پیاوێك هات بۆلای پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) وتی: ئەی پێغەمبەری خوا، منداڵێكی ڕەش پێستم بوو. پێغەمبەریش لێی پرسی، هیچ وشترێكت هەیە ؟ ‘ پیاوەكەش وتی بەڵێ . پێغەمبەریش لێی پرسی : چ ڕەنگێكە؟ پیاوەكەش وتی: ڕەنگی سورە . دواتر پێغەمبەر لێی پرسی : ئایا لە نێوان وشترەكاندا هیچیان ڕەنگی خۆڵەمێشییە؟ پیاوەكەش وتی بەڵێ. پێغەمبەریش فەرمووی: ئەمە لە كوێوە هاتووە؟ پیاوەكەش وتی: لەوانەیە لە سیفەتێكی شاراوەوە بۆی هاتبێت . پێغەمبەریش فەرمووی: لەوانەیە ڕەنگی كوڕەكەشت لە سیفەتێكی شاراوەوە هاتبێ.(بوخاری:لە ئەبو هورەیرەوە گێڕدراوەتەوە). لەم حەدیسەوە دوو شتمان بۆدەردەكەوێ. یەكەم، پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) ئاماژەی بەوەكردووە كە یاساكانی گواستنەوەی سیفەت لەنێوان ئاژەڵ و مرۆڤدا یەكسانە. دووهەم، تایبەتمەندییەكی شاراوە( بەزیو) كە بۆچەند وەچەیەك دەشاردرێتەوە لەوانەیە دووبارە دەركەوێتەوە لەداهاتوودا. ئەمەش بەتەواوی لەگەڵ یاساكانی ئەمڕۆی بۆماوەییدا یەكدەگرێتەوە.