سێیەم: چەسپاندنی خۆشەویستی پێغەمبەر لە دڵی منداڵەکانماندا ..... بەشی یەکەم ١. باسکردنی موعجیزەکانی بۆ منداڵەکەت، بەڵام پێویستە ڕەچاوی تەمەنی منداڵەکە بکرێت. ٢.باسکردنی ڕەوشت و یارمەتیدانی بۆ هەژاران و ستەم لێکراوان و پشتیوانی کردنیان. 3. زۆر گرنگی داوە بە هەتیوان و وەسیەتی كردووە بە باش مامەڵە كردن لەگەڵیان. 4. یاری و پێشبڕكێی لەگەڵ منداڵان كردووەو ڕێزی لێ گرتوون، هەرگیز لێیان توڕە نەبووە. 5. باس لە چیرۆكانە بكە كە پێغەمبەر لەگەڵ منداڵان بووەو یارمەتی داون و ئەگەر غەمبار بووبن دڵ نەوایی كرددون، بۆ نمونە ئەنەسی كوڕی مالك برایەكی بچوكی دەبێت ناوی عومەیرە، عومەیر چۆلەكەیەكی بچووكی دەبێت ناوی (نوغەیر)ە، نەخۆش كەوتووە و زۆر دڵ گرانە پێی، كاتێك پێغەمبەر دەزانێت دەچێتە لای و هەواڵی چۆلەكەكەی عومەیر دەپرسێت و دەفەرموێت عومەیر نوغەیر چییەتی؟ ئەویش دەڵێت نەخۆشە، كاتێك دەبیستێتەوە كە چۆلەكەكە مردووە بەتایبەتی سەردانی عومەیر دەكات و دڵ نەوایی دەكات، یان بەبەزەیی بوە تەنانەت لەگەڵ ئاژەڵانیشدا. #سایەفارس