سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  "١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.(32)
گۆڕینی فۆنت


"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.

- چی دەزانیت دەربارەی ناو ماڵی دانایی، بەنموونە دامەزراندنی ناوەندێکی گەردوونی و کێشانی نەخشەی جیهان، ماڵی دانایی بەشی سێیەم.

- کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:02:46

- بەشی دووەم: خوێندنگە - ژمارە 32
""""""""""""""""""""""""""""
(مەئمون) خەلیفەیەکی دوربین بوو و لە گەڕانیدا بۆ زانیاری و زانست پەیوەندی لەگەڵ چەندین سەرکردەی جیهانیدا بەست. دەوترێت کە نامەی نووسیوە بۆ پاشای ( سەقەلیە) و داوای لێکردووە کە سەرجەم پەرتوکەکانی پەرتوکخانەی سەقەلییەی بۆ بنێرێت کە پڕ بووە لە پەرتووکی فەلسەفی و زانستیدا. وە پاشا بە ئەرێنی داواکاریەکەی خەلیفەی دایەوە و لەبەرگیراوەی پەرتوکەکانی پەرتوکخانەی سەقەلییەی بۆ نارد. لەو دەمەدا گواستنەوەی پەرتوک جیاواز بوو لەوەی ئێمە لە ئێستادا دەیکەین. دەوترێت کە (مەئمون) سەد وشتری بەکارهێناوە بۆ گواستنەوەی پەرتوکی دەستنووس لە خوراسانی ئێرانەوە بۆ بەغداد. لەبەر ئەوەی ئیمپڕاتۆریەتی بێزەنتیش نزیک بوو. (مەئمون) ویستی هەندێک لە زاناکانی بنێرێت بۆ وەرگێڕانی ئەو پەرتوکە بەسودانەی کە لەوێ پارێزراون. ئیمپڕاتۆر بە بەڵێ وەلامی دایەوە و زاناکان ڕۆشتن، وە بە دەستی پڕەوە بە پەرتووکی یۆنانییەوە گەڕانەوە. (مەئمون) هەر تەنها (ماڵی دانایی) بەڕێوە نەدەبرد و ئاراستەی بکات، بەڵکو لە گفتوگۆ و موناقەشەی زانا و مامۆستایاندا بەشداری دەکرد. هەروەها ناوەندێکی گەردوونی دامەزراند و ناونرا (ڕووانگەی ئاسمانی)، ژمارەیەک لە گەردوونناسە شارەزاکانی تێدابوو لە نمونەی (یەحیای کوڕی ئەبی مەنسوڕ)، وە لە ناویاندا گەردوونناسێکی جولەکە هەبوو بە ناوی (سەنەدی کوڕی عەلی) و دەوترێت لەسەر دەستی خەلیفە (مەئمون) موسوڵمان بووە. سەرەڕای ئەوەی خەلیفە (مەئمون) جڵەوی (ماڵی دانایی) لە دەستی دابوو، شوێن پێی باوکی گرتەوە لە دامەزراندنی ژمارەیەکی زۆر لە دەمەزراوی باڵای فێرکاری و ڕوانگەی ئاسمانی و کارگەی ڕستن و چنین. دەوترێت کە ژمارەی دامەزراوە باڵاکانی فێرکاری لە سەردەمی حوکمڕانییەکەیدا گەشتوەتە ٣٣٢ دامەزراوە. جمەیان دەهات لە فێرخوازانێک کە عەوداڵی بابەتگەلێکی جیاوازی هونەر و زانستەکان بوون. هەروەها داوای لە دەستەیەک لە پیاوانی زیرەک و ژیر کرد کە نەخشەی جیهانی بۆ ئامادە بکەن و ئەوانیش کردیان. کە بە (نەخشەکەی مەئمون: خریطة المأمون) یان (نیگای مەئمونی: صورة المأمونیة) بەناوبانگ بوو. وە ئەم نەخشەیە ناوبانگێکی فراوانی پەیدا کردوو باڵی کێشا بەسەر نەخشە باوە دێرینەکانی سەردەمی خۆی لە (بەتلیمۆس) و جوگرافیزانە یۆنانییەکانی ترەوە بەجێمابوون. لە ناو کەساییەتیە درەوشاوەکانی ناو (ماڵی دانایی) دا کوڕانی (موسای کوڕی شاکر) کە بریتی بوون لو (موحەممەد،ئەحمەد،حەسەن) بەناوبانگ بوون بە بیرکاریزانی و داهێنانی ئامێرە میکانیکییە هزرییەکان، چەندین زانای تر دەرکەوتن وەک(خەوارزمی باوکی زانستی جەبر، کیندی داهێنەری زانستی کردنەوەی هێمای نهێنی و بیردۆزی مۆسیقا، جاحیزی وێژەوان و زانا و خاوەنی پەرتووکی (حەیوان)، حەنینی کوڕی ئیسحاق ئەلعیبادی پزیشک و وەرگێڕ و ئیسحاقی کوڕی). ئەم ناوانە بەردەوام لەم پەرتووکەدا دوبارە دەبنەوە، چونکە ئەم کەسانە توێژەر و دۆزەرەوە بوون و باڵەخانە گەورەکەی زانست و زانیارییان لەسەر تاقیکردنەوەی واقیعی بنیادنا، کە بووە هۆی بناغەیەکی پتەو بۆ زۆرێک لەو زانیارییانەی ئەمڕۆ دەیزانین. (مەئمون) لە بواری پەروەردە و فێرکردندا کەسێکی چاو کراوە و بیرتیژ بوو و هەندێک مێژوونووس نازناوی (گەورەی شارستانیەتی عەرەب)یان پێداوە، بەهۆی ئەو کەلەپورە مەزنەی زانستەوە کە لە پاش خۆی بەجێی هێڵا لە بەغداد. ماڵی دانایی و شکۆ و مەزنی بەغداد وایان لەو شارە کردبوو کە سەر شار بێت لە ژیان و ئاوەدانی و جمەی بێت لە مێشکە مەزنەکان لەم سەردەمەدا. هەرچۆنێک بێت، دەبێت ئێمە جیاوازی بکەین لە نێوان (ماڵی دانایی: بیت الحکمة)ەکەی عەباسییەکان ئەوەی لەسەرەوە باسی کراو (خانەی دانایی:دار الحکمة)ەکەی فاتمییەکان، کە خەلیفە (الحاکم بأمراللە) لە ساڵی ١٠٠٥ز دا لە قاهیرە بنیادینا بۆ ماوەی ١٦٥ ساڵ بەردەوام بوو. جگە لەوەش لە سەدەکانی نۆیەم و دەیەمی زاینیدا هەندێک شار لە هەرێمەکانی ڕۆژهەڵاتی جیهانی ئیسلامی بە لاسایی کردنەوەی (ماڵی دانایی)ەکەی بەغداد. چەندین (خانەی زانست:دار العلم)یان دروست کرد.
.....
ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt
.....
هەموو ژمارەکانی پێشوو لەم لینکە دەست بخە.
http://dangiislam.org/Cat.aspx…



 1573

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram