بەهەشتیەکان... پاش دەرچوونی نەتیجەی فەحسی خینەکەی،دختۆر بە جودا گازی کردم و ووشەی( لۆکیمیا و لیمفۆما)ی بە گێی دا چرپاندم!!! ئیشمان کەتە خەستەخانەی (نانەکەلی)... ئەو خەستەخانەیەی کە خزمەتەکی زۆری خەرکی هەولێرێ و لێقەمای جێیدیشی کردیە... بەرانەکینێ هەموو دەمان بۆنی مردنی لێدێ،مەلەکولمەوت هەموو وەختێ لەوێ حازر و ئامادەیە... هەر لەگەر یەکەم ڕۆژی چونمان لۆ ئەو خەستەخانەیەی، مەیتی دوو منداری چاوگەشیان لەبەر زگی داکیان و چاوە ترسایەکەی مە هەرگرت... نەخۆشەکەی قەلوێرەی دەستە ڕاستمان،دیار بوو عیلاج کیمیایی وەرگرتبوو،کە قیچەک مابوو هێرنج و کۆخە هەناوی دەربینی،پاش بەخێر هینانمان گۆتی: دەرێن ئەوەی ڕێی بکەوتە ئەو خەستەخانەی،بە زندیتی ناچیتە دەرێ!!! خۆمان لەو قسەیەی خەشیم کرد،وەهامان پیشاندا گێمان لێنەبووە!!! هەندەی نەبرد،پەیدا کردنی خین و خین تێکردن بووە ئیشی ڕۆژانەمان،جار جاریش وەرگرتنی عیلاج کیمیاوی سەربار... هەرچی خزم و کەس و ناسیار هەیە هاتن و خینیاندا،هەر تێرای نەکرد و بەشی نەکرد... ئیشمان گەیشتە جێیەکی،لە وەختی ناوەخت لۆ خینێ لە دەرکەی خەرکی بدەین،بە هیمەت و بەقیمەت هەر مەمنون بووین و بەخێر حیسابمان دەکرد... وەیلێهات لۆ خین پەیداکردنێ،دنیامان لێ تەنگ بۆوە،زەیقەت بووین،لە ناکاو پیاو چاکەک هات و ناونیشانی کوڕەکی جاحێریان داینێ و گۆتی: ئەو کوڕە بێ ئومێدتان ناکا،لە تەنگانە بە جێتان ناهێلی!! پاش سۆراغ کردن و لێگەڕانێ،کوڕەم دیتەوە... عەمبارەکی فەقیری بازاڕی شێخەڵای بوو... ماندی،شەکەت،لە بن سێبەری عارەبانەکەی پاری دابۆوە و بە کراوە حەسیرەکەی چاوەکانی داپۆشیبوو... ئەو کراوەی،لە ڕۆژە گەرمەکانی هاوینێ شەوق و شددەتی ڕۆژێ لەسەر سەران کەمدەکاتەوە... بە هێواشی گازم کرد،کراوکەی لەسەر چاوی لادا و دانیشت... پیستی دەم و چاوی لەبەر شەوقی ڕۆژێ تەواو سووتا و قان قان، ماک ماک ببوو... پێش ئەوەی هیچ قسەکی بکەم گۆتی: پێدەچی لۆ خینێ هاتبی،ئەو خینەی دەتانەوێ چ نەوعەکە؟ نەوعەکەم پێی گۆت،ویستم درێژەی بدەمێ و برێم : چ بە،هیمەت،چ بەقیمەت،نەیهێشت قسەکانم تەواو بکەم و گۆتی: ئەو قیمەتەمان لە خوای دەوێ،ئەمە مەعامەلەی لەگەرەوی دەکەین،ئەتوش بەخێر بێی!!! یەکسەر موعجیبی ئەو هەموو گەورەیی و بەخشندەیی و خۆ نەویستیەی بووم... دەستی لە بەڕکی کراسی ناو چەند قائیمەکی ناوانی پێ بوو،کە ناوی هەموو خین بەخشەکانی تێدا نووسرا بوو،لەگەر جۆری خینەکەیان!!! لەبەر ئەوەی تازە مۆبایل هاتبوو و هەموو کەس نەیبوو،تاک تاکەش ڕەقەمی مۆبایلی لە تەنیش نووسرابوو... ئەوان هەر هەموویان فەقیر و عەمبار و کاسبکار بوون،خێری بە هاناوە چوونی نەخۆش و خین بەخشینیان لە خۆ گرتبوو... لە سەر حیسابی ،صحەت و وەختی ئیش و پارە و گیرفانی خۆیان،بە هانای هەرکەسەکی وە دەچوون کە پێویستی پێیانبا... هەتا جوانە مەرگیش وەفاتی کرد،ئەوان کەس و کاریمە بوون و بە جێیان نەهێشتین... تاخیرە شەو و وەخت و ناوەخت بایە،بە تەلەفۆنەک،یان تەکلیفەکی هەموویان حازر دەبوون... بێ ئەوەی ڕوو گرژ بکەن،بە زەردەخەنەوە بەدرخۆشیەوە،بە پاسکل و بە پێیان ملی ڕێیان دەگرت و دەهاتن خینیان دەدا.. چەند مەرد و جوان بوون ئەو پیاوە تەبیعات مەلائیکەتانە!!! هەتا ئەوانم نەدیت بوو،ئەگەر کەسەک،ڕای منی لەسەر مەردایەتی و پیاوەتی وەرگرتبایە دەمگۆت: نە کەس لە خۆم بە پیاوتر دەزانم،نە خۆشم لە کەس بە پیاوتر دەزانم... بەرانەکینێ،ئەوان وایان لێکردم کە هەزار جار لەخۆمیان بە مەردانەتر و پیاوانە تر بزانم!!! جەماعەت،مەردایەتی و پیاوەتی بە پارە و ماری زۆر و دەسەرات و شەهادە و پلە و پۆست نیە... مەردایەتی بە در و تەبیعات و ئەخلاقی جوانە... یەک لە ئیستیفادە هەرە گەورەکانی کاتی تەنگانە و نەخۆشی و لێقەومان،ئەوەیە برادەر و کەسە موخلیسەکانت پێ دەناسێنی... لۆیێ،هەوڵدە ئەو برادەر و دۆستانەی کە لە وەختی لێ قەومانێ هاتینە ناو ژیانت،بە ئاسانی لە دەستیان نەدەیی و نەیان فەوتێنی... ئەوانن خۆشەویستی خوداو درەکان... ئەوانن مامۆستای وەفاداری و پیاوەتی بێ بەرامبەر... خوداشیفای هەموو نەخۆشان بدا... دانیشن بەخێر... #ئەحمەدێ جزیری...