هەنـدێــك لە فەرمووەکانۍ پێغەمبەری خوا ﷺ😍 ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــ ـ خوشەویستــرین دوو ووشە لای پەروەردگارمان🌸 بریتیە لە : 🍁سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ🍁 🌸سُبْحَانَ اللَّهِ الْعَظِيـم🌸 📗[رواه البخاري] ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــ ـ پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: (چەند ژوورێ لەبەهەشتدا هەیە ، لە ژوورەوە دەرەوەی دەبینرێ و ، لەدەرەوە ژوورەوە دەبینرێ ، خودای گەورە بۆ ئەو کەسانەی ئامادەکردووە .. 🔶خۆراکیان بەخشـــیوەو قسەی نەرمیان کردووەو بەڕۆژوو بووەو بەشەو شەو نوێژیان کردووە خەڵکی نوستوون🌸 [حسن(ص.ج (2123)]. ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــ ـ ــ گەورەیی جەماعەت (نوێژی بە کۆمەڵ) : 🌸پێغەمبـەری خـوا (ﷺ) فـەرمـوویەتی: 🔰"نوێـژی بەکۆمـەڵ بە ئەندازەی بیست و حەوت پلە ، لە نوێـژی بە تەنیــا گەورەتـرە". [متفق علیە] ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــ ـ 💠 پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێ 💠 ــ چاکە: رەوشت جوانییە , وە خراپەش : بریتیە لەو شتەی لە نێو سینەت دایەو پێت ناخوشە و حەز ناکەی خەڵك پێی بزانێ . 📖 رواە مسلم :٦٦۸۰ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــ ـ 🍀💠 پێغەمــبەری خوا ﷺ دەفەرموێ 💠🍀 "بەڕاستی نەرم و نیانی لە هەرشتێکدا هەبێ جوانی دەکات , وە لە هەرشتێکدا نەبێ ناشرینی دەکات " 📖 رواە مسلم :٦۷٦۷ 📖 ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــ ـ 🍁💠 پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێ 💠🍁 ــ خوا سێ شتی بو ئێوە پێ ناخۆشە ، کەسێك هەر قسان بگێرێتەوەو بڵئ : دەگوترێ و وتی وەماڵ بەفیرودان و زێدەڕۆیی کردن لەخەرجکردنیدا وە زور پرسیادرکردن ی (بێ سوود ) 📖 رواە مسلم : ٦۷٦٦ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــ ـ 🌸پێغەمبـەری خـوا (ﷺ) فـەرمـوویەتی😍 🔰ـ هەر کەسێ دوو جار قەرز بداتە براکەی خۆی ، وەڪو ئەوە وایە جارێك خێری پێ کردبێت. [حسن (الٲرواء/ ۱۳۸۹)] ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــ ـ 💠 پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێ 💠 ــ داواتان لێ دەکەم [ خوتان دوور بگرن ] لە گومانی خراب بردن[ بە خەڵک ] لەبەر ئەوەیگکومانی خراپ گەورەترین درۆیە . 📖 رواە البخاری : ٤۸٤۹ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــ ـ 💠 پێغەمبەری خوا ﷺدەفەرمـووێ 💠 ــ هەر کەس خوا چاکەی بوێ بوێ لە ئایین شارەزای دەکات و تێی دەگەیەنێ . 📖 رواە البخاری :۷۱ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــ ـ پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمـوێ : ــ رەزامەندی خوا لە رەزامەندی دایك و باوك دایە 🌼 " یانی ئەگەر دایك و باوکێکی موسوڵمانی دیندار لە منداڵەکەیان ڕازی بوون خواش لێی رازی دەبێ " 📖رواە ابن خبان : ۲۰۲٦ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــ ـ 🌼 ٱللَّـﮬـُمَّ صـَلِِّےوَسَلِّـمْ؏َـلَے مُحَمـَّدْ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ