سه‌د فه‌رمووده‌ی لاواز باوکی زوبێر بسم الله الرحمن الرحيم الحمد لله والصلاة والسلام علي رسول الله أمابعد :_ برایان وخوشکانی به‌رێزم ئه‌بێت ئێمه به‌رده‌وام هه‌ول بده‌ین (زانیاری شه‌رعی) وه‌ربگرین جایه‌کێک لهوزانیاریانه (زانیاری فه‌رموده‌یه) بۆیه به‌باشم زانی که‌چه‌ند (فه‌رموده‌یه‌کی لاواز) له‌سه‌ر زمانی خه‌لک به‌رده‌وام ئهگوترێتهوه وه‌من به‌داخه‌وه له‌سه‌ر زمانی چه‌ند مه‌لایه‌ک یش ئهبیستهمهوه کهلهووتارهکانایان یان لهتلفزیوێنهکان ئهبهینم چه‌ند مامۆستایه‌ک ئه‌یلێنه‌وه ،راسته ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی (ترغیب وترهیب_ هاندان وترساندن) ی خه‌لک بێت ئه‌بێت به‌لام ته‌نها له‌باره‌ی (بیروباوه‌ر_عقیده) نابێت فه‌رموده بلێین ئه‌گه‌ر لاواز بوو وه به‌پێویستم زانی ئه‌م چهندفهرمودهیه لاوازه بهێنمه‌وه چونکه (سند_زنجیره‌ی گێره‌ره‌وه‌ی فه‌رموده)ته‌نها له ئاینی ئیسلام دا هه‌یه بۆیه ئیسلام تائیستا به پاکی وه‌بێ گه‌ردی ماوته‌وه چونکه ئاینه‌کانی دیکه ئه‌م شته‌ی تێدانیه،وه‌هیوادارم خوای گه‌وره بیکاته تێشوی رۆژی دوایی بۆمان وهبیکاته مایه‌ی لێ خۆشبونمان ئامین . فه‌رموده‌ی یه‌که‌م :_ (أتق شر من أحسنت إليه ) واتا بترسه له‌خراپه‌ی ئه‌وکه‌سه‌ی که‌چاکه‌ت له‌گه‌لدا کردوه. ئه‌مه فه‌رموده نیه به‌لکو قسه‌یه‌کی عبدالله کوری عه‌باسه هه‌روه‌ک پێشه‌وا(السخاوی) ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی_ المقاصد الحسنة_ لاپه‌ره 39). فه‌رموده‌ی دووه‌م : _ (.سؤر المؤمن شفا‌ء ) واتاپاش ماوه‌ی باوه‌ردار شفایه .. پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی (زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان_ ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌لبه‌ستراوه ژماره‌ی فه‌رموده‌که_ ج1 _لاپه‌ره 78) فه‌رموده‌ی سێیه‌م :_ (خير الأسماء ما عبِّد وما حـمِّد) واتا خۆشترین ناولهلای خوای گه‌وره‌دا ناوه‌کانی (مانایی به‌ندایه‌تی ومانای سوپاس گوزاریه) . پێشه‌وا محمد ابو المحاسن القاوقجي. له‌په‌رتوکی( اللؤلؤ المرصوع) ئه‌فه‌رموێ هه‌لبه‌ستراوه. فه‌رموده‌ی چواره‌م :_ (أحبو العرب لثلاث: لأني عربي والقرآن عربي وكلام أهل الجنة عربي ) . واتا عه‌ره‌ب تان خۆشبوێت بۆسێ شت له‌به‌رئه‌وه‌ی من عه‌ره‌بم وقورئان عه‌ره‌بیه وقسه‌ی خه‌لکی به‌هه‌شت عه‌ره‌بیه) . پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی مشكاة المصابيح ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌لبه‌ستراوه ژماره‌ی فه‌رموده _5952). فه‌رموده‌ی پێنجه‌م :_ (اختلاف أمتي رحمة) واتا رارای ئومه‌ته‌که‌م ره‌حمه‌ته . پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی (زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان_ ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌لبه‌ستراوه ژماره‌ی فه‌رموده‌که(11) . فه‌رموده‌ی شه‌شه‌م :_ (أدبني ربي فأحسن تأديبي) واتا خوای په‌روه‌ردگار په‌روه‌رده‌ی کردم چاکترین په‌روه‌رده‌ی کردوم پێشه‌وا ئیبن ته‌یمیه ئه‌فه‌رموێ ( ماناکه‌ی ته‌واوه به‌لام هیچ سه‌نه‌دێکی نیه) وه پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی (زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان_ ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌لبه‌ستراوه ژماره‌ی فه‌رموده‌که_ ج1_لاپه‌ره 72 ) . فه‌رموده‌ی حه‌فته‌م :_ ( إذا بليتم بالمعاصي فاستتروا) واتا ئه‌گه‌ر گوناهتان کرد ئه‌وا بیشارنه‌وه . پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی (زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان_ ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌لبه‌ستراوه ژماره‌ی فه‌رموده (2 ، 985) فه‌رموده‌ی هه‌شته‌م :_ (من صلى في مسجدي أربعين صلاة لا يفوته صلاة كتبت له براءة من النار ونجاة من العذاب، وبرئ من النفاق) واتاههر که‌سێک چل نوێژ بکات له‌مزگه‌وتی من هیچ نوێژێکی نه‌چێت ئه‌وا ناوی ئهنوسری له‌وانه‌ی که له ئاگری دۆزه‌خ رزگاری ئه‌بێت وه له‌ئازاری دۆزه‌خ وبێ به‌ری ئه‌بێت له دوورویی. فهرومودهیهکی لاوازه ، پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی (زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان_ ژماره‌ی فه‌رموده_364). فه‌رموده‌ی نۆیه‌م : _ (إذا رأيتم الرجل يعتاد المساجد فأشهدوا له بالأيمان ) واتا ئه‌گه‌ر پیاوێکتان بینی هاتوچۆی مزگه‌وتی ئه‌کرد به‌رده‌وام ئه‌وا شایه‌دی بۆبده‌ن . ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌لبه‌ستراوه ، پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی (زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان_ ژماره‌ی فه‌رموده .(1782) فه‌رموده‌ی ده‌یه‌م :_ (اقرؤها عند موتاكم يعني: يس) واتا له لای مردوه‌کانتان سوره‌تی ی‌س بخوێنن. فهرومودهیهکی لاوازه ، پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی (زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان_ ژماره‌ی فه‌رموده( 5861) فه‌رموده‌ی یازدیه‌م : _ (تنظفوا فإن الإسلام نظيف) واتا پاک‌و خاوێن بن چونکه ئیسلام پاک‌و خاوێنه . فهرومودهیهکی لاوازه ، پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی (غاية المرام ) لاپه‌ره( 61) فه‌رموده‌ی دوانزه‌هه‌م : _ ( إنكم تدعون يوم القيامة بأسمائكم، وأسماء آبائكم، فأحسنوا أسماءكم) واتا رۆژی دوایی بهناوهکانتان بانگ ئه‌کرێن وه‌به‌ناوی باوکه‌کانتان ،جا ناوه‌کانتان خۆشبکه‌ن ) فهرومودهیهکی لاوازه ، پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی(زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان_ ژماره‌ی فه‌رموده(5460) . فه‌رموده‌ی سێ نزهههم : _ (اطلبوا العلم من المهد إلى اللحد) واتا داوی زانیاری بکه له بێشکه‌وه تا وه‌کو گۆر . زانای به‌ناو بانگ ( حاجی خه‌لیفه _له‌په‌رتوکی _ (كشف الظنون عن أسامي الكتب و الفنون_ج 1-لاپه‌ره 51 _ئه فه‌رموێ قسه‌یه‌که به ناو خالکدا بلاو بۆته‌وه ،وه پێشه‌وا ئبن باز ئه‌فه‌رموێ هیچ سه‌نه‌دێکی نیه . فه‌رموده‌ی چوارده‌هه‌م :_ (اعمل لدنياك كأنك تعيش أبدا ، وأعمل لآخرتك كأنك تموت غدا ) واتا ئه‌وه‌نده ئیش بۆدونیابکه وه‌ک ئه‌وه هه‌تا هه‌تا ئه‌ژیت ،وهئهوهنده کرده‌وه بکه بۆرۆژی دوایی وه‌ک ئه‌وه‌وا بێت به‌یانی ئه‌مریت . پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ( فه‌رموده‌یه‌کی هه‌لبه‌ستراوه ، که‌وتۆته سه‌رزمانی خالک پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی (زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان_ ژماره‌ی فه‌رموده(ج 1_لاپه‌ره 63) فه‌رموده‌ی پانزه‌هه‌م : _ (إكرام الميت دفنه ) واتا رێزگرتنی مردوو شاردنهویهتی . فه‌رموده‌یه‌کی هه‌لبه‌ستراوه،وه پێشه‌وا (ئهلعجلونی_له‌په‌رتوکی _ کشف الخفاء ومزیل الالباس _ ئه‌فه‌رموێ قسه‌ی یه‌کێک له زاناکانه ) فه‌رموده‌ی شانزه‌هه‌م : _ (اللهم بارک لنا فی مارزقتنا وقنا عذاب النار) واتا خوا به‌رکه‌ت بخیته ئه‌وه‌ی کهرۆزیت داوین وه بمان پارێزه له‌ئاگری دۆزه‌خ. پێشهوازهههبی ئه‌فه‌رموێ( زۆرلاوازه ،فهرمودیهکی نه‌ناسراوه . فه‌رموده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م : _ (اللهم لك صمنا وعلى رزقك أفطرنا ، اللهم تقبل منا ، انك أنت السميع العليم ) واتا خوایه بۆتۆبهرۆژو بوین،وهلهسهررۆزی تۆ شکاندمان،خوایهلێمانی قبول بکه‌یت،خۆت بیسهروزانای. فه‌رموده‌یه‌کی لاوازه .پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له په‌رتوکی (اروا الغلیل_ج 4_لاپه‌ره 36) فه‌رموده‌ی هه‌ژده‌هه‌م : _ (إن الله أمر حمامتين وحشيتين فوقعتا بفم الغار, وأقبل فتيان قريش فنظر أولهم فرأى الحمامتين ، فرجع فقال له أصحابه : مالك لم تنظر في الغار؟ قال : رأيت حمامتين وحشيتين بفم الغار، فعرفت أنه ليس فيه أحد ) خوای گه‌وره‌فه‌رمانی به‌دوو کۆتری کێویلکه کرد_مه‌به‌ستی رۆژی کۆچ کردنه_ هاتنه به‌رده‌می ئه‌شکه‌وته‌که وهگهنجهکانی قوریش هاتن یه‌که‌میان ته‌ماشای کرد هه‌ردوو کۆتره‌که‌ی بینی گهراوهلای براده‌رکانی برادرهکانی وتیان ئهوهبۆتهماشای ئه‌شکه‌وته‌که‌ت نه‌کرد؟ئه‌ویش ووتی دووکۆتری کێویلکه له‌به‌رده‌می ئه‌شکه‌وته‌که هێلانه‌یان کردبوو ئنجازانیم که‌سی تێدا نیه . پێشه‌وا بوخاری ئه‌فه‌رموێ( ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌لبه‌ستراوه ) . فه‌رموده‌ی نۆزده‌هه‌م : _ (إن الله لا ينظر للصف الأعوج ) واتا خوای گه‌وره ته‌ماشای ریزی خوار ناکات . پێشه‌وا ئبن باز ئه‌فه‌رموێ ( ئه‌مه فه‌رموده نیه ،وه‌راست نیه ) . فه‌رموده‌ی بیسته‌هه‌م : _ (إن النبي (صلى الله عليه وسلم) أوصى على سابع جار ) واتا پێغه‌مبه‌ر وه‌سیه‌تی کردوه چاک بین له‌گه‌ل دراوسێکانمان تا حه‌وت دراوسێ) . ( ئه‌مه هه‌ر فه‌رموده نیه به‌لکو قسه‌ی خه‌لکه .) فه‌رموده‌ی بیست ویه‌که‌م : _ (إن للصائم عند فطره دعوة لا ترد ) واتا بۆرۆژوه وان له‌کاتی رۆژوشکاندن ههردوعایهک بکات گیرا ئه‌بێت . فه‌رموده‌یه‌کی لاوازه .پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له په‌رتوکی (اروا الغلیل¬_ ژماره‌ی فه‌رموده _921) فه‌رموده‌ی بیست ودووه‌م :_ (أول شهر رمضان رحمة ، وأوسطه مغفرة ، وآخره عتق من النار ) واتا سه‌رتای مانگی ره مه زان ره‌حمه‌ته،وناوندهکهی لێ‌خۆش بونه، وهکۆتایهکهی رزگاربوونه له ئاگری دۆزه‌خ . فهرومودهیهکی نه‌ناسراوه ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی (زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان ژماره‌ی فه‌رموده (1569_ ج 4_لاپه‌ره 70) . فه‌رموده‌ی بیست وسێیه‌م :_ (بروا آباءكم ، تبركم أبناؤكم ، و عفوا ، تعف نساؤكم ، و من انتصل إليه فلم يقبل ، لم يرد علي الحوض يوم القيامة) واتا چاک بن له‌گه‌ل باوکتان کوره‌کانتان چاک ئه‌بن له‌گه‌لتان ،وهداوێن پاک بن خێزانه‌کانتان داوێن پاک ئه‌بن . ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه ،پێشه‌وا ئه‌لبانی له په‌رتوکی(زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان ژماره‌ی فه‌رموده_2039) . فه‌رموده‌ی بیست وچواره‌م :_ (بشر القاتل بالقتل والزاني بالفقر ولو بعد حين ) واتا موژده‌بده به بکوژ ئه‌کوژرێته‌وه ،وهداوێن پیس به هه‌ژاری ئه‌گه‌ر چی پاش ماوه‌یه‌کی دیکه بێت ) پێشه‌وا (العجلونی له‌په‌رتوکی كشف الخفاء ومزيل الإلباس_ئه‌فه‌رموێ فهرمودیهکی لاوازه. فه‌رموده‌ی بیست وپێجهم :_ (تسعة أعشار الرزق في التجارة والعشر في المواشي ) واتا نۆلهسهر ده‌ی رۆزی له بازرگانیه،وهدهیهمیش له مهرومالت دایه . ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه، ،پێشه‌وا ئه‌لبانی له په‌رتوکی(زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان ژماره‌ی فه‌رموده 2434) فه‌رموده‌ی بیست وشه‌شه‌م :_ (الجنة تحي أقدام الأمهات ) واتا به‌هه‌شت لهژێرپی ی دایکان دایه . پێشه‌وا ئبن ته‌یمیه ئه‌فه‌رموێ ( ئه‌مه فه‌رموده نیه به‌لام ماناکه‌ی ئه‌وه‌یه هۆی چونه به‌هه‌شت رێزگرتن وخزمه‌ت کردنیه‌تی ، پێشه‌وا ئه‌لبانی له په‌رتوکی¬_ ضعيف الجامع_ ژماره‌ی فه‌رموده 2666) فه‌رموده‌ی بیست وحه‌وته‌م :_ (الحكمة ضالة المؤمن، فحيث وجدها فهو أحق بها ) واتا دانایی دیتراوه‌ی باوه‌رداره، وهلهکوێ دیتیه‌وه ئه‌وا ئه‌و شیاوتره بۆی) . پێشه‌وا ئبن جه‌وزی ئه‌فه‌رموێ ( ئه‌م فهرمودیه راست نیه ،ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ لاوازه) . فه‌رموده‌ی بیست وهه‌شته‌م :_ (أَمْرًا بَيْنَ أَمْرَيْنِ ، وَخَيْرُ الأُمُورِ أَوْسَطُهَا) واتا ئیشێک له نێوان دووئیش دا باشترین یان ناوه‌نجیه. ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه ، پێشه‌وا ئه‌لبانی له په‌رتوکی(زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان ژماره‌ی فه‌رموده_ج14_لاپه‌ره 1163) . فه‌رموده‌ی بیست ونۆیه‌م :_ (خير البر عاجله ) واتا باشترین کاری چاکه په‌له‌ی تێدا بکرێت . ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌لبه‌ستراوه، پێشه‌وا(العجلونی له‌په‌رتوکی كشف الخفاء ومزيل الإلباس _ج 1_ لاپه‌ره 461) . فه‌رموده‌ی سی یه‌مین:_ (الدعا‌ء مخ العبادة ) واتا پارانه‌وه مێشکی عیباده‌ته . ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه ، پێشه‌وا ئه‌لبانی له په‌رتوکی (ضعيف الترغيب) ژماره‌ی فه‌رموده1016) به‌لام به‌شێوه‌یه‌کی تر هاتوه ئه‌م به‌هێزه (الدعا‌ء هو العبادة ) پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ به‌م شێوه‌یه به هێزه ئه‌م فه‌رموده‌یه . فه‌رموده‌ی سی ویه‌که‌مین :_ (الدين المعاملة ) واتا ئاین موعامه‌له کردن وتێکهلاو کردنه . پێشه‌وا ئیبن باز ئه‌فه‌رموێ هیچ سه‌ره‌تایه‌کی نیه،وه ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه ، پێشه‌وا ئه‌لبانی له په‌رتوکی(زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان ژماره‌ی فه‌رموده ج 5¬_لاپه‌ره 11) . فه‌رموده‌ی سی ودوهمین:_ (سلمان منا أهل البيت ) واتا( سه‌لمان ) له‌ئێمه‌یه ئه‌هل وبێت . پێشه‌وا زه‌هه‌بی ئه‌فه‌رموێ زۆر لاوازه ئه‌م فه‌رموده‌یه،وه‌پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له په‌رتوکی _ ضعيف الجامع_ ژماره‌ی فه‌رموده 3272) فه‌رموده‌ی سی وسێ یه‌م :_ (شراركم عزابكم ) واتا خراپترین که‌ستان ئه‌وانه‌ن که بێ ژنن . پێشه‌وا زه‌هه‌بی ئه‌فه‌رموێ له په‌رتوکی ميزان الاعتدال ئه‌فه‌رموێ ئه‌م فه‌رموده‌یه نه‌ناسراوه ژماره‌ی فه‌رموده _ج1_لاپه‌ره 627). فه‌رموده‌ی سی وچواره‌م :_ (علموا أبناءكم السباحة والرمي والمرأة المغزل) واتا فێری مناله‌کانتان بکه‌ن مه‌له‌وانی ،وپێکاندن ،وسوارچاکی وه‌فێری ئافره‌ته‌کانتان بکه‌ن رستن وچنین ، پێشه‌وا ئه‌لبانی له په‌رتوکی(زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان ژماره‌ی فه‌رموده_3877)ئه‌فه‌رموێ زۆرلاوازه. فه‌رموده‌ی سی وپێنجه‌م :_ (لا تكثروا الكلام بغير ذكر الله، فإن كثرة الكلام بغير ذكر الله قسوة للقلب، وإن أبعد الناس من الله القلب القاسي) واتا نه‌که‌ن زۆر قسه‌بکه‌ن به‌بێ یادی خوا،چونکهزۆرقسهکردن به‌بێ یادی خوا دڵ ئه‌مرێنێت،وهدوورترین که‌س له‌خوای گه‌وره ئه‌وانه‌ن دلیان ره‌قه. پێشه‌وا ئه‌لبانی له په‌رتوکی(زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان ژماره‌ی فه‌رموده_920_وه‌ئه‌م فه‌رموده لاوازه. فه‌رموده‌ی سی وشه‌شه‌م :_ (يأتي على الناس زمان هم فيه ذئاب ، فمن لم يكن ذئبا ، أكلته الذئاب) واتا زه‌مانێک به‌سه‌ر ئه‌م ئومه‌ته دادێت ئه‌وان گورگن،ئه‌گه‌ریه‌کێک له‌وان گورگ نه‌بێت ئه‌وا گورگه‌کان ئه‌یان خۆن. ئه‌م فه‌رموده‌یه زۆر لاوازه پێشه‌وا ئه لبانی ئه‌فه‌رموێ له په‌رتوکی _زنجیره فه‌رموده لاوازکان ژماره‌ی فه‌رموده_37) فه‌رموده‌ی سی وحه‌وته‌م :_ (كان إذا دخل رجب قال : "اللهم بارك لنا في رجب وشعبان وبلّغنا رمضان) وا تا پێغه‌مبه‌ر_درودی خوای لێبێت_ کاتێک ئه‌گه یشته مانگی ره‌جه‌ب ئه‌ی فه‌رموو _خوایه به‌رکه‌ت بخه یته مانگی ره‌جه‌ب وبمان گه‌ینێت بۆ ره‌مه‌زان. پێشه‌وا بوخاری ئه‌فه‌رموێ ئه‌م فه‌رموده‌یه نه‌ناسراوه وپێشه‌وا زه‌هه‌بی ئه‌فه‌رموێ لاوازه. فه‌رموده‌ی سی وهه‌شته‌م :_ (كل قرض جر منفعة فهو ربا ) واتا هه‌مو قه‌رزێک ئیستفاده‌ی هه‌بوو ئه وه سووه_ربا. پێشه‌وا زه‌هه‌بی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی - ميزان الاعتدال_ج3 لاپه‌ره 96) لاوازه. فه‌رموده‌ی سی ونۆیه‌م :_ (لا تمارضوا فتمرضوا ، ولا تحفروا قبوركم فتموتوا) واتا خۆتان نه‌خۆش مههێخن دوای نه‌خۆش ئه‌که‌ون ،وبه‌ده‌ستی خۆتان گۆرههلمهکهنن دوای ئه‌مرن. ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه پێشه‌وا ئه لبانی ئه‌فه‌رموێ له په‌رتوکی _زنجیره فه‌رموده لاوازکان ژماره‌ی فه‌رموده_ج1-لاپه‌ره 425). فه‌رموده‌ی چله‌مین :_ (لا صلاة لجار المسجد إلا في المسجد ) واتا نوێژی قبول نیه ئه‌که‌سه‌ی دراوسیێ مزگه‌وت بێت . ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه پێشه‌وا ئه لبانی ئه‌فه‌رموێ له په‌رتوکی _زنجیره فه‌رموده لاوازکان ژماره‌ی فه‌رموده ژماره‌ی فه‌رموده 183) فه‌رموده‌ی چل ویه‌که‌مین :_ (المعدة بيت الداء والحمية خير دواء) واتا گه‌ده مالی نه‌خۆشیه وخۆپاراستن باشترین ده‌رمانه. ئه‌م فهرمودیهههلبهستراوه وه‌یه‌کێکه له قسه‌کانی دکتۆری به‌ناوبانگی عه‌ره‌ب (الحارث بن كلدة) . فه‌رموده‌ی چل ودووه‌م :_ (من عاشر قوما 40 يوما صار منهم ) واتا هه‌رکه‌سێک تێکه‌لاوی گه‌لێک بکات بۆماوه‌ی چل رۆژ ئه‌وا له‌وانه . ئه‌مه هه‌ر فه‌رموده نیه به ناو خه‌لک دا بلاو بۆته‌وه . فه‌رموده‌ی چل وسێ یه‌م :_ (من قرأ سورة الواقعة كل ليلة لم تصبه فاقة أبدا) واتا هه‌ر که‌سێک سوره‌تی (واقعه) ی خوێند هه‌مو شه‌وێک ئه‌وا توشی هیچ ناخۆشیه‌ک نابێت . ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه پێشه‌وا ئه لبانی ئه‌فه‌رموێ له په‌رتوکی _زنجیره فه‌رموده لاوازکان ژماره‌ی فه‌رموده ژماره‌ی فه‌رموده_289) فه‌رموده‌ی چل وچواره‌م :_ (النظافة تدعوا إلى الأيمان ) وا تا پاک وخاوێنی سهرئهکێشی بۆ باوه‌ر . پێشوه وا( العراقی) ئه‌فه‌رموێ زۆر لاوازه ئه‌م فه‌رموده‌یه ، ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه پێشه‌وا ئه لبانی ئه‌فه‌رموێ له په‌رتوکی _زنجیره فه‌رموده لاوازکان ژماره‌ی فه‌رموده ژماره‌ی فه‌رموده_5277) فه‌رموده‌ی چل وپێنجه‌م :_ (النظافة من الأيمان ) واتا پاک وخاوێنی له باوه‌ردایه . ئه‌م قسه‌یه هه‌ر فه‌رموده نیه . فه‌رموده‌ی چل وشه‌شه‌م :_ (لو اعتقد أحدكم بحجر لنفع ) واتا ئه‌گه‌ر یه‌کێکتان بروای به به‌ردێک هه‌بوو ئه‌وا قازانجی پێ ئه‌گه‌یێنێ . پێشه‌وا ئیبن قه‌یم ئه‌فه‌رموێ (ئه‌مه قسه‌ی بت په‌رسته‌کانه کهگومانی باشیان ئه‌برد به بته‌کان و) وه ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌لبه‌ستراوه ،پێشه‌وا ئه لبانی ئه‌فه‌رموێ له په‌رتوکی _زنجیره فه‌رموده لاوازکان ژماره‌ی فه‌رموده ژماره‌ی فه‌رموده _450) فه‌رموده‌ی چل و حه‌وته‌م :_ (من حج ولم يزرني فقد جفاني ) واتا هه‌ر که‌سێک حه‌جی کرد وه‌سه‌ردانی منی نه‌کرد ئه‌وا بی وه‌فا بووه له‌گه‌ل من . پێشه‌وا ئه لبانی ئه‌فه‌رموێ له په‌رتوکی_ دفاع عن الحديث_ژماره‌ی فه‌رموده (107) ئه‌م فه‌رموده هه‌لبه‌ستراوه. فه‌رموده‌ی چل وهه‌شته‌م :_ (من زارني وزار أبي ( إبراهيم ) في عام واحد ضمنت له الجنة) واتا هه‌رکه‌سێک سه‌ردانی من و سه‌ردانی باوکی من ئیبراهیم ی کردم له یه‌ک سال ئه‌وا من به‌هه‌شتی بۆمسۆگه‌ر ئه‌که‌م . پێشه‌وا ئه لبانی ئه‌فه‌رموێ له په‌رتوکی حجة النبي_ژماره‌ی فه‌رموده _146) فه‌رموده‌ی چل ونۆیه‌م :_ (من زار قبري فقد وجبت له شفاعتي ) واتا هه‌رکه‌سێک سه‌ردانی قه‌بری منی کرد ئه‌وا به‌ر شهفاعتی من ئه‌که‌وێت . پێشه‌وا ئیبن ته‌یمیه ئه‌فه‌رموێ ( قسه‌ی خه‌لکه وه‌هیچ فه‌رموده نیه ) . فه‌رموده‌ی په‌نجا هه‌مین :_ (من لم تنهه صلاته عن الفحشاء والمنكر لم يزدد من الله إلا بعدا ) واتا هه‌رکه‌سێک نوێژه‌که‌ی دوری نه‌کاته‌وه له‌خراپه وگوناه ئه‌وا ته‌نها له‌خوای گه‌وره دوور ئه‌که‌وێته‌وه . ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه پێشه‌وا ئه لبانی ئه‌فه‌رموێ له په‌رتوکی _زنجیره فه‌رموده لاوازکان ژماره‌ی فه‌رموده ج2_لاپه‌ره 985) فه‌رموده‌ی په‌نجاویه‌که‌مین :_ (الرسول رأى رجلا يعبث بلحيته في الصلاة فقال(( لو خشع قلب هذا لخشعت جوارحه ) واتا پێغه‌مبه‌ر کابرایه‌کی بینی له‌کاتی نوێژدا یاری به ریشی ئه‌کرد پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی( ئه‌گه‌ر دلی ئه‌م کابرایه دڵ نه‌وا بوایه له ئه‌وا دسه‌ت وقاچ و شوێنه‌کانی دی دل نه‌وا ئه بوو . ئه‌م فهرمودیه راست نیه به‌لکو له قسه‌کانی (سه‌عیدی کوری موسهیهبه) ،وه ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه پێشه‌وا ئه لبانی ئه‌فه‌رموێ له په‌رتوکی _زنجیره فه‌رموده لاوازکان ژماره‌ی فه‌رموده ژماره‌ی فه‌رموده_110) فه‌رموده‌ی پهنجاودوهمین :_ (إن الله لا ينظر الى الصف الأعوج ) واتا خوای گه‌وره ته‌ماشای ریزی خوار ناکات . ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌لبه‌ستراوه هیچ بنچینه یه‌کی نیه مامۆستا _ مشهور حسن ئه‌فه‌رموێ له په‌رتوکی القول المبين في أخطاء المصلين . فه‌رموده‌ی په‌نجاوسێ یه‌مین :_ (إن الله يحب أن يرى عبده تعبا في طلب الحلال) واتا خوای گه‌وره پێ خۆشه به‌نده‌که‌ی خۆی ببینێ کهماندوه له به‌دواگه‌رانی رۆزی حه‌لال. ئه‌م فهرمودهیهههلبهستراوه پێشه‌وا ئه لبانی ئه‌فه‌رموێ له په‌رتوکی _زنجیره فه‌رموده لاوازکان ژماره‌ی فه‌رموده _10). فه‌رموده‌ی په‌نجاوچواره‌مین :_ (اطلبوا العلم ولو بالصين ) واتا داوای زانیاری بکه‌ن ئه‌گه‌رله ولاتی چین یش بێت . پێشه‌وا ئیبن جه‌وزی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی الموضوعات" (1/215) ئه‌فه‌رموێ ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌لبه‌ستراوه. فه‌رموده‌ی په‌نجاوپێنجه‌مین :_ (حب الوطن من الإيمان) واتا خۆشه‌ویستی نیشتمان له باورهوهیه . پيشهوا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ هه‌لبه‌ستراوه له په‌رتوکی زنجیره فه‌رموده لاوازکان ژماره‌ی فه‌رموده 36) فه‌رموده‌ی په‌نجاوشه‌شه‌مین :_ (أصحابي كالنجوم فبأيهم اقتديتم اهتديتم ) واتا هاولهکانم وه‌ک ئهستێرهوانه به‌دوای هه‌ریه‌کێ کیان بکه‌ون ئه‌وا رێنمونی وه‌ر ئه‌گرن . ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌لبه‌ستراوه هه‌روه‌ک پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له په‌رتوکی _ صفة الصلاة النبی_ لاپه‌ره _59). فه‌رموده‌ی پهنجاوحهفتهمین :_ (نحن قوم لا نأكل حتى نجوع وإذا أكلنا لا نشبع ) واتا ئێمه گه‌لێکین نان ناخۆین تاوه‌کو برسی مان نه‌بێت وه‌ئه‌گه‌ر خواردمان ئه‌وا تێر ناخوێن . . پيشهوا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ هه‌لبه‌ستراوه له په‌رتوکی زنجیره فه‌رموده راسته‌کان _ج 7_لاپه‌ره 1651). فه‌رموده‌ی په‌نجاوهه‌شته‌مین:_ (أكرموا عمتكم النخلة ) واتا رێزی ئامۆژنتان بگرن دار خورما . مامۆستا محمد جار الله الصعدي ئه‌فه‌رموێ ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه له‌په‌رتوکی_ النوافح العطرة_لاپه‌ره 53) فه‌رموده‌ی په‌نجاونۆیه‌مین :_ (الحديث في المسجد يأكل الحسنات كما تأكل البهائم الحشيش ) واتا قسه‌کردن له‌مزگه‌وت چاکه‌کانی مرۆڤ ئه‌خوات هه‌روه‌کو ئاژه‌ل گژوگیا ئه‌خوات . پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی زنجیره فه‌رموده لاوازکان ئه‌م فه‌رموده‌یه هیچ بنچینه‌یه‌کی نیه ژماره‌ی فه‌رموده _4) . فه‌رموده‌ی شه‌سته‌هه‌مین:_ (من نام بعد العصر؛ فاختُلس عقله، فلا يلومنّ إلا نفسه ) واتا هه‌رکه‌سیک پاش کاتی عهسهر خه‌وت دوای شێت بوو ئه‌وا ته‌نها لۆمه‌ی خۆی بکات . ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه پێشه‌وا ئه لبانی ئه‌فه‌رموێ له په‌رتوکی _زنجیره فه‌رموده لاوازکان ژماره‌ی فه‌رموده_39). فه‌رموده‌ی شه‌ست ویه‌که‌مین:_ (تزوجوا، و لا تطلقوا؛ فإن الطلاق يهتز له العرش) واتا ژن بهێنن ته‌لاق مه‌ده‌ن چونکه ته‌لاق عه‌رشی خوای بۆ ئه‌جولێت . پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی زنجیره فه‌رموده لاوازکان ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه ژماره‌ی فه‌رموده_147) فه‌رموده‌ی شه‌ست و دووه‌م :_ (الولد سر أبيه) واتا منال نهێنی باوکیه‌تی. پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی زنجیره فه‌رموده لاوازکان ئه‌م فه‌رموده‌یه هیچ بنچینه یه‌کی نیه ژماره‌ی فه‌رموده فه‌رموده_48) فه‌رموده‌ی شه‌ست وسێ یه‌م :_ (الدعا‌ء سلاح المؤمن ، و عماد الدين ، و نور السماوات و الأرض) واتا پارانه‌وه چه‌کی باوه‌رداره وه کۆله‌گه‌ی ئاینه وه روناکی ئاسمانکان وزه‌ویه ، یه‌کێکه له قسه‌کانی پێشه‌وا (الفضيل بن عياض ) پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی زنجیره فه‌رموده لاوازکان ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه ژماره‌ی فه‌رموده -179) فه‌رموده‌ی شه‌ست وچواره‌م :_ (صوموا تصحوا ) واتا به‌رۆژو بن ته‌ندروستیتان چاک ئه‌بێت . پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی زنجیره فه‌رموده لاوازکان ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه ژماره‌ی فه‌رموده_253). فه‌رموده‌ی شه‌ست وپێنجه‌م :_ (لولاك لما خلقت الأفلاك ) واتا ئه‌گه‌ر تۆنهبوایت _مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ره_ ئه‌وا عهرزوئاسمانم دروست نه ئه‌کرد. پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی زنجیره فه‌رموده لاوازکان ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه ژماره‌ی فه‌رموده_282). فه‌رموده‌ی شه‌ست وشه‌شه‌م :_ (الحجر الأسود يمين الله في الأرض، يصافح بها عباده ) واتا بهردهشهکه ده‌ستی راستی خوای گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئه‌رز ته‌وقه له‌گه‌ل به‌نده‌کاندا ئه‌کات. پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی زنجیره فه‌رموده لاوازکان ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه ژماره‌ی فه‌رموده_223) فه‌رموده‌ی شه‌ست وحه‌وته‌م:_ (كما تكونوا يُولّى عليكم ) واتا چۆن بن ئه‌وا به‌سه‌رتان دا ئه‌کرێته ده‌سه‌لات دار . پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی زنجیره فه‌رموده لاوازکان ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه ژماره‌ی فه‌رموده_320) فه‌رموده‌ی شه‌ست و هه‌شته‌م :_ (وُلد له مولود، فأذّن في أذنه اليمنى، و أقام في أذنه اليسرى، لم تضره أم الصبيان ) واتا هه‌که‌سێک منالی بوو بانگی دا به‌گوێ راستی وه قاماتی کرد به گوێ چه‌پی ئه‌وا هیچ شتێک زه‌ره‌ری لێ نادات . پێشه‌وا زه‌هه‌بی له‌په‌رتوکی _میزان الاعتدال ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌لبه‌ستراوه.( الميزان" للذهبي (4/397)) فه‌رموده‌ی شه‌ست ونۆیه‌م :_ (من تمسّك بسنّتي عند إفساد أمتي؛ فله أجر مائة شهيد ) واتا هه‌رکه‌سێک ده‌ستی به سونه‌ته‌کانی من گرت له کاتی خراپی ئۆمه‌ته‌که‌م ئه‌وا پاداشتی سه‌دد شه‌هیدی پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی (زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان_ ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه _326). فه‌رموده‌ی حه‌فتاهه‌مین :_ (أنا ابن الذبيحين ) واتا من کوری دوو سهربراوم . پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی (زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان_ ئه‌م فه‌رموده‌یه هیچ بنچینه‌یه کی نیه ژماره‌ی فه‌رموده _331) فه‌رموده‌ی حه‌فتاویه‌که‌مین:_ (النّظر في المصحف عبادة، و نظر الولد إلى الوالدين عبادة، و النظر إلى علي بن أبي طالب عبادة) واته ته‌ماشا کردنی قورئان عیباده‌ته ،وتهماشآکردنی دایک وباوک عیباده‌ته ،وته‌ماشا کردنی عه‌لی کوری ئه‌بی تالب عباده‌ته ) پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی (زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان_ ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌لبه‌ستراوه ژماره‌ی فه‌رموده‌که_ 365) فه‌رموده‌ی حه‌فتاودووهه‌مین :_ (لا تسبّوا قريشاً؛ فإن عالمها يملأ الأرض علماً ) واتا جنێوبهقورهیهش مه‌ده‌ن له‌به‌رئه‌وه زاناکانیان پر به سه‌ر ئه‌رز زانستیان پێه. وه‌پێشه‌وا زه‌هه‌بی ئه‌فه‌رموێ ئه‌م فه‌رموده‌یه له سه‌نه‌ده‌که‌ی پیاوێکی تێدایهنهناسراوه له په‌رتوکی ميزان الاعتدال ج4_لاپه‌ره 256) . فه‌رموده‌ی حه‌فتاو سێ هه‌مین:_ (السلطان ظل الله في أرضه، من نصحه هدي، و من غشّه ضل) واتا ده‌سه‌لات سێبه‌ری خوایه له‌سه‌ر ئه‌رز هه‌رکه‌سێک ئامۆژگاری کرد ئه‌وا رێنمونی وه‌رگرت، وه‌هه‌ر که‌سێک غه‌شی لێ کرد ئه‌وا گومرا بوو. پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی (زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان_ ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌لبه‌ستراوه ژماره‌ی فه‌رموده _475). فه‌رموده‌ی حه‌فتاوچواره‌مین:_ (سيد القوم خادمهم ) واتا سه‌رداری خه‌لک خزمات کاری وانه. ێشهوا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی (زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان_ ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه ژماره‌ی فه‌رموده _1042). فه‌رموده‌ی حهفتاوپێنجه هه‌مین:_ (البر لا يبلى، و الإثم لا ينسى، و الديان لا ينام، فكن كما شئت، كما تُدين تُدان) واتا چاکه له‌ناوناچێ وهگوناه له یاد ناکرێت وه خوای گه‌وره نامرێت وهچۆنت ئه‌وێت بیکه چۆن ئه‌نجام بده‌یه‌ت ئه‌وا پاداشت ئه‌درێته‌وه . ێشهوا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی (زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان_ ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه ژماره‌ی فه‌رموده_1567). فه‌رموده‌ی حه‌فتاو هه‌شته‌مین:_ (أجرؤكم على الفتيا أجرؤكم على النّار ) واتا زۆرئازاتان له‌سه‌ر فه‌توادان زۆرئازاتانه له‌سه‌ر ئاگر فه‌رموده‌یه‌کی لاوازه . پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه له‌په‌رتوکی_ ضعيف الجامع_ژماره‌ی فه‌رموده _147) فه‌رموده‌ی حه‌فتاونۆیه‌مین:_ (إياكم و الحسد؛ فإن الحسد يأكل الحسنات كما تأكل النّار الحطب ) واتا نه‌که‌ن ئێره‌ی ببه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێره‌ی چاکه‌کان ئه‌خوات هه‌روه‌کو ئاگر دار ئه‌سوتێنی. پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه له‌په‌رتوکی_ ضعيف الجامع_ژماره‌ی فه‌رموده_2197). فه‌رموده‌ی هه‌شتا هه‌مین :_ (فكرة ساعة خير من عبادة ستين سنة ) واتا بیر کردنه‌وه کاتێکی که‌م باشتره له په‌رستنی خوا بۆماوه‌ی شه‌ست سال . پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه له‌په‌رتوکی_ ضعيف الجامع_ژماره‌ی فه‌رموده_3988) فه‌رموده‌ی هه‌شتا ویه‌ک:_ (شاوروهن – يعني النّساء – و خالفوهن ) واتا پرسیان پێ بکه‌ن مه‌به‌ستی _ئافره‌تان_وهبهگوێیان مه‌که‌ن . زانای به‌ناوبانگ خاوه‌نی په‌رتوکی (تذكرة الموضوعات(128) _ محمد طاهر بن علي الصديقي الفتني ئه‌فه‌رموێ هیچ بنچیینهیهکی نیه فه‌رموده‌ی هه‌شتاو دوو:_ (اتقوا فراسة المؤمن؛ فإنه ينظر بنور الله ) واتا بترسن له چاوو رونی باوه‌ردار له‌به ئه‌وه‌ی بهروناکی خوا ته‌ماشا ئه‌کات . پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی (زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان_ ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه ژماره‌ی فه‌رموده_1821). فه‌رموده‌ی ههشاو سێ یه‌مین:_ (ليس لفاسق غيبة" أو "لا غيبة لفاسق ) واتا غه‌یبه‌ت نیه بۆ پیاوی خراپه‌کار. پێشه‌وا ئیبن ئه‌لقه‌یم ئه‌فه‌رموێ له‌کتێبی المنار المنيف" (301) ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌لبه‌ستراوه. فه‌رموده‌ی ههشتاوچوارهمین:_ (لما قدم النبي المدينة، جعل النساء و الصبيان و الولائد يقلن: طلع البدر علينا من ثنيات الوداع) واتا کاتێک پێغه‌مبه‌ر کۆچی کرد بۆمه‌دینه که گه‌یشته مه‌دینه منال وئافره‌تان ئه‌یان وت لێمان به‌دیار که‌وت مانگی چوارده _ پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی (زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان_ ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه ژماره‌ی فه‌رموده_598). فه‌رموده‌ی هه‌شتاو پێنجه‌مین:_ (كان _أي النبي _ إذا أخذ من شعره، أو قلّم أظافره، أو احتجم، بعث به إلى البقيع فدُفن ) واتا کاتیک پێغه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ر بیوستبایه قژی کۆرت کردبایه‌وه یان نینۆکه‌کانی بکردبایه یان خۆێنی پیسی بهێنابایه ده‌ره‌وه ئه‌وا ئه‌ی نارده گۆرستانی به قيع ئه‌ی شارده‌وه . پێشه‌وا ئیبن ئه‌بی حاته‌م ئه‌فه‌رموێ له په‌رتوکی _ العلل_ ئه‌م فه‌رموده نیه . فه‌رموده‌ی هه‌شتاو شه‌شه‌مین:_ (المؤمن كيس فطن حذر) واتا مرۆڤی باوه‌ردار ژیرهوئاگاداره . پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی (زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان _ئه‌فه‌رموێ هه‌لبه‌ستراوه ژماره‌ی فه‌رموده760) فه‌رموده‌ی ههشتاوحهفتهمین:_ (يا جبريل صِف لي النّار، و انعت لي جهنم، فقال جبريل: إن الله –تبارك و تعالى- أمر جهنم؛ فأوقد عليها ألف عام حتى ابيضَّت، ثم أمر؛ فأوقد عليها ألف عام حتى احمرَّت، ثم أمر؛ فأوقد عليها ألف عام حتى اسودَّت؛ فهي سوداء مظلمة ) واتا پێغه‌مبه‌ر به جوبریلی فه‌رموو شێوه‌ی ئاگری دۆزه‌خ چۆنه؟ جوبریل فه‌رموی خوای په‌روه‌ردگار فه‌رمانی کرد به ئاگری دۆزه‌خ هه‌زارسال کهگر بگرێت هه‌زار سال گری گرت تا وه‌کو سپی بوو وه‌فه‌رمانی کرد که گر بگرێت هه‌زار سال سوتا تا وه‌کو سوره‌وه‌بوو دوای فه‌رمانی کرد هه‌زار سالی تر بسوتێ تاوهکورهش بوو ئێستا ئاگری دۆزه‌خ ره‌ش وتاریکه . پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی (زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان_ ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌لبه‌ستراوه ژماره‌ی فه‌رموده (910). فه‌رموده‌ی هه‌شتاوهه‌شته‌مین:_ (لكل شي‌ء عروس، و عروس القرآ‌ن الرحمن ) واتا هه‌موو شتێک بوکێکی رازاوه‌ی هه‌یه وه بوکی قورئان سوره‌تی الرحمن ) پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی (زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان_ ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه ژماره‌ی فه‌رموده_1350) . فه‌رموده‌ی هه‌شتاونۆیه‌مین:_ (لا تجعلوا آخر طعامكم ما‌ء ) واتا نه‌کان کۆتای خواردنه‌کانتان ئاو بێت . پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی (زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان_ ئه‌م فه‌رموده‌یه هیچ بنچینه یه‌کی نیه ژماره‌ی فه‌رموده_2096). فه‌رموده‌ی نه‌وه‌د مین:_ (رجعنا من الجهاد الأصغر إلى الجهاد الأكبر ) واتا له جهادی بچوک _مه‌به‌ستی کوشتار کردنه له‌پێناوی خوا_هاتینه‌وه بۆجیهادی گه‌وره . پێشه‌وا ئیبن حه‌جر ئه‌فه‌رموێ( ئه‌مه فه‌رموده نیه له قسه‌کانی إبراهيم ابن أبي عبلة یه )وه پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی (زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان_ ئه‌م فه‌رموده‌یه هیچ بنچینه یه‌کی نیه ژماره‌ی فه‌رموده_2460) وه به‌داخه‌وه ئێستا زۆرێک له خالک ئه کاته به‌لگه له خۆدزینه‌وه له جیهاد وتێکۆشان. فه‌رموده‌ی نه‌ودو یه‌ک :_ (كان رسول الله صلى الله عليه وسلم إذا فرغ من طعامه قال : الحمد لله الذي أطعمنا وسقانا ، وجعلنا مسلمين) واتا کاتێک له خواردن ئه‌بۆوه ئه‌ی وه‌ت سوپاس بۆ خوای گه‌وره که خواردنی پێ داین وئاویشی پێداین وئێمه‌شی کرده موسلمان . پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی _ الشمائل المحمدية_لاوازه _ژماره‌ی فه‌رموده _163) فه‌رموده‌ی نه‌وه‌د ودوو :_ (من لقي أخاه عند الانصراف من الجمعة فليقل تقبل الله منا ومنك فإنها فريضة أديتموها إلى ربك) واتا هه‌رکه‌سێک برایه‌کی خۆی بینی له‌کاتی ته‌واو بوونی نوێژی هه‌ینی ئه‌وا بلێ خوالێمان قبوول بکات ئه‌وا فه‌رزێک بوو کردمان بۆ خوای خۆمان. پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی_ الأجوبة النافعة_لاپه‌ره _74) فه‌رموده‌ی نهودوو سێ :_ (عند كل ختمة دعوة مستجابة) واتا له‌دوای کۆتایی هه‌موو خه‌تمێکی قورئان ههرنزاوپارانهوهیهک بکه‌یت ئه‌وا گێرا ئه‌بێت. پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی_ ضعيف الجامع_ ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌لبه‌ستراوه_ژماره‌ی فه‌رموده _3819). فه‌رموده‌ی نهودووچوار:_ (من قال سبحان الله وبحمده غرس الله له ألف ألف نخلة في الجنة أصلها ذهب ) واتا هه‌ر که‌سێک بلێت سبحان الله و الحمدلله ئه‌وا خوای گه‌وره هه‌زار هه‌زار دارخورمای بۆ ئه‌چێنێت له به‌هه‌شتا بنچینه‌که‌ی زێره . پێشه‌وا ئیبن ئهلقیم له‌په‌رتوکی _ المنار المنيف_ لاپه‌ره_36)ئه‌فه‌رموێ ئه‌م فه‌رموده هه‌لبه‌ستراوه. فهرمدهی نه‌وه‌دوو پێنج:_ (علموا أبناءكم السباحة والرمي ، والمرأة المغزل) واتا فێری مناله‌کانتان بکه‌ن مه‌له‌وانی وتیرهاوێشتن وهئافرهتهکانتان فێری رستن وچنین بکه‌ن . پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی (زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان وههلبهستراوهکان _ ئه‌م فه‌رموده‌یه زۆر لاوازه ژماره‌ی فه‌رموده _ج8_لاپه‌ره_ 335). فه‌رموده‌ی نه‌وه دوشهش:_ (الوقت الأول من الصلاة رضوان الله والآخر عفو الله) واتا کاتی یه‌که‌می نوێژ ره‌زامه‌ندی خوایه و کۆتایه‌که‌ی لێ خۆش بوونی خوایه . پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی إرواء الغليل ئه‌فه‌رموێ ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌لبه‌ستراوه جزء 1 – لاپه‌ره_287). فه‌رموده‌ی نه‌وه‌د حه‌وت:_ (أبغض الحلال إلى الله الطلاق ) واتا خراپترین حه‌لال که خوای گه‌وره رقی لێ بێته‌وه ته‌لاقه. پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی _ ضعيف الجامع الصغير_ ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه ژماره‌ی فه‌رموده _44). فه‌رموده‌ی نه‌وه‌د هه‌شت:_ (إن الله يحب أن يرى عبده تعبا في طلب الحلال) واتا خوای گه‌وره پێ خۆشه به‌نده‌که‌ی خۆی ببینێ ماندوه له بهدواگارانی رۆزی حه‌لال . پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان ئه‌م فه‌رموده‌یه هه‌لبه‌ستراوه ژماره‌ی فه‌رموده _10) فه‌رموده‌ی نه‌وه‌دونۆ:_ (من أفطر يوماً من رمضان في غير رخصة رخصها الله له، لم يقض عنه صيام الدهر كله، و إن صامه ) واتا هه‌ر که‌سێک رۆژێک بشکێنی له مانگی ره‌مه‌زان به‌بێ هیچ عوزرێک که خوا بۆی داناوه هیچ شتێک نایه‌ته‌وه له بری ئه‌م رۆژه که نه‌ی گرتوه ئه‌گه‌ر هه‌موو ژیانی به رۆژو بوو. پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی الترغيب والترهيب ج 2_لاپه‌ره 72) ئه‌م فه‌رموده لاوازه. فه‌رموده‌ی سه‌ده‌هه‌مین:_ (من أحيا ليلة الفطر و ليلة الأضحى، لم يمت قلبه يوم تموت القلوب ) واتا ههرکهێک شه‌وی جه‌ژنی ره‌مه‌زان وشه‌وی جه‌ژنی قوربانی زیندوو کرده‌وه به‌عیباده‌ت ئه‌وا دلی نامرێت کاتێک دله‌کان ئه‌مرن . پێشه‌وا ئه‌لبانی ئه‌فه‌رموێ له‌په‌رتوکی زنجیره‌ی فهرمودهلاوازهکان ئه‌م فه‌رموده‌یه لاوازه ژماره‌ی فه‌رموده _520) . وه له‌کۆتاییدا برایان وخوشکانم به‌دلێکی فراوانه‌وه وه‌ربگرن وهمهلێن ئه‌مه‌چیه ئه‌م هه‌موو فه‌رموده‌یه لاوازه که وابوو هیچ نه‌ماوه‌ته‌وه نه‌خێر چونکه ئه‌م ئاینه وه‌ک زنایان ئه‌فه‌رموون (سه‌نه‌د) ئاینه وه‌ئه‌گه‌ر (سه‌نه‌د) نه‌بیت ئه‌وا ئاین له‌ناو ئه‌چێت وهخوای گه‌وره وای کردوه که چه‌ند زانایه‌ک هه‌لسن به دانانی ئه‌م زانسته گرنگه که( زانستی فه‌رموده‌یه) بۆ ئه‌وه‌ی ئاینه‌که بپارێزرێت نه‌وه‌ک وه‌ک ئاینه‌کانی پێشتر گۆرانکاری تێدا بکرێت و پێشه‌وا ( ئه حمه‌دی کوری حه‌نبه‌ل) گوتی کوره‌که‌م وه‌ره فێری فهرمودهت بکه‌م دهههزارفهرمودهی فێر کرد دوای گوتی کورم ئه‌م فه‌رمودانه هه‌موی هه‌لبه‌ستراوه دوای ده‌هه‌زار فه‌رموده‌ی تری فێر کرد ئنجا وتی کورم ئه‌م فه‌رمودانه هه‌موی لاوازه دوای ده‌هه‌زار فه‌رموده‌ی تری فێر کرد ئنجا وتی کورم ئه م فه‌رمودانه ته‌واوه . برایان وا مه‌زانن دوژمنان هیچ ناکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاینه‌که‌مان بشێوێنن نا زۆر هه‌ول ئه‌ده‌ن له کۆنه‌وه تائێستا ئه‌وتا پێشه‌وا زه‌هه‌بی ئه‌فه‌رموێ کاتێک (هارون الرشید ویستی سه‌ری زندیقێک بپهرێنی زندیقهکه وتی تۆ ئاگات له‌چیه من هه‌زار فهرمودهم ههلبهستاوه هارون الرشید وتی ئه‌ی تۆ ئاگات له‌چیه ئێمه پێشه‌وا باوکی ئیسحاقمان هه‌یه له‌گه‌ل عبد الله کوری موباره‌ک هه‌لی ئه‌بژێرن وشه وشه ) جابرایان یاوه‌کو پێشه‌وا سوفیانی سه‌وری ئه‌فه‌رموێ(فریشته‌کان پاسه‌وانی ئاسمانه‌کانن وزانیانی فه‌رموده پاسه‌وانی ئه‌رزن ) برایان وخوشکانم بگه‌رێنه‌وه سه‌ربنچینه‌ی ئاینه‌که‌تان وفهرمودهراستهکانی پێغه‌مبه‌ر وه‌ده‌ستی پێوه بگرن ،وههیوا دارم له خوای گه‌وره بیکاته مایه‌ی لێ خۆش بونمان وه بیکاته مایه‌ی تۆێ شوو بۆ رۆژی دوایی ئامینن له کۆتایی دا سه‌لات وسهلام برژێت به سه‌ر گیانی موحه‌مه‌د دوایین پێغه‌مبه‌ر ئامین باوکی زوبێر / به‌ریتانیا 18 جمادي الاولي 1430 كۆچی 12/5/2009 زاینی [email protected]