سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  دروستبوونی نێر و مێ‌ لەكاتی پیتاندندا ئیعجازێكی قورئانە!
گۆڕینی فۆنت


دروستبوونی نێر و مێ‌ لەكاتی پیتاندندا ئیعجازێكی قورئانە.!

خوای گەورە دەفەرموێت: ۆأَنَّهُ خَڵقَ الزَّوْجَیْنِ الذكَرَ ۆاڵاُنْثی ( 45 ) مِنْ نُطفَەٍ إِذا تُمْنَی ( 46 ). واتە: پەروەدگارت دوو جۆری دروستكردووە كە نێر و مێیە، لە نوتفەیەك كاتێك لەجێی خۆیدا دادەنرێت و بەرنامەڕێژی بۆ دەكرێت.
(إذا تمنی) : واتە: كاتی دەرچوونی نوتفەكە و ئەندازەكردنی .
ئاشكرایە هەتا سەردەمی تازە نەهات مرۆڤ نەیدەزانی نێر و مێ‌ لەسەرەتای پیتاندندا دروستدەبێت، ئەویش دروستبوونی نێر بە یەكگرتنی دوو كرۆمۆسۆمی (XY) و دروستبونی مێ بە یەگرتنی دووكرۆمۆسۆمی(XX)، بەڵكو وا دەزانرا كە لەسەر ئاستی ئەندامی زاوزێی مرۆڤ نێر و مێ‌ جیا دەكرێتەوە، بەڵام قورئانی پیرۆز دروستبوونی نێر و مێی گەڕاندۆتەوە بۆ یەكەم ساتی پیتاندن.
وشەی (تمنی) دوو واتای هەیە: 1- تخرج: دەرچوون، ئەم واتایە ئەوە دەگەیەنێت كە كاتی دەرچوونی نوتفەكە و پیتاندنی، نێر و مێ‌ دروستدەكرێت.
2- تقدر: (بەرنامەدانان و ئەندازەكردن) دەوترێت (منی المانی) أی (قدر المقدر). ئەم واتایە ئەوە دەگەیەنێت كەلەكاتی دەرچوونی نوتفەكە، بەرنامەی كۆرپەكە دادەڕێژرێت، كە ئەمەش زانستێكی فراوانی بۆماوەزانییە. واتە جگە لە دیاریكردنی ڕەگەز لە سەرەتادا هەموو پڕۆگرامی داهاتووی ئەو كۆرپەیە دادەڕێژرێت (شێوە، ڕەنگی چاو و پێست، دەنگ، باڵا...)و هتد.
خوای گەورە لە ئایەتێكی تردا لە سورەتی (عبس)ە دا ئاماژە بەم ڕاستییە دەكات و دەفەرموێت:
قُتِڵ الْإِنْسَانُ مَا أَكْفَرَهُ (17) مِنْ أَیِّ شَیْ‌‌ء خَڵقَهُ (18) مِنْ نُطفَەٍ خَڵقَهُ فَقَدَّرَهُ (19) ثمَّ السَّبِیڵ ێسَّرَهُ (20) واتە: بە كوشچێ‌ ئادەمی چی وای لێكردووە كە بێیاوەڕ بێت؟ بۆ بیرناكاتەوە خوا لە چی دروستیكردووە، لە نوتفەیەك خەلقیكردووە كە هەر ئەوكاتە ئەندازە و بەرنامە بۆ ئەو نوتفەیە دانرا، هەتا لە سكی دایكیدا ڕێگەی هاتنە دونیای بۆ ئاسان بوو.
دوو وشەی (خلقە فقدرە) بە پیتی (فا‌‌‌ء)ی (عەتف) پێكەوە بەستراونەتەوە كە بۆ یەك لەدوای یەكی خێرایە، واتە كاتێك نوتفەكە دروستدەكرێت ئەندازە و بەرنامەڕیژیشی بۆ دەكرێت.

سه‌رچاوه‌:

Book.the Developing human ,Keith L Moore,T.V.NPersuad,Mark G. Torchia,genital development ,page 265



 1369

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram