سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  چەسپاندنی خۆشەویستی پێغەمبەر لە دڵی منداڵەکانماندا ..... بەشی دووەم
گۆڕینی فۆنت



چەسپاندنی خۆشەویستی پێغەمبەر لە دڵی منداڵەکانماندا ..... بەشی دووەم

6. پێویستە باوان بەكردار خۆشەویستی خۆیان بسەلمێنن بۆ نەوەكانیان، ئەویش بە پابەند بوون بە سوونەتە پیرۆزەكانی، چونكە یەكێك لە ڕێگە كاریگەرەكانی پەروەردە ئەوەیە باوان خۆیان كردار بەو وتانە بكەن كە دەیانڵێن، چونكە منداڵ هێندەی بەكرداری دەوربەری كاریگەر دەبێت هێندە بە وتەو ئامۆژگارییەكانیان كاریگەر نین.

7. ئاشناكردنی منداڵ بە ژیاننامەی پیرۆزیان و وەڵام دانەوەی ئەو پرسیارانەی لە مێشكی منداڵدا دروست دەبن دەرباری پێغەمبەری مەزن درودی خوای لێ بێت.

8. یارمەتیدانی منداڵ بە لەبەركردنی فەرموودە كورتەكان و هاوكات بە كردار كردنیان، بۆ نموونە، فەرمودەیەك كە باسی ڕاستگۆیی و یان ئەمانەت پارێزی و هاوكاری كردنی كەسانی تر ئەمەش بەكردار لەبەردەم منداڵدا بكرێت بۆ ئەوەی چاو لە گەورەكانی بكات و تێ بگەیەنرێ كە ئەم كارانە خوداو پێغەمبەرەكەی دڵخۆش دەكات و ئەویش لەبەرامبەردا پاداشتمان دەداتەوە.

9. كاتێ منداڵەكەت بینی كارێكی باش و دروستی كرد ئەوا پاداشتی بكەو یان ئەو سەرپشك بكە لە هەڵبژاردنی ئەو خواردنەی ئارەزووی دەكات یان شوێنێك كە پێی خۆشە، ئەم پاداشت كردنە هانی منداڵ دەدات زیاتر هەڵسێ بە كاری باش، بەڵام وای لێ نەكرێت بۆ هەركارێك چاوەڕێی پاداشت بكات، بەڵكو تێگەیەنرێت پاداشتی ئەو لەلایەن خوای گەورەوەیە.

هەموو ئەمانە وا دەكەن هەست و سۆزی منداڵ بۆ ئەم پەیامبەرە دڵسۆزە بجوڵێت و خۆشی بوێت، كاتێكیش كەسێكی خۆشویست ئەوا هەوڵ دەدات هەموو فەرمانەكانی جێ بەجێ بكات.

#سایەفارس

 867

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram