سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  سەلماندنی زانستی بۆ فەرموودەیەکی پێغەمبەر ﷺ کە دەفەرمووێ (ئەگەر خورماتان خوارد بەشێوەی تاک بیخۆن)
گۆڕینی فۆنت



سەلماندنی زانستی بۆ فەرموودەیەکی پێغەمبەر ﷺ کە دەفەرمووێ (ئەگەر خورماتان خوارد بەشێوەی تاک بیخۆن)

واتە ۱.۳.۵.۷ نەک جووت ، بزانە بۆ ؟

سەلماندنی زانستی بۆ فەرمودەیەکی پێغەمبەر (د.خ.) کەدەفەرموێ (ئەگەر خورماتان خوارد بەشێوەی تاک بیخۆن واتە ۱.۳.۵.۷ نەک جووت)

خواردنی خورما بە ژمارەی تاک کاربۆهیدراتی پێویست بە لەشی مرۆڤ دەبەخشێت و، بە پێچەوانەوە خواردنی خورما بە ژمارەی جووت ڕێژەی شەکر لە خوێندا زیاددەکات و زیانی تەندروستی لێدەبێتەوە.

خواردنی خورما بە ژمارەی تاک سەرەڕای ئەوەی کاربۆهیدرات بە لەش دەبەخشیت، لەش دەپارێزێت لە تووشبوون بە زۆرێک ناخۆشی و چارەسەرکردنی جۆرەها نەخۆشی دیکە، بەڵام خواردنی خورما بە ژمارەی جووت ڕێژەی شەکر لە خوێندا زیاد دەکات و زیانی گەورە بەوکەسانە دەگەیەنێت کە توشبوون بە نەخۆشی شەکرە، و ڕێژەی پۆتاسیۆم لە لەشدا بەرز دەکاتەوە کە دەبێتە هۆی دروست بوونی بەردی گورچیلە.

هەر لە کۆنەوە خورما بە خۆراکێکی سەرەکی و ڕۆژانەی مرۆڤ دانراوە، چونکە لەو کاتەدا جۆرەکانی خواردن ئەوەندە زۆر نەبووە، بۆیە تەنها بە خواردنی خورما شوێنی پێویستی ئەو خۆراکانەیان پڕ کردوەتەوە، گەر خورما نەبوایە، سێیەکیان بە هۆی نەخۆشی و نەبوونی کەرتی تەندروستییەوە گیانیان لەدەست دەدا.

دەبێت ڕۆژانە حەوت دەنک خورما بخورێت تا ئەو سودانە بە جەستە بگەیەنێت کە لە خوارەوە باسی دەکەین.
منداڵان دەبێت ڕۆژی ٣ دەنک خورما بخۆن.

سودەکانی خواردنی خورما بە ژمارەی تاک:

- چارەسەرە بۆ کەمخوێنی، بەهۆی دەوڵەمەندی بە ئاسن و مس.

- ئارەزوی خواردن زیاد دەکات.

- توانا و زیرەکی مرۆڤ زیاد دەکات.

- چارەسەری برینی گەدە(قرحە) دەکات و ترشەڵۆکەکەی کەمدەکاتەوە.

- ڕێژەی کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا کەمدەکاتەوە.

- ڕێژەیەکی زۆر فلۆری تێدایە کە ڕیگە لە ڕزینی ددانەکان دەگرێت و هەوکردنی پووک چارەسەردەکات.

- سیلینیۆمی تێدایە کا ماددەیەکە بەرەنگاری نەخۆشی شێرپەنجە دەبێتەوە و ڕێگە لەدروستبوونی دەگرێت، بۆیە ئەو ناوچانەی دارخورمای لێڕواوە دانیشتوانەکەی بە دەگمەن توشی شێرپەنجە دەبن.

- کالیسیۆمی تێدایە کە ئێسک بەهێز دەکات و چاەسەری ئێسکەنەرمە دەکات.

- گرنگە بۆ چارەسەری ئەوکەسانەی تووشبوون بە حاڵەتی توڕەبوون، کە کاردەکات لە ئارامکردنەوەی دەروونیان.

- چارەسەری هەڵوەرینی قژ دەکات.

- پێست دەپارێزێت لە وشکبوون و چارەسەری هەندێک نەخۆشی پێست دەکات.

- ماسولکەکەن بەهێزدەکات، بە هۆی بوونی ڤیتامین C تیایدا...

اللهم صلی علی محمد و علی ال محمد ﷺ



 1344

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram