چۆن خۆشەویستی خودا لە دڵی منداڵەکەم بچێنم؟ قۆناغی شەشەم: قۆناغی 10 ساڵی بۆ سەرەوە لەم قۆناغەدا بەڕوونی دیمەنەكانی سەربەخۆ بوونی منداڵ و متمانە بە خۆبوون و سەلماندنی ڕای خۆی و هەڵگەڕانەوە لە ئامۆژگارییەكانی دایك و باوك و زانیاریەكانیان دەردەكەوێت، لەبەرئەوەی هەست دەكات دایك و باوكی ڕۆڵی سەركردەیەكی دیكتاتۆر دەبینن، لەم تەمەنەدا ئارەزووی دەرباز بوون لەو كۆت و بەندە دەكات كە گومانی لێ هەیە، زیاتر مەیل بۆ لای هاوڕێكانی دەكات و ناخی خۆی بۆیان دەكاتەوەو ئەوەی لەوانی وەردەگرێت لە دایك و باوكی ڕەتی دەكاتەوە، بۆیە پێویستە زۆر بە هۆشیارانە ڕەفتار بكرێت لەگەڵیان، بەچیرۆكی خۆتان یان ئەو بەسەرهاتانەی بەسەر هاوڕێ و كەسانی تردا هاتووە مەبەستەكەتان ڕوون بكەنەوە و تێی بگەیەنن باشترین هاوڕێ خوای گەورەیە و باشترین ئەمانەت پارێز و باشترین پشت و پەنایە، هاوڕێ یەتی كردنی هەرگیز دژایەتی نیە لەگەڵ هاوڕێیەتی كردنی هاوڕێكانی و دەتوانێت كاتێكی خۆشیان لەگەڵا بباتە سەر بەمەرجێك ئەو هاوڕێیەتیە دووربێت لەهەموو ڕەفتارێكی ناپەسەند كە هەموو كەسێك ڕەتی بكاتەوەو بەتایبەتی ئەگەر لەگەڵ دین و كەلتوری كۆمەڵگاكەی دا دژیەك بوون. خۆشویستنی خودا بەچەند دیڕێك نوسین ناتوانرێت دەرببڕێت، بەڵام ئەم هەنگاوانەی باسكران پشتیوان بەخوای گەورە ڕێگەیەك بۆ بەدەست هێنانی خۆش ویستنی خودای پەروەردگار ڕوون و ئاسان دەكات، بەو هیوایەی سوودی هەبێت بۆ هەموو باوان و پەروەشیاران. #سایەفارس