زیکره یادی خوا بڕیار فەریق الحمد لله رب العالمين الصلاة والسلام علی نبيينا وحبيبنا وشفيعنا محمد (صلی الله‌عليه وسلم) وعلی اله‌وأصحابه وسلم. پێشه‌کی ده‌مه‌وێت ئه‌وه ڕوون بێت که زیکر و یادی خوای گه‌وره زۆرن، به‌ڵام له‌م باسه‌دا ته‌نها باسی یه‌کێك له‌و زیکرانە ده‌که‌ین به پشتیوانیی خوا. ڕۆژێك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) گه‌یشت به سه‌حابه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداریان بکاته‌وه له گه‌وره‌ییی یه‌کێك له گه‌وره‌یییه‌کانی ئه‌م دینه که کارێکی گه‌وره تێدایە و پرسیاری لێکردن بۆ ئه‌وه‌ی هانیان بدات و بیانناسێنت به‌م کاره گه‌وره‌یه؛ فه‌رمووی: ئایا ئاگادارتان بکه‌مه‌وه لە باشترین کار که له یادی خوادا بن به‌رزترین پاداشتی هه‌بێت و باشتر بێت بۆتان له به‌خشینی ئاڵتوون و زیو، باشتر بێت بۆتان له که‌وتنه‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا که بده‌ن له گه‌ردنیان و بده‌ن له‌گه‌ردنتان؟! باشتر له خێر و خێرات له جیهاد!! ده‌بێت ئه‌مه چی بێت؟! هاوه‌ڵان سه‌ریان سوڕما و وتیان به‌ڵی ئه‌ی پێغه‌به‌ری خوا. ئه‌ویش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی: (ذکر الله). رواه أحمد. واتە: یادی خوا. یادی خوا له‌سه‌رووی هه‌مووشتێکه‌وه‌یه: وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا. (الأحزاب: ٣٥). واته: ئه‌و پیاو و ژنانه‌ی كه زۆر یادی خوا ده‌كه‌ن، خوا لێبوردن و پاداشتێكی زۆر مه‌زن و گه‌وره‌ی بۆ ئاماده كردوون. هه‌مووشتێك یادی خوا ده‌کات؛ مێروو یادی خوا ده‌کات، ماسی له ده‌ریا یادی خوا ده‌کات و باڵنده به‌ئاسمانه‌وه یادی خوا ده‌کات: وَإِنْ مِنْ شَيْءٍ إِلَّا يُسَبِّحُ بِحَمْدِهِ وَلَٰكِنْ لَا تَفْقَهُونَ تَسْبِيحَهُمْ إِنَّهُ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًا. (الإسرا‌ء: ٤٤). واته: هه‌مووشتێك هه ر هاواری تاكوته‌نیاییی ئه‌و ده‌كه‌ن. پاڕانه‌وه و ته‌سبیحات و حه‌مدی ئه‌و ده‌ڵێن -واته: هه‌موو نیازمه‌ندی ئه‌ون، ئه‌و بێنیازه له هه‌مووشتێك- به‌ڵام ئێوه له پاكانه و ته‌سبیحاتیان تێناگه‌ن -چونكه عه‌قڵ و ژیریتان ناخه‌نه كار بۆ تێگه‌یشتن-. به‌ڕاستی ئه‌و (خوا)یه هه‌میشه به‌حه‌وسه‌ڵه و له‌سه‌رخۆیه -بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گوناح و تاوانه‌دا مۆڵه‌تی ئێوه ده‌دا و ناتانگرێت، زۆریش لێبورده‌یه، بۆیه هه‌ركه‌سێك داوای لێبوردنی لێبكات، لێیده‌بوورێت-. پێغه‌به‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێت: مثل الذي يذكر ربه، والذي لايذكر ربه مثل الحي والميت. صحيح البخاري. واته: وێنه‌ی که‌سێك که یادی خواده‌کات و که‌سێك که یادی خوا ناکات وه‌ك وێنه‌ی زیندوو و مردوو وایه. بۆیه ئیمامی ئیبن ته‌یمییه -ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- دەفه‌رموێت: یاد و زیکری خوا بۆ دڵ به چه‌شنی ئاو بۆماسی وایه؛ ئاخۆ حاڵی ماسی چۆن بێت له‌کاتێکدا له‌نێو ئاو ده‌ریبکه‌یت؟! گه‌وره‌مان یوونس (عليه السلام) کاتێك به ڕق و قینێكی زۆره‌وه قه‌وم و گه‌له‌كه‌ی به‌جێ هێشت و ڕۆیشت، پاش ئه‌وه‌ی زۆری له‌گه‌ڵ وتن بڕوا بێنن، بڕوایان نه‌هێنا و بێسوود بوو، ئیتر وای به‌چاك زانی به‌جێیان بهێڵێت و ڕوو بكاته وڵاتێكی تر بۆ گه‌یاندنی بانگه‌وازه‌كه‌ی خوا. جا ڕقه‌كه‌ی به‌ره‌و ده‌ریا بردی و سواری كه‌شتی بوو و ده‌ره‌نجام به‌هۆی باری قورسی كه‌شتییه‌كه‌وه فڕێ درایه ناو ده‌ریاكه‌وه و ماسی قووتی دا. ئه‌ویش له‌ناو تاریكستانی شه‌و و ده‌ریا و ناوسكی نه‌هه‌نگه‌كه‌دا، ئاله‌م کاته‌دا یوونس (عليه السلام) گوێی له ماسییەکان بوو ته‌سبیحاتی خوایان ده‌کرد. هاوار و بانگی له خوا كرد و وتی: (أن لا إلة إلا أنت سبحانك إنى كنت من الظالمين) په‌روه‌ردگارا بێ له تۆ هیچ په‌رستراوێك شك نابه‌م هه‌ر تۆیش له هه‌موو نه‌نگێك خاوێن ڕاده‌گرم، بێگومان من له ڕیزی سته‌مكاران بووم، سته‌مم له خۆم كرد و په‌شیمانم. خوای گه‌وره جوابی یوونسی دایه‌وه، چونکه ئه‌و پێشتر زمانی به زیکر ڕاهاتبوو. خوای گه‌وره فه‌رمووی: (فَلَوْلَا أَنَّهُ كَانَ مِنَ الْمُسَبِّحِينَ) (الصافات: ١٤٣) ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌ڕاستی له‌یادكارانی خوا نه‌بوایه، (لَلَبِثَ فِي بَطْنِهِ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ) (الصافات: ١٤٤). ئه‌وا تا ڕۆژی زیندووبوونه‌وه له سكی ماسییه‌كه‌دا ده‌مایه‌وه. به‌ڵام چونكه ته‌سبیحی خوای زۆر ده‌كرد: (فَنَبَذْنَاهُ بِالْعَرَاءِ وَهُوَ سَقِيمٌ) (الصافات: ١٤٥). هه‌ڵماندایه سه‌رزه‌وییه‌كی چۆڵ و وشك و خاڵی له دار و دره‌خت و گیا و ڕووه‌ك، كه نه‌خۆش و ناساغیش بوو. له‌و یاد و زیکرانه‌ی که ڕۆژانه بیانڵێینه‌وه: (لااله الا الله وحده لاشريك له له الملك وله الحمد وهو على كل شي‌ء قدير)ه. ئه‌م زیکره ئه‌گه‌ر له ڕۆژێکدا سه‌د جار بیڵێیت که ته‌نها چه‌ند خولەکێك ده‌بات، ئه‌وا "وه‌ك ئه‌وه وایه ده به‌نده‌ی ئازاد كردبێت و سه‌د چاكه‌ی بۆ ده‌نووسرێت و سه‌د گوناهی له‌سه‌ر لاده‌برێت و ده‌بێته پارێزگاری بۆی له شه‌یتان له‌و ڕۆژه‌یدا تا ئێواره، كه‌س چاكتری نه‌كردووه له‌وه‌ی ئه‌و كردوویه‌تی، مه‌گه‌ر كه‌سێك زیاتر له‌وه‌ی كردبێت." یَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تُلْهِكُمْ أَمْوَالُكُمْ وَلَا أَوْلَادُكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَمَنْ يَفْعَلْ ذَٰلِكَ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ. (المنافقون: ٩). واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، ماڵ و منداڵتان له‌یادی خوا غافڵتان نه‌كەن، واته ئێوه وه‌ك دووڕووه‌كان مه‌بن كه ده‌ستیان له جیهاد و هه‌وڵ و تێكۆشان به‌ردا. هه‌ركه‌سێك كاری وا بكات زیانمه‌ند و دۆڕاوه، چونكه فه‌زڵ و باوی دونیایان به‌سه‌ر پاشه‌ڕۆژدا داوه. موسڵمان هه‌مووکات زیکر و یادی خوا ده‌کات، لە ڕۆشتن، بەدانیشتن له‌سه‌ر جێگای خه‌وتن، هه‌مووکات شه‌ووڕۆژ یادی خوا ده‌کات. الَّذِينَ يَذْكُرُونَ اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَىٰ جُنُوبِهِم.ْ (آل‌عمران: ١٩١). واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌پێوه و به‌دانیشتن و له‌سه‌ر ته‌نیشت و ڕاكێشان یادی خوا ده‌كه‌ن. ڕۆژێك پێغه‌به‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌کانیدا له سه‌فه‌رێکدا بوون. دایان به لای شاخێکدا ناوی (جومدان) بوو. فه‌رمووی سه‌ریر بکه‌ن، ئه‌وه جومدانه. پاشان فه‌رمووی به هاوه‌ڵانی پێش بکه‌ون (المفردون) هاوه‌ڵان پێشبڕکێیان ده‌کرد له کاری خێردا، بۆیه وتیان کێن (المفردون) ئه‌ی پێغه‌به‌ری خوا؟! ئه‌ویش (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمووی ئه‌وانه‌ی زۆر یاد و زیکری خوای گه‌وره ده‌که‌ن. وَالذَّاكِرِينَ اللَّهَ كَثِيرًا وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللَّهُ لَهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا. (الأحزاب: ٣٥). واته: ئه‌و پیاو و ژنانه‌ی كه زۆر یادی خوا ده‌كه‌ن، خوا لێبوردن و پاداشتێكی زۆر مه‌زن و گه‌وره‌ی بۆ ئاماده كردوون. دوو وشه هه‌ن ئاسان له‌سه‌ر زوبان به‌ڵام قورسن له ته‌رازوودا و خۆشه‌ویستن لای خوای په‌روه‌ردگار، ئه‌ویش (سبحان الله وبحمده، سبحان الله العظيم)ە. کاتێك له بازاڕدایت، کاتێك تۆ له مه‌تبه‌خیت، کاتێك تۆ له‌سه‌ر جێگای نووستنی یان له هه‌ر شوێنێکی که زیکری تێدا ده‌کرێت، زمانت ڕابێنه له‌سه‌ر (سبحان الله وبحمده، سبحان الله العظيم)! هه‌ر ئێستا بیڵێ تا له‌م خێره گه‌وره بێبه‌ش نه‌بیت که هه‌موویشمان ئیحتیاجین پێی. کابرایه‌ك هاته خزمه‌تی پێغه‌به‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) و وتی: ئه‌ی پێغه‌به‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم)، یاساکانی ئیسلام (شه‌ریعه‌ت) زیاد بوون به‌سه‌رمدا. نازانم چی بکەم؟! ڕێنموونیم بکه به شتێك که بتوانم پیاده‌ی بکه‌م! فه‌رمووی با هه‌مووکات زمانت به زیکر و یادی خوا بێت، گه‌وره‌تره له چی هه‌یه له‌سه‌ر زه‌وی وه گه‌وره‌تره له‌وه‌ی خۆر به‌ریکه‌وتووه، هه‌تا گه‌وره‌تره له دونیا و له‌وه‌ش له دونیایه. زیکر و یادی خوا ئه‌وه‌ی که دڵ پێی ئارام ده‌بێت، ئاسانترین عیباده‌ت به‌ڵام له‌پاداشتدا گه‌وره‌ترین پاداشتی هه‌یه: الَّذِينَ آمَنُوا وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُمْ بِذِكْرِ اللَّهِ أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ. (الرعد: ٢٨) واته: ئه‌مانه‌یش ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه بڕوای چاك و پوختیان هێناوه و هه‌ر به‌ئیتاعه و یادی خوایش دڵیان داده‌مه‌زرێت و ئاسووده ده‌بێت جا چاك بزانن به یادی خوا دڵه‌كان ئۆقره ده‌گرن و ئاسووده ده‌بن. بۆیه باوه‌ڕدارانیش دڵه‌كانیان هه‌رده‌م ئاسووده و دامه‌زراوه. والحــمد لله رب الــعــالمــیــن. نووسینی: بڕیار فه‌ریق بۆ هه‌ر پرسیارێك ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م ئیمێڵەوە: [email protected] ...................................... تێبینی: ده‌قی عه‌ره‌بیی فەرموودەکان زۆر درێژ بوون، هه‌ر بۆیه ته‌نها کوردییه‌که‌یم داناوه.