلى الله عليه وسلم) كردبێت؟ دەڵێن بەڵێ، ئیتر فەتحیان بۆ دەكرێ، دواتر سەردەمێ دێت بەسەر خەڵكدا دەستەیەك لە خەڵك غەزا دەكەن، دەوترێ ئایا لەنێوتاندا كەس هەیە هاوەڵی هاوەڵانى دەورى هاوەڵانى پێغەمبەرى(صلى الله عليه وسلم) كردبێت؟ دەڵێن بەڵێ، ئیتر فەتحیان بۆ دەكرێ).
هەروەها وەك دانانى هێڵی سوور بۆ رێزى هاوەڵان و بەرزراگرتنى ناو و شكۆیان لە نێو موسڵماناندا پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) هۆشیارى دەداتە موسڵمانان و دەفەرموێت:(لا تَسُبُّوا أَصْحَابِي، فَوَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ، لَوْ أَنَّ أَحَدَكُمْ أَنْفَقَ مِثْلَ أُحُدٍ ذَهَبًا مَا أَدْرَكَ مُدَّ أَحَدِهِمْ، وَلا نَصِيفَهُ). 
(قسە مەڵێن بە هاوەڵانم، چونكە سوێند بەوەى گیانمى بەدەستە ئەگەر یەكێكتان هێندەى شاخى ئوحود زێڕ ببەخشێ ناگاتەوە بە (موددێكی) (نزیكەى دوو كیلۆ و نیو) ئەوان، بەڵكو نیو موودى ئەوان خێرى ناگات).
لە فەرموودەیەكى تردا پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) هەرەشەش ئاراستەى ئەوانە دەكات كە قسە دەڵێن بە هاوەڵان، وەك دەفەرموێت:(مَنْ سَبَّ أَصْحَابِي فَعَلَيْهِ لَعْنَةُ اللَّهِ، وَالْمَلائِكَةِ، وَالنَّـاسِ أَجْمَعِينَ، لا يَقْبَلُ اللَّهُ مِنْهُ صَرْفًا وَلا عَدْلا). 
(ئەنەسى كوڕی مالیك دەگێڕێتەوە دەڵێت خەڵكێ لە هاوەڵانى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) وتیان ئەی پێغەمبەرى خوا قسەمان پێ دەوترێ، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەرمووى(هەركەس قسە بڵێت بە هاوەڵانم نەفرینی خوا و فریشتەكان و هەموو خەڵكى لێ بێت، خوا هیچی لێ وەرناگرێ).
عن أبى بريدة عن أبيه قال: صلينا المغرب مع رسول الله ( ثم قلنا : لو جلسنا حتى نصلى معه العشاء قال: فجلسنا فخرج علينا فقال: "ما زلتم ههنا؟" قلنا: يا رسول الله صلينا معك المغرب ثم قلنا نجلس حتى نصلى معك العشاء قال : "أحسنتم أو أصبتم" قال: فرفع رأسه إلى السماء وكان كثيراً ما يرفع رأسه إلى السماء فقال النجوم أمنة للسماء، فإذا ذهبت النجوم أتى السماء ما توعد، وأنا امنة لأصحابى فإذا ذهبت أتى أصحابى ما يوعدون، وأصحابى أمنة لأمتى فإذا ذهب أصحابى أتى أمتى ما يوعدون). 
ئەبووبورەیدە لە باوكیەوە دەگێڕێتەوە دەڵێت لەگەڵ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) نوێژی ئێوارەمان كرد، دواتر وتمان بەڵكو دابنیشین تا نوێژی خەوتنانیشی لەگەڵ بكەین، دانیشتین تا پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم)هات بۆ لامان، فەرمووى ئێوە هێشتا لێرەن؟ وتمان ئەى پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) نوێژی ئێوارەمان كرد لەگەڵتدا، دواتر وتمان با دابنیشین تا نوێژی خەوتنانیشت لەگەڵ بكەین، فەرمووى(باشتان كرد و راستتان پێكا)، ئینجا سەرى بەرەو ئاسمان بەرزكردەوە و زۆر جاریش پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) سەری بەرەو ئاسمان بەرز دەكردەوە، ئینجا فەرمووى ئەستێرەكان پارێزەرى ئاسمانن، هەركات ئەستێرەكان نەمان ئاسمان تووشی ئەوە دەبێت كە وادەى دراوە، منیش پارێزەرى هاوەڵانمم هەركات من نەمام ئەوە وادە دراوە بۆ هاوەڵانم تووشیان دەبێت، هاوەڵانیشم پارێزەرى ئوممەتەكەمن هەركات هاوەڵانم نەمان ئەوەى وادەیان پێ دراوە تووشی ئوممەتەكەم دەبێت).
هاوەڵان نموونەى خوێی چێشتن، چێشتى بێ خوێ بێتامە، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: (مثل أصحابي في الناس كمثل الملح في الطعام)، (نموونەى هاوەڵانم لەناو خەڵكدا وێنەى خوێیە لە خواردندا).
دووبارە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) موسڵمانان ئاگادار دەكاتەوە دەست هەڵگرن لە بە خراپە باسكردنى هاوەڵان و دەفەرموێت:(إذا ذكر القدر فأمسكوا، وإذا ذكر أصحابي فأمسكوا)، (هەركات باسی قەدەر كرا دەستهەڵگرن، هەركاتیش باسی هاوەڵانم كرا دەستهەڵگرن).
سەبارەت بە بەرزى پاداشتی هاوەڵان پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت:(لو أن لرجل أحدا ذهبا فأنفقه في سبيل الله، في الأرامل والمساكين واليتامى ليدرك فضل رجل من أصحابي ساعة من النهار ما أدركه أبدا)، (ئەگەر كەسێ هێندەى ئوحود زێڕی هەبێت و لەرێی خوادا بیبەخشێ بەسەر بێوەژن و هەژار و هەتیواندا تا بگاتەوە بە فەزڵی ساتەرۆژێكى یەكێك لە هاوەڵانم هەرگیز پێی ناگاتەوە).
پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) نەفرینی خوا دەنێرێت بۆ ئەوانەى قسە بە هاوەڵان دەڵێن وەك دەفەرموێت:(إن الناس يكثرون وأصحابي يقلون، فلا تسبوهم لعن الله من سبهم). (خەڵكى زیاد دەكەن و هاوەڵانم كەم دەكەن، دەى قسەیان پێ مەڵێن، نەفرینی خوا لەوەى قسەیان پێ ئەڵێت).
لە فەرموودەیەكى تردا پێغەمبەرى خوا(صلى الله عليه وسلم) هەمدى هۆشیارى دەدات لە باس نەكردنى هاوەڵان بە خراپە و هەرەشەش لەوانە دەكات كە بە خراپە ناویان دەبەن، وەك دەفەرموێت:(دعوا أصهاري وأصحابي، فإنه من حفظني فيهم كان معه من الله حافظ، ومن لم يحفظني فيهم تخلى الله منه، ومن تخلى الله منه يوشك أن يأخذه). (وازبهێنن لە خزمان و هاوەڵانم، چونكە هەر كەس من بپارێزێت سەبارەت بەوان ئەوا لەلایەن خواوە پارێزەرێكى بۆ دەبێت، هەر كەسیش نەمپارێزێ سەبارەت بەوان خوا وازى لێ دێنێ، هەر كەسیش خوا وازى لێ بهێنێ نزیكە خوا بیگرێت).
هەروەها دەفەرموێت:(الله الله في أصحابي، لا تتخذوا أصحابي غرضا، من أحبهم  فبحبي أحبهم، ومن أبغضهم فببغضي أبغضهم، ومن آذاهم فقد آذاني، ومن آذاني فقد آذى الله، ومن آذى الله يوشك أن يأخذه). 
(الله الله بۆ هاوەڵانم، هاوەڵانم مەكەنە ئامانج، هەر كەس هاوەڵانى منى خۆش بوێت ئەوە بە خۆشەویستى منەوە ئەوانى خۆشویستووە، هەر كەسیش رقی لەوان بێت ئەوە بە رقبوونى لە منە رقی لەوان بووە، هەر كەس ئازاریان بدات ئەوە ئازارى منى داوە، هەر كەسیش ئازارى من بدات خواى ئازار داوە، هەر كەسیش خوا ئازاربدات نزیكە خوا بیگرێت).

پلەو پایەى كۆچەرانى حەبەشە (رضي الله عنهم)

لە صەحیحی بوخاریدا فەرموودەیەك سەبارەت بە پلەوپایەى كۆچەرانى حەبەشە هاتووە كە كاتێ هاتنەوە بۆ مەدینە خەڵكێ لە كۆچەران پێیان دەوتن پێش ئێوە كۆچمان كردووە بۆ مەدینە، ئەسمائی كچی عومەیسیش كە لەو كۆچەرانەى حەبەشە بوو بە سەردان چوو بۆ لاى حەفصەى ژنى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، عومەر چوویە ژوورەوە بۆ لاى حەفصە و ئەسمائی لەوێ بینی، بە حەفصەى وت ئەو ئافرەتە كێیە؟ وتى: ئەسمائی كچی عومەیسە، عومەر وتى ئەمە حەبەشیەكەیە، ئەمە لەوانەى كەشتیەكەیە؟ (واتە ئەو كۆچەرانەى بە كەشتى لە حەبەشەوە هاتبوون بۆ مەدینە)، دایكی باوەرداران وتى بەڵێ، عومەر وتى: بە كۆچكردن پێشتان كەوتین، جا ئێمە لە ئێوە لەپێشتر و شیاوترین بە پێغەمبەرى خوا، ئەسمائیش تووڕە بوو و وتى نە بەخوا، ئێوە لەگەڵ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) بوون و نانى برسیتانى دەدا و ئامۆژگارى نەزانتانى دەكرد، بەڵام ئێمە لە خاكێكی-یان وڵاتێكى- دوور و ناخۆش بووین لە حەبەشە، ئەوەش لەبەر خوا و لەبەر پێغەمبەرەكەى، سوێند بەخوا نان ناخۆم  و ئاو ناخۆمەوە تا ئەوە باس بكەم بۆ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) كە تۆ وتت، ئێمە ئازارمان بەردەكەتو و دەترساین، دەچم و ئەوە باس دەكەم بۆ پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) و پرسیارى لێدەكەم و درۆش ناكەم و فێڵ ناكەم و كەم و زیادى بۆ ناكەم، ئەسماء چوو بۆ لاى پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) و مەسەلەكەى بۆ باسكرد، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) پێی فەرموو ئەى تۆ چیت پێ وت؟ وتى ئاواو ئاوام پێ وت، پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) فەرمووى(ليس بأحق بي منكم ، وله ولأصحابه هجرة واحدة ، ولكم أنتم - أهل السفينة – هجرتان)(ئەو لە ئێوە شیاوتر نیە بە من، ئەو و هاوەڵانى یەك كۆچیان بۆ هەیە و ئێوەش-یارانى كەشتی- دوو كۆچتان بۆ هەیە). 

پلەوپایەى كۆچەرانى مەدینە (رضي الله عنهم)

خواى گەورە دەفەرموێت: (كُنْتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ)، هاوەڵە كۆچەریەكان یەكەم دەستەن كە ئەم ئایەتەى قورئانى پیرۆز دەیانگرێتەوە، چونكە ئەوان یەكەم پەیرەوكارى بوون.
هەروەها دەفەرموێت:(وَالسَّابِقُونَ الأَوَّلُونَ مِنَ الْمُهَاجِرِينَ وَالأَنْصَارِ، وَالَّذِينَ اتَّبَعُوهُمْ بِإِحْسَانٍ، رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ، وَأَعَدَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي تَحْتَهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَداً، ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ(. 
واتە:(خوای میهرەبان لەوانەی كە پێشكەوتن و یەكەم كەس بوون لە ئیسلام بوون و خزمەت كردنی ئیسلامدا لە كاروانی كۆچەران و پشتیوانان و ئەوانەی كە بە ڕێكوپێكی شوێنیان كەوتوون، ڕازی بووە و ئەوانیش لەو ڕازی بوون، باخەكانی بەهەشتی بۆ ئامادەكردوون كە چەندەها ڕووبار بە بەردەم كۆشكەكانی و بەژێر درەختەكانیدا دەڕوات، هاوڕێ لەگەڵ نەمریدا بۆ هەمیشەیی تیایدا دەمێننەوە، ئەوە سەركەوتنێكی زۆر گەورەیە).
خواى گەورە وەسفی هەر سێ دەستەى كۆچەران و پشیوانان و ئەوانەى دواى ئەوانیش دەكات و دەفەرموێت: (لِلْفُقَرَاءِ الْمُهَاجِرِينَ الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِنْ دِيَارِهِمْ وَأَمْوَالِهِمْ يَبْتَغُونَ فَضْلاً مِنَ اللَّهِ وَرِضْوَاناً، وَيَنْصُرُونَ اللَّهَ وَرَسُولَه،ُ أُولَئِكَ هُمُ الصَّادِقُونَ، والَّذِينَ تَبَوَّأُوا الدَّارَ وَالأِيمَانَ مِنْ قَبْلِهِمْ يُحِبُّونَ مَنْ هَاجَرَ إِلَيْهِمْ، وَلا يَجِدُونَ فِي صُدُورِهِمْ حَاجَةً مِمَّا أُوتُوا، وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنْفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ، وَمَنْ يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُولَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ، والَّذِينَ جَاءُوا مِنْ بَعْدِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلإخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالإيمَانِ، وَلا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلاً لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَؤُوفٌ رَحِيمٌ). 
واتە:(هەروەها لەو دەستكەوتانە بەشی كۆچبەرانى هەژار دەبێت بدرێت، ئەوانەى لە شوێنەوار و سامانیان دوورخراونەتەوە و دەركراون، ئەوانەى بەتەماى بەخششی خوا و رەزامەندى ئەون و بەبێ هیچ تەماعێك پشتیوانى لە خوا و پێغەمبەرەكەى دەكەن و هەوڵی سەرخستنى بەرنامەكەیان دەدەن، هەر ئائەوانە راستگۆو ڕاستانن، ئە‌وانەی كە پێشتر ماڵ و شوێنی خۆیان ئامادە كرد بۆ پێشوازیی لە كۆچبە‌ران و دڵ و دە‌روونی خۆیان ڕازاندە‌وە بە ‌ئیمان، ئە‌وانە‌شیان خۆش دەوێت كە كۆچیان كردووە بۆ لایان و لە دڵ و دە‌رونیاندا جێی هیچ جۆرە حە‌سوودی و بە‌خیلیە‌ك نابێتە‌وە (لە‌سە‌ر ئە‌وەی كە بەشی كۆچبە‌ران دراوە و بە‌شی ئەوان نە‌دراوە‌)، حە‌ز بە بە‌خشینی دەستكە‌وتەكان بە‌وان دە‌كە‌ن، فە‌زڵی ئە‌وان دە‌دە‌ن بە‌سە‌ر خۆیاندا هە‌رچە‌ندە هەژارو نە‌داریشن، جا ئە‌وەی خۆی لە نە‌فسی ڕە‌زیلی بپارێزێت و زاڵ بێت بە‌سە‌ریدا، ئا ئە‌وانە هە‌ر سە‌رفرازن، ئە‌وانە‌ش كە بە شوێن كۆچبهەران و پشتیواناندا هاتن (تا كۆتایی دنیا ئە‌مە دۆعا و نزایانە و بەردە‌وام) دەڵێن: پە‌روە‌ردگارا لە ئێمەو لە و برایانە‌شمان خۆش ببە كە پێش ئێمە ڕێبازی ئیمانیان گرتەبە‌ر و لە دڵەكانماندا هیچ جۆرە بوغزو كینەیەك‌ مە‌خە‌رە دڵمانە‌وە لە ئاستی ئە‌وانەی ئیمانیان هێناوە‌، پە‌روە‌ردگارا تۆ بەڕاستی بە‌سۆزو بە‌خشندەو میهرە‌بانیت.
هەروەها خواى گەورە موژدەى لێخۆشبوونى خۆی دەدات بە كۆچەران و پشتیوانانیش:
(لَقَدْ تَابَ اللَّهُ عَلَى النَّبِيِّ وَالْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنْصَارِ الَّذِينَ اتَّبَعُوهُ فِي سَاعَةِ الْعُسْرَةِ مِنْ بَعْدِ مَا كَادَ يَزِيغُ قُلُوبُ فَرِيق مِنْهُمْ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ إِنَّهُ بِهِمْ رَؤُوفٌ رَحِيمٌ).  
واتە:(سوێند بە خوا بەڕاستی خوا تەوبەی قبوڵ كرد لە پێغەمبەر و كۆچبەران و پشتیوانان، ئەوانەی كە شوێنی پێغەمبەر كەوتن لە كاتی سەغڵەتی و تەنگانەدا (لە غەزای تەبووكدا)، دوای ئەوەی كە خەریك بوو دڵی دەستەیەكیان لە خشتە بچێت و (بێزاری دەربڕێت)، لەوەودوا تەوبە و پەشیمانی ئەوانیشی قبوڵ كرد، چونكە بەڕاستی ئەو پەروەردگارە بە سۆز و میهرەبانە لەگەڵیاندا).
هەروەها دەفەرموێت:(إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَهَاجَرُوا وَجَاهَدُوا بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ وَالَّذِينَ آوَوا وَنَصَرُوا أُوْلَئِكَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ) 
واتە:( بەڕاستی ئە‌وانەی كە باوەڕیان هێناوەو كۆچیان كردووە‌و تێكۆشاون لە پێناوی ئایینی خوادا بە خۆیان و ماڵ و سامانیانە‌وە‌، ئە‌وانە‌ش كە پێشوازیان لە كۆچبە‌ران كردو لە‌ماڵ و حاڵی خۆیاندا جێیان كردنەوەو پشتگیرییان كردن، ئا ئە‌وانە هە‌ندێكیان پشتیوانی هە‌ندێكی تریانن).
پێغەمبەرى خواش(صلى الله عليه وسلم) سەبارەت بە پاداشتى كۆچەران لە رۆژی دواییدا دەفەرموێت(للمهاجرين منابر من ذهب يجلسون عليها يوم القيامة قد أمنوا من الفزع)،  (كۆچەران لە رۆژی دواییدا مینبەرى لە زێڕ دروستكراویان هەیە كە لەسەرى دادەنیشن و لە ترس و بیمی ئەو رۆژە پارێزراو و دڵنیا كراون).
هەروەها دەیفەرموو(لولا الهجرة لكنت امرأ من الأنصار، ولو سلك الناس واديا وسلكت الأنصار واديا - أو شعبا -لسلكت وادي الأنصار-أو شعب الأنصار)،  واتە:(ئەگەر كۆچ نەبوایە بەدڵنیاییەوە من یەكێك دەبووم لە پشتیوانان، ئەگەریش خەڵكى دۆڵێ یان شیوێ بگرنەبەر و پشتیوانانیش دۆڵێ یان شیوێ بگرنەبەر بەدڵنیاییەوە من دۆڵ یان شیوی پشتیوانان دەگرمەبەر).
ئەم فەرموودەیە ئاماژەیە بە فەزڵى كۆچەران و پشتیوانانیش، چونكە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئاماژە بەوە دەدات كە لەبەر ئەوەى لە كۆچەرانە بۆیە یەكێك لە پشتیوانان نیە، ئەمەش فەزڵێكى گەورەیە بۆ كۆچەران، هاوكات نیازبوون و ئەوپەڕی حەزلێبوونى بۆ ئەوەى یەكێك بێت لە پشتیوانانیش نیشانەى گەورەیی پشتیوانانە).



 1501

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram