سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  "١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. (29)
گۆڕینی فۆنت



"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.

- ئایا دەزانیت موسڵمانان چ شۆڕشێکیان لە خوێندن و خوێندنگە بەرپاکردووە؟!

- کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:01:39

- بەشی دووەم: خوێندنگە - ژمارە 29
""""""""""""""""""""""""""""
بەشی یەکەم کە "ناوماڵ" بوو کۆتایی هات و بەشی دووەم دەست پێدەکەین کە بەشی "خوێندنگە"یە.
ئەو بەشە ئەوە نیشان دەدات کە شارشتانیەکان مەزن دەکات پەروەردەکردن فێرکردن و جێبەجێکردنی زانست بۆ ئەنجامێکی کردارەکی وەک باشتر کردنی کۆمەڵگا. قوتابخانە یەکێکە لەوناوەندانەی تێیدا فێردەبین، وە موسڵمانانی سەدەکنی ناوەڕاست لە فێربونندا لێهاتوو بوون ، هەر لە ئاستی قوتابخانە سەرەتاییەکانی مزگەوتەکانەوە تا زانکۆکان وە (ماڵی دانایی: بیت الحکمة House Of Wisdom) پڕشنگدار و درەوشاوە ئەکادیمیایەکی هزری بوو لەسەدەی نۆیەمی زایینیدا لە بەغداد ، تایبەتمەندیەتی فێربوون فەرهەنگێکی پێک هێنابوو هانی مێشکەکانی دەدا بۆ گەڕان بەدوای ڕاستەقینەدا لە ڕێگەی وردێنی و زانستی و تاقیکردنەوە وە زۆرێک لە خاوەن بۆچون و بیردۆزکان قوتابی هەژار بوون، ئەم سیستەمی خوێندنە کە لەلایەن موسڵامانەکانی سەدەکانی ناوەڕاستەکانەوە بەرجەستە کرا بە بناغەیەکی دانا کە داهێنان و دۆزینەوە تایبەتیەکانی لێ پەیدا بوو، لێرەدا بۆت دەردەکەویت کە چۆن هەنگاوە یەک بەدوای یەکەکانی هەزار ساڵ لەمەو پێشی کیمیا یارمەتیدەری پێكهێنانی زۆرێک لە پیشەسازیەکانی ئەمڕۆ بوون ، وە ژمارەیەک لە زاراوە باوەکانی ئەمڕۆی وەک ( سەرۆک Chairperson) و (دەریا سالار Admiral) و (ئەلکالکی Alkalki) لە کوێوە هاتووە وە هەروەها ئەوە دەخوێنێتەوە کە چیرۆکی (ڕۆبنسۆن کروسۆ Robinson crusoe)ـی سەدەی هەژدەهەم یەکەم چیرۆک نیە لە بارەی کەسێکەوە کە لەدورگەیەکدا بێت بە تاقی تەنیا ، بەڵکو بیرۆکەکەی لە چیرۆکی ( حی بن یقظان) ئەوە وەرگیراوە وە هەروەها دیزایینی کاغەزی دیوار کە (ویلیام مۆریس Wiliam Morris) دایهێناوە بیرۆکەیەکی لە زەخرەفەی ئیسلامیەوە وەرگیراوە.
.....
"فێربوونی زانست لە منداڵیدا، وەک نەخشە لەسەر بەرد" پەندێکی عەرەبی
.....
لەهەر ژمارەیەکی نوێدا ژمارەی پێشوو دادەنێین بۆ ئەوەی تۆی خوێنەر بە ئاسانی هەموو زنجیرەکە بەدوای یەکدا دەست بخەیت
ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt
.....
هەموو بەشەکانی "ناوماڵ" لە ماڵپەڕی دەنگی ئیسلامەوە دەست بخە، لەم لینکە داخڵ ببە
http://dangiislam.org/Cat.aspx?FileID=151&FolderID=112&MapID=10



 3638

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram