سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئاسانترین رێگا بۆ بەهەشت..!
گۆڕینی فۆنت

ئاسانترین رێگا بۆ بەهەشت

ساڕێژ  گەرمیانی 

بسم الله الرحمن الرحيم 

بسم الله والحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله 

ئەگەر لێت بپرسم بەهەشتت ئەوێت چی وەڵامێکم ئەدەیتەوە ؟ 

دڵنیام کە وا ئەڵێی جا کێ هەیە کە بەهەشتی نەوێت؟! وە کێ هەیە کە خۆشی و ئارامیەکی بەردەوامی نەوێت ؟! وە یان کێ هەیە ئەوەی نەوێت کە چاو تامەزرۆی بینینێتی یاخود گوێچکە شەیدای بێستنێتی وەیان باوەش تامزرۆی لە ئامێز گرتنێتی ؟! یاخود کێ هەیە کە وا تام و چێژی یەک لەدوای یەکی نەوێت؟! کە هەر گیز نە کۆتاییان دێت و نە ڕێگریەکیش هەیە لە بەدەست هێنانیان و ئەنجامدانیان ! 

منێش پێت ئەڵێم دەی باشە گەر ئەمانە ئەزانێت بۆ کار و کردەوەی چاکە ناکەیت بۆ ئەوەی پێیان بگەیت؟! 

لە لام ڕونە کە دەڵێیت ، ڕیگای بەهەشت شەکەت بوونە .. دوورو درێژە .. رێگایەکی زۆر جەنگەڵەو پڕیشە لە دڕک و داڵ ، وە منێش زۆر بێهێزم و ناتوانم ئارم بگرم لەو هەموو ماندوو بون و شەکەتییەی ئەو ڕێگایە! 

بەڵام برای ئازیزم خوشکی بەڕێزم ، ئەگەر ناتوانیت ئارامگر بیت لەسەر گوێڕایەڵی پەروەردگار ، دەی ئەرام بگرە لە سەر سنورەکانی سەرپێچیکردنی پەروەردگار، ئەی چۆن ئەتوانیت ئارام بگرێت لە سەر ئاگری دۆزەخ ئەگەر هاتوو لە ئەهلی دۆزەخ بوویت ؟( العياذ بالله) پەنا دەگرم بە خوا ، خۆت بهێنە پێش چاوی خۆت تەنها چەند چرکەیەک کە سەرو ژێرو لا تەنیشتەکانیشت هەر ئاگرە ! 

سوپاس بۆ خوا دەبینم کە ئێستا ئەڵێی ، ئا ئەوەیە کە منێش گیرۆدەی بوومە ، کە لە ناخمدا دەم جوڵێنێت و فەرمانم پێئەکات کە تا کار لە کار نەترازاوە خۆمی لێ ڕزگار بکەم بەڵام ، نازانم چی بکەم و وە کەی دەست پێبکەم ؟! لەگەڵ ئەوەی کەوا تەمەنێکی زۆر و بەشێکی دورو درێژی گەشتە ڕێگای ئەم دونیایەم بە سەرپێچی و تاوان بڕیوە !! 

دەی بۆ خۆت پرسیار ناکەیت؟! 

کەواتا یارمەتیت پێویستە ؟! بۆیە منیش ڕێگایەکی باشت پێپیشان ئەدەم بۆ ئەوەی بە بەهەشتت بگەیەنێت و لە ئاگر ڕزگارت کات ، رێگایەکی ئاسان و کورت ، دوور لە ماندوویەتی و شەکەت بوون ، بێ ئەوەی خەجاڵەتیشت بەسەردا بێت! بۆچونی بەرێزتان چۆنە بەرامبەر بەو رێگایە؟ 

خوای گەورە ڕەحمت پێبکات ، هەتا زوە پێم بڵی من زۆر دەمێکە بە دوای رێگایەکی ئاوادا وێڵم ! 

باشە ، ئەو رێگایە ئیمامی (ابن القيم) رحمه الله لە کتێبی (الفوائد) بەم شێوەیە باسی دەکات و دەفەرمێت ، 

( تێکوشان بۆ گەیشتن بە پەروەردگار ، وە هەوڵ دان بۆ ئەوەی ببیت بە درواسێی پەروەردگار لە ماڵی ئاشتیدا (بەهەشتی فیردەوس) بە بێ ماندوبوون و بێ خۆ خەڵەتاندن و بێ ئەوەی داوای یارمەتی جگە لە خوای گەورە لە کەسێک تری بکەیت ، لەگەڵ ئەوەشدا رێگایەکی زۆر کورت و ئاسان ، 

ئەوەش ئەم کاتەی ئێستای تۆیە کە کەوتۆتە نێوان دوو زەمەنی جیاوازەوە ئەو دوو زەمەنەش یەکەمیان ئەوەیە کە بڕیوتەو ڕابردوە ، وە ئەوی تریشیان زەمەنی داهاتووی تۆیە ، واتا تەمەنی ئێستات لەم کاتەتەدا لە نێوان رابردوو و داهاتوودا ، 

ئەوەی کە رابوورد چاکی ئەکەیتەوە بە تەوبە و ، پەشیمانی و، داوا کردنی لێخۆش بوون(استغفار) ، ئەمانەش کارێکە نە ماندووبونی تێدایە وە نە خۆ هەڵخەڵەتاندن ، وە کارێکێش نیە کە ماندوو و شەکەتت بکات ، بەڵکو ئەمە کاری دڵە، 

وە هەروەها رێگری کردنی خۆت لەو تاوانانەی کە لە داهاتوودا دێنە پێش ، بۆیە رێگری کردنی خۆت لە تاوان ئەبێتە مایەی واز هێنان لە تاوان و پشوودان لە سەر سەرپێچیکردنی پەروەردگار ، 

ئەمەش کارێک نیە کە ئەزاردەر بێت و شەکەتی بە لاشەو روخسارتەوە دەرکەوێت ، بەڵکو تەنها نیەتێکی پاک و خۆڕاگری و بەردەوامیەکە ، کە دەبێتە هۆی ئارامی گیان و دڵ و دەروون و پاراستنی نهێنیەکانت، 

بۆیە ئەوەی رابوورد چاکی ئەکەیتەوە بە تەوبە ، وە ئەوانەشی کە لە داهاتوودا روبەرووت ئەبنەوە چاکیان ئەکەیتەوە بە ڕێگری و بەردەوامی و نیەتێکی پاک ، وە هیچێك لە مانەش نە خۆ ماندوو کردن و شەکەت بوونەو ، وە نە خۆ هەڵخەڵەتاندنیشە چونکە زۆر ڕونە ، وە نە مایەی ئازار و ئەشکەنجە دانیشتە چەنکە تەنها لە ڕێگەی ‌دڵەوە بە ئەنجام ئەگەیەندرێت ، 

بۆیە مەبەستی سەرەکی لێرەدا تەمەنەکەتە ، کە ئەوێش تەمەنی ئێستای تۆیە لە نێوان دوو زەمەنی رابردوو و داهاتووت دا ، ئەگەر ئەم تەمەنەی ئێستات کە ماوە لە دەست دا! ئەبێتە مایەی لە دەست دانی خۆشبەختی و ڕزگار بوونت ، 

بەڵام ئەگەر هاتوو پارێزگاریت لێکرد ، واتا ئەگەر ئەم تەمەنەی ئێستاتت پاراست و خستتە خزمەتی چاککردنەوەی هەڵەکانی رابردووت و ئەوانەشی کە لە داهاتوودا دێنە پێشت ، ئەوا ئەو تەمەنەت ئەبێتە مایەی رزگار بوونت و وە بردنەوەو بە بەدەست هێنانی خۆشی و لەززەت و ناز و نیعمەت. 

بەڵی ئەمە بوو ئاسانترین و کورتترین ڕێگە بۆ گەێشتنت بە بەهەشت ، تەوبە کردن لە کردەوەکانی رابردووت و ئەنجامدانی کار و کردەوەی چاکە لە داهاتوودا و دورکەوتنەوە لەو خراپەو خراپەکاریانەی کە دێنە پێشت ، 

بۆیە پێشەواو سەروەرمان پێغەمبەری ئازیز( صلى الله عليه وسلم) دەفەرمێت (كل أمتي يدخلون الجنة إلا من أبى قالوا يا رسول الله ومن يأبى قال من أطاعني دخل الجنة ومن عصاني فقد أبى) البخاري 

واتا هەموو میللەتی من ئەچێتە بەهەشتەوە جگە لەو کەسانەی کە خۆیان نایانەوێت ، ووتمان ئەی پێغەمبەری خوا کێیە کە نایەوێت؟! فەرمووی ئەوەی گوێرایەڵم بێت ئەچێتە بەهەشتەوە و ئەوەشی سەرپێچیم بکات ئەوە نایەوێت . 

بۆیە ئیماندارانی خۆشەوێست هیوادارم بۆ چەند ساتێک دانیشین و چەند دڵۆپە فرمێسکێکی پەشیمانی برێژین بۆ ئەو تەمەنەی کە لەبەر ئەم دونیایی فانیە بەفیڕۆمان داوە ، و روژ بە رۆژیش زیاتر لە ماڵئاوایکردن لە دونیا نزیک ئەبینەوە و مردن بەرەو پیریمان دێت ، 

و خۆشییە کاتیەکانی دونیایش ڕۆژ بە ڕۆژ لە لامان شیرینتر ئەبن و کەچی کاتێک بە خۆمان ئەزانێن تاڵی مردن هەموویان تێک دەشکێنێت و بەدەستی خاڵی و شەرمەزاریەوە بەرو لای پەروەردگارمان دەگەڕێنەوە خوا پەنامان بدات، 

جا داواکارم لە خوای پەروەردگار کە ئەم مانگی ڕەمەزانە بکات بە مانگی هیدایەت وەرگرتنی من و هەموو موسڵمانان و تایبەتی تریش خوێنەرانی ئەم بابەتە. 
والسلام عليكم ورحمة الله وبركاتة ،، اللهم اجعلها في سبيلك 

سارێژ گەرمیانی 


 1223

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram