◉ ئایا منافق مانای چییە؟ وە کێ منافقە ؟ ❍ نیفاق لە ڕووی شەرعەوە واتە : ئاشکرا کردنی ئیسلام لە ڕواڵەتدا ، و شاردنەوەی کوفر لە ناخدا . ◑ نیفاق دوو جۆرە : ١-نیفاقی بیروباوەڕ (إعتقاد) ٢-نیفاقی کردەوە (عملي) ① نیفاقی بیرو باوەڕ (إعتقاد) کەسەکە لە ئیسلام دەکاتە دەرەوە ◑ نیفاقی بیر و باوەڕ (إعتقاد) کەسەکە شەش سیفەتی تێدایە :- ⓵ بەدرۆ خستنەوەی پێغەمبەر ﷺ ⓶ بەدرۆ خستنەوە هەندێ لەو شتانەی کە پێغبەری بۆی هاتووە ﷺ ⓷ ڕقلێبونەوەی پێغبەر ﷺ ⓸ ڕولێبونەوەی هەندێ لەو شتانەی کە پێغبەر بۆی هاتووە ﷺ ⓹ دڵخۆش بوون بە نزمبونەوەی ئیسلام ⓺ دڵتەنگ بوون بە سەرکەوتنی ئیسلام هەر کەسێك ئەمانەی تێدابێت ئەوا خاوەنەکەی لەژێرەوەی ئاگری دۆزەخ دا دەبێت وەك خوای گەورە دەفەرمووێ ﴿ إِنَّ ٱلْمُنَٰفِقِينَ فِى ٱلدَّرْكِ ٱلْأَسْفَلِ مِنَ ٱلنَّارِ وَلَن تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا ﴿۱٤٥﴾﴿النساء﴾ ﴿واتە.بهڕاستی دووڕووهکان له چینی ههره خواری ناو دۆزهخدان و ههرگیز بۆ ئهوان پشتیوانێکت دهست ناکهوێت. ﴾. پەنا بە خوای پەروەردگار ② نیفاقی کردەوە (عملي):- کەسەکە لە ئیسلام ناکاتە دەرەوە بەڵکوو ڕایدەکێشێت بەرەو نیفاقی بیـــرو باوەڕ (إعتقاد) ◑ نیفاقی کردەوە (عملي) کەسەکە ئەم سیفەتانەی تێدایە :- ❁لەکاتی قسەکردن درۆ دەکا. ❁ بەڵێن شکاندن. ❁ نەپاراستنی ئەمانەت. ❁ لەکاتی حوکمدان لە بەینی دوو کەس ستەم بکا. ❁لەکاتی پەیمان بەستندا سەرپێچی بکات. ❁هەڵسان بۆ نوێژ بەتایبەتی نوێژی بەیانی وعیشا بە گرانی. ❁کاتێک کێشەو گرفتی لەگەڵ کەسێک دا هەبێ ستەم دەکا. ❁ ڕیاکردن لە عیبادەت. ════•⊰✿◇✿⊱•════