سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  بەخشین و کاری چاکە مرۆڤ بەختەوەر و تەندروست دەکات
گۆڕینی فۆنت


بەخشین و کاری چاکە مرۆڤ بەختەوەر و تەندروست دەکات

چەندین توێژینەوە ئەوە دووپات دەکەنەوە کە کاری چاکە و بەخشینی بڕێک پارە بە جۆرە جیاوازەکانیەوە چەندین سودی دەروونی و تەندروستی هەیە، لە ڕووی تەندروستیەوە دەرکەوتوو کە کۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەکات و دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی فشاری خوێن، تەنانەت لە توێژینەوەیەک کە کراوە و ماوەی (30) ساڵی خایاندووە لە نیۆرک دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە بەلایەنی کەمەوە هەفتەی جارێک کاری خێری دەکەن و یارمەتی کەسانی تر دەدەن تەمەنیان درێژتر و چالاکی جەستەیان باشترە، هەروەها لە ڕووی دەروونیەوە دەرکەوتووە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی خەمەۆکی و گوشارە دەروونییەکان ناهێڵێت و وا لەکەسەکە دەکات دڵخۆشتر بێت و زیاتر متمانەی بەخۆی هەبێت ئاستی ڕیزلەخۆگرتنی زیاد بکات، یەکێک لەو توێژینەوانە بڕێک پارە دەدات بە دوو گروپ و داوا لەگروپێکیان دەکات کە پارەکە لەخۆیانا سەرف بکەن و گروپەکەی تر بیبەخشنە کەسانی تر سەرنجام بۆیان دەرکەوت ئەو گروپەی کە پارەکەی بەخشی بوو دڵخۆشتر و شادمانتر بوون بە بەراورد بە گروپەکەی تر!

خوای گەورە فەرمان بە باوەڕداران دەکات بە بەخشین وکاری باشە ، تەنانەت کیبڕکێ کردن لە ئەنجامدانی کارە باشەکان ، ئەوە سیفەتی پەیامبەرانە، وەک دەفەرموێت:
فَاسْتَجَبْنَا لَهُ وَوَهَبْنَا لَهُ يَحْيَىٰ وَأَصْلَحْنَا لَهُ زَوْجَهُ ۚ إِنَّهُمْ كَانُوا يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَيَدْعُونَنَا رَغَبًا وَرَهَبًا ۖ وَكَانُوا لَنَا خَاشِعِينَ ﴿٩٠﴾الأنبياء
واتە:ئینجا ئێمه نزاکه‌یمان گیرا کردو (یحیی)مان پێبه‌خشی، هاوسه‌ره‌که‌شیمان بۆ چاککرد که منداڵی ببێ، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه چالاک و گورجو گۆڵ بوون له ئه‌نجامدانی هه‌موو خێرو چاکه‌یه‌کدا و نزای به‌کوڵیان ده‌کرد، به ئومێدی ڕه‌حمه‌ت و به‌هه‌شتی ئێمه و له دۆزه‌خ و خه‌شمی ئێمه ده‌ترسانو ئه‌وانه هه‌میشه گه‌ردن که‌چ بوون بۆ ئێمه‌.

وَجَعَلْنَاهُمْ أَئِمَّةً يَهْدُونَ بِأَمْرِنَا وَأَوْحَيْنَا إِلَيْهِمْ فِعْلَ الْخَيْرَاتِ وَإِقَامَ الصَّلَاةِ وَإِيتَاءَ الزَّكَاةِ ۖ وَكَانُوا لَنَا عَابِدِينَ ﴿٧٣﴾الأنبياء
واتە:هه‌موو ئه‌وانیشمان کرده پێشه‌وا و به فه‌رمانی ئێمه ڕێنموویی خه‌ڵکیان ده‌کردو نیگامان بۆ کردن به ئه‌نجامدانی کارو کرده‌وه چاکه‌کان و ڕاگرتنی نوێژ و زه‌کات دان، (به‌ڕاستی) ئه‌وان هه‌ر ئێمه‌یان ده‌په‌رست و هه‌ر به‌ندایه‌تی ئێمه‌یان ده‌کرد.

خوای گەورە لە ئایەتێکی تردا سیفەتی پیاو چاکان و ساڵحین ڕوون دەکاتەوە وەک دەفەرمووێت:
يُؤْمِنُونَ بِاللَّـهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَيُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَأُولَـٰئِكَ مِنَ الصَّالِحِينَ ﴿١١٤﴾آل عمران
واتە:ئه‌وانه ئیمان و باوه‌ڕیان به‌خواو به ڕۆژی دوایی هه‌یه و فه‌رمان ده‌ده‌ن به چاکه و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ده‌که‌ن و به په‌له و تاڵوکه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو خێر و چاکه‌یه‌ک، بێگومان ئه‌وانه له ڕیزی چاکه‌کار و چاکه‌خوازاندان.

تەنانەت خوای گەورە فەرمانمان پێ دەکات کە لەکاری چاکەدا پێشبڕکێبکەین و هەرگیز بۆ ساتێک نەوەستین:
أُولَـٰئِكَ يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَهُمْ لَهَا سَابِقُونَ ﴿٦١﴾المؤمنون
واتە:ئا ئه‌وانه به په‌له‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو چاکه‌یه‌ك و پێشبڕکێش ده‌که‌ن له چاکه‌دا.

لە کۆتایشدا نابێت ئەوەمان لە یادبچێت کە سەروەرمان (درودی خوای لەسەربێت) بەخشندەترین کەس بووە، وەک لە فەرمودەیەکدا هاتووە لە وەسفی پێغەمبەردا:
( عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهم عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَجْوَدَ النَّاسِ...) صحيح البخاري
لە ئیبن عەباسەوە دەفەرموێت: پێغەمبەر (درودی خوای لێبێت) بەخشندەترین کەس بووە.

سەرچاوە:

Yörük, B. K. (2014). Does giving to charity lead to better health? Evidence from tax subsidies for charitable giving. Journal of Economic Psychology, 45, 71-83.

Dunn, E. W., Aknin, L. B., & Norton, M. I. (2008). Spending money on others promotes happiness. Science, 319(5870), 1687-1688.

Anik, L., Aknin, L. B., Norton, M. I., & Dunn, E. W. (2009). Feeling good about giving: The benefits (and costs) of self-interested charitable behavior. Harvard Business School Marketing Unit Working Paper, (10-012).

Anik, Lalin, et al. "Feeling good about giving: The benefits (and costs) of self-interested charitable behavior." Harvard Business School Marketing Unit Working Paper 10-012 (2009).
APA

 1050

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram Google Plus