سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ناساندنی پێغەمبەری خودا لای منداڵ ...(2)
گۆڕینی فۆنت



ناساندنی پێغەمبەری خودا لای منداڵ ...

دووەم. چۆن پێغەمبەر دروودی خوای لێبێت بە منداڵ بناسێنین؟

1. باسكردنی كەسایەتی پێغەمبەر دروودی خوای لێبێت بەو جۆرەی لە قورئان و سونەتدا ئاماژەی پێ كراوە، بۆ نموونە: مژدەدەر ، ئگادار كەرەوە ، خاوەنی جوانترین ڕەوشت ، بەبەزەیی ، ڕووخۆش ..... هتد

2. لەوانەیە منداڵەكەت بپرسێت بۆچی ئەبێت پێغەمبەرم خۆش بوێت، حیكمەت چییە لە خۆخشەویستیمان بۆ ئەو؟ بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە پێویستە دڵنیایان بكەینەوە و تێیان بگەیەنین كە هەموو كەسێكی ژیر و هۆشیار باوەڕدار پێویستە سەروەری خۆشبوێت، لەبەرئەوەی مرۆڤایەتی بەهۆی ئەوەوە ڕێنموویی خوای گەورەی پێ گەیشت و بەرەو دادپەروەری و ڕاستی و نوری ئیمان گەیشتن.

3. پێیان بوترێت پێغەمبەرمان ئەو زاتەیە كە لە ڕۆژی دواییدا تاكە كەس و پەیامبەرە كە فریامان دەكەوێت و شەفاعەتمان بۆ دەكات لەلای خوای گەورە و ڕزگارمان دەكات لە ناڕەحەتی و سەختی ڕۆژی دوایی.

4. باس لەوە بكرێت هەموو پێغەمبەران لەلایەن خوای گەورەوە پاڕانەوەی تایبەتیان هەبووە كە هەر لە دونیادا خوای گەورە وەڵامی داونەتەوە، بەڵام تەنها پێغەمبەری خودا ئەو دوعایەی هەڵگرتووە بۆ ڕۆژی دوایی كە بۆ ئومەتەكەی هەڵگرتووە، ئایا شایانی ئەوە نیە كە خۆشمان بوێت؟!

5. مژدەدان بە هاتنی لەلایەن هەموو پێغەمبەرانی پێشوەوە سەلامی خوایان لێبێت كە ئەمە كۆتا پەیامبەری خودایە، وە ڕێز و خۆشەویستییان بۆی و پێشوازی تایبەتیان لێكردووە لە شەوی ئیسراو میعراجدا.

#سایەفارس



 920

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram