وریاییدان له‌هه‌ندێ له‌و كتێبانه‌ى كه مێژووى ئیسلامیيان شێواندووه " 1 " و:عبدالله گه‌رمیانى 1- كتێبی (الإمامة والسياسة) ى پاڵدراو بۆلاى ئیبن قوته‌یبه: كتێبی (الإمامة والسياسة)ى پاڵدراو بۆلای ئیبن قوته‌یبه،ترسناكترین ئه‌و كتێبانه‌یه كه مێژووی ئیسلامیی شێواندووه،دكتۆر عبدالله عسیلان له‌كتێبه‌كه‌یدا(الإمامة والسياسة في ميزان التحقيق العلمي) كۆمه‌ڵێ به‌ڵگه‌ى هێناوه‌ته‌وه‌و ده‌یسه‌لمێنێ كه ئه‌و كتێبه درۆ و هه‌ڵبه‌ستراوه به‌ده‌م پێشه‌وا ئیبن قوته‌یبه‌وه، له‌و به‌ڵگه‌یانه: *هیچ یه‌ك له‌وانه‌ى باسیان له‌باره‌ى ئیبن قوته‌یبه‌وه كردووه، باسی ئه‌وه‌یان نه‌كردووه كتێبێكى نووسیبێته‌وه به‌ناونیشانى (الإمامة والسياسة) و ئێمه‌ش له‌بابه‌ت دانراوه مێژووییه‌كانیه‌وه ته‌نیا كتێبی(المعارف)ده‌ناسین له‌دانراوى ئه‌و بێ. *ئه‌وه‌ى بڕوانێته ئه‌و كتێبه هه‌ستده‌كات كه ئیبن قوته‌یبه له‌دیمه‌شق و مه‌غریبدا نیشته‌جێبووه‌و له‌و دوو شوێنه‌دا ژیاوه، له‌كاتێكدا ته‌نیا بۆ ده‌ینه‌وه‌ر له‌به‌غدا ده‌رچووه. *ئه‌و رێباز‌و شێوازه‌ى دانراوى (الإمامة والسياسة) په‌یڕه‌وی كردووه ته‌واو جیاوازه له‌ڕێبازو شێوازی نووسینی ئیبن قوته‌یبه له‌و كتێبانه‌ی له‌به‌رده‌ستی ئێمه‌دایه،بۆ نمونه رێبازی نووسینی ئیبن قوته‌یبه به‌و جۆره‌یه كه پێشه‌كیه‌كی درێژی بۆ كتێبه‌كانی نووسیوه،كه‌چی خاوه‌ن كتێبی (الإمامة والسياسة) پێشه‌كیه‌كى زۆر كورتى نووسیوه‌ته‌وه‌و له‌سێ دێڕ زیاتر نییه، ئه‌مه‌و سه‌ربارى جیاوازى له‌شێوازى نووسینه‌وه‌دا، بۆیه نمونه‌ى ئه‌م رێبازه له‌دانراوه‌كانى ئیبن قوته‌یبه‌دا نه‌مانبینیوه. *دانه‌رى كتێب به‌جۆرێك له‌باره‌ى ئه‌بی له‌یلاوه ده‌گێڕێته‌وه به‌وجۆره‌ى چاوى پێكه‌وتبێ و بینیبێتى، له‌كاتێكدا ئیبن ئه‌بی له‌یلا موحه‌ممه‌دى كوڕى عه‌بدولڕه‌حمان ى كوڕى ئه‌بی له‌یلاى شه‌رعناس و دادوه‌رى كوفه‌یه‌و ساڵى148ى كۆچى كۆچى دوایى كردووه، ئیبن قوته‌یبه‌ش له‌ساڵى213ى كۆچى له‌دایك بووه، واتا به‌شه‌ست و پێنج ساڵ دواى مردنى ئیبن ئه‌بی له‌یلا. *ئه‌و گێڕه‌ره‌وه‌و زانایانه‌ى كه ئیبن قوته‌یبه له‌م كتێبه‌كانیدا له‌باره‌یانه‌وه ده‌گێڕێته‌وه له‌هیچ شوێنێكى ئه‌م كتێبه‌دا ناوى نه‌هێناون. *به‌شێكى زۆرى دانراوه‌كانى به‌شێوه‌ى پاڵدان هاتووه، به‌زۆری به‌م شێوه‌یه‌یه:له‌باره‌ى هه‌ندێ زاناى میسره‌وه باسكراوه، له‌باره‌ى موحه‌ممه‌دى كوڕى سوله‌یمانى یه‌كێك له زانایانى میسره‌وه گێڕاویانه‌ته‌وه، هه‌ندێ زاناى خه‌ڵكى مه‌غریب بۆى باسكردین، له‌باره‌ى هه‌ندێ زاناوه گێڕدراوه‌ته‌وه، هه‌ندێ زانا بۆ ئێمه‌یان باسكرد. جا نمونه‌ى ئه‌م شێوازه ده‌ربڕینه زۆر له‌ده‌ربڕین و ده‌سته‌واژه‌كانى ئیبن قوته‌یبه‌وه به‌دووره‌و له‌هیچ یه‌ك له‌كتێبه‌كانیدا به‌كارینه‌هێناوه. دانه‌رى ئه‌م كتێبه له‌باره‌ى دوو گه‌وره زاناى میسره‌وه ده‌گێڕێته‌وه، له‌كاتێكدا ئیبن قوته‌یبه نه‌چووه‌ته میسر‌و له‌و دوو زانایه‌ش هیچى وه‌رنه‌گرتووه 2 . *ئیبن قوته‌یبه به‌لاى زانایانه‌وه پێگه‌یه‌كى بڵندو مه‌زنى هه‌یه‌و به‌یه‌كێك له‌ئه‌هلى سووننه دانراوه‌و له‌ڕووى زانست و ئایینداریه‌وه متمانه‌پێكراوه، السلفی ئه‌ڵێ:ئیبن قوته‌یبه له‌زانا متمانه‌پێكراو و سووننه مه‌زهه‌ب بووه، ئیبن حه‌زم ئه‌ڵێ: له‌ڕووى زانست و ئایینداریه‌وه متمانه‌پێكراو بووه‌و الخطيب البغداديش هه‌مان بۆچوونى هه‌بووه، ئیبن ته‌یمیه‌ش له‌باره‌یه‌وه ئه‌ڵێ:ئیبن قوته‌یبه له‌وانه‌یه كه سه‌ر به مه‌زهه‌بی ئه‌حمه‌دو ئیسحاق بووه‌و سه‌رخه‌رى مه‌زهه‌به سووننه به‌ناوبانگه‌كان بووه 3 . جا پیاوێك ئه‌مه پله‌و پایه‌ى بێ به‌لاى زانایانى لێكۆڵه‌ره‌وه، ئه‌گونجێ خاوه‌ن كتێبی(الإمامة والسياسة) بێ كه مێژووى شێواندووه‌و تۆمه‌تێكى خستووته پاڵ هاوه‌ڵانى پایه‌به‌رز كه له‌واندا رووینه‌داوه؟ 4 . دكتۆر علی نفیع العلیانی له‌كتێبه‌كه‌یدا:عقیده الإمام ابن قتیبه له‌باره‌ى كتێبی(الإمامة والسياسة) ه‌وه ئه‌ڵێ: دواى خوێندنه‌وه‌یه‌كى پشكنه‌رانه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ییانه‌م بۆ كتێبی (الإمامة والسياسة)ی بۆم بارسه‌نگ و یه‌كلابوویه‌وه كه دانه‌ری ئه‌و كتێبه كه‌سێكی رافیزی چه‌په‌ڵه‌و به‌ڕوانین بۆ زۆری كتێبه‌كانی ئیبن قوته‌یبه‌و ناسراوبوونی لای خه‌ڵك به‌وه‌ی پێشه‌وای ئه‌هلی فه‌رموده بووه ویستوویه‌تی ئه‌م كتێبه‌شیان تێكه‌ڵ بكات،ده‌كرێ ئه‌و كه‌سه له‌ڕافیزه‌كانی مه‌غریب بووبێ،چونكه ئیبن قوته‌یبه ناوبانگیه‌كی باشی له‌مه‌غریبدا هه‌بووه 5 . ئه‌وه‌ى بارسه‌نگى ده‌كات كه دانه‌رى كتێبی (الإمامة والسياسة) رافیزیه ئه‌م به‌ڵگانه‌ى خواره‌وه‌یه: *دانه‌رى كتێب له‌سه‌ر زمانی عه‌لیه‌وه(خواى لێ رازى بێ)باسده‌كات كه به كۆچه‌رانى وتووه: الله الله ئه‌ى كۆمه‌ڵى كۆچه‌ران ده‌سه‌ڵاتى موحه‌ممه‌د له‌نێو عه‌ره‌بدا له‌ماڵه‌كه‌ى دوورمه‌خه‌نه‌وه‌و بیخه‌نه لاى خۆتان، مافى خۆى و كه‌سوكاره‌كه‌ى له‌نێو خه‌ڵكیدا كه‌نارمه‌خه‌ن، سوێند به‌خوا ئه‌ى كۆمه‌ڵى كۆچه‌ران ئێمه‌ى ئال‌و به‌یت له‌ئێوه له‌پێشترین بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته.......سوێند به‌خوا ئه‌و مافه هى ئێمه‌یه،بۆیه شوێنى هه‌واو ئاره‌زوو مه‌كه‌ون ده‌نا له‌ڕێبازى خوا دوورده‌كه‌ونه‌وه‌و گومڕا ده‌بن 6 ،بێگومان ته‌نیا شیعه وه‌هاى ده‌بینىَ خیلافه‌ت بۆ ئالوبه‌یت پشتاوپشت ماوه‌ته‌وه‌و بۆ كه‌سی تر نییه. *دانه‌رى كتێبی (الإمامة والسياسة) تانه‌ی گه‌وره‌ى له‌هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌رى خوا داوه،ئیبن عومه‌رى به‌ترسنۆك وێناكردووه‌و سه‌عدى كوڕى ئه‌بی وه‌قاێیش به‌حه‌سوود(ئیره‌ییبه‌ر)، باسده‌كات كه موحه‌ممه‌دى كوڕى مه‌سله‌مه له‌عه‌لى كوڕى ئه‌بو تاڵیب تووڕه‌بووه چونكه له‌خه‌یبه‌ردا مه‌رحه‌بی جوله‌كه‌ى كوشت، عائیشه‌ش(خواى لێ رازى بێ)فه‌رمانى كوشتنى عوسمانى داوه 7 . بێگومان تانه‌دان له‌هاوه‌لاَن له‌دیارترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى رافیزه‌یه، ئه‌گه‌رچى خه‌واریجه‌كانیش تانه‌یان داوه، به‌لاَم به‌گشتى تانه‌یان له‌تێكڕاى هاوه‌لاَن نه‌داوه 8 . *دانه‌رى كتێب ئه‌گێڕێته‌وه، كه موختارى كوڕى ئه‌بی عوبه‌ید له‌لایه‌ن موصعه‌بی كوڕى زوبه‌یره‌وه كوژراوه، چونكه بانگه‌وازى بۆ ئالوبه‌یتى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم)كرد‌و ئه‌فسانه‌و پڕوپاگه‌نده‌كانى وه‌حى ئه‌وى باسنه‌كرد 9 . رافیزه‌كان بۆیه موختارى كوڕى ئه‌بی عوبه‌یدیان خۆشده‌وىَ چونكه تۆڵه‌ى له‌بكوژانى حوسێن كرده‌وه، له‌كاتێكدا ئیبن قوته‌یبه(به‌ڕه‌حمه‌ت بێ)باسده‌كات كه موختار یه‌كێك بووه له‌وانه‌ى له‌دژ ده‌سه‌لاَت راپه‌ڕى و روونیده‌كاته‌وه كه موختار پڕوپاگه‌نده‌ى كردووه جیبریل دێته‌لاى 10 . *دانه‌رى كتێبی (الإمامة والسياسة)ي ته‌نیا بیست و پێنج لاپه‌ڕه‌ی له‌باره‌ی هه‌رسێ خه‌لیفه‌وه نووسیوه،ئه‌بو به‌كرو عومه‌رو عوسمان،كه‌چی دووسه‌د لاپه‌ڕه‌ی نووسیوه له‌باره‌ی ئه‌و ئاژاوه‌یه‌ی كه‌وته نێوان هاوه‌ڵانه‌وه،دانه‌ر هه‌ستاوه به‌كورتكردنه‌وه‌ی مێژووی پرشنگدارو ره‌شكردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كان به‌نووسینه‌وه‌ی مێژوویه‌كی پووچی بێ بنه‌ما كه كه‌میان لێ سه‌لماوه راستیان تێدابێ،بێگومان ئه‌وه ره‌وشتی رافیزه‌كانه شتی بێ بنه‌ما بنووسنه‌وه‌و ئێمه‌ش په‌نا به‌خوا ده‌گرین له‌گومڕایی و سه‌رلێشێواوی و شه‌رمه‌زاری. *مه‌حمود شوكری ئالوسی له (مختصر التحفة الأثنا عشرية)يدا ئه‌ڵێ: له‌فڕوفێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ی رافیزه‌ییه‌كان ئه‌وه‌یه:ده‌ڕواننه ناوی پیاوه متمانه‌پێكراوه‌كانی لای ئه‌هلی سووننه،كه ببینن ناوی یه‌كێكیان گونجاو و هاوشێوه‌یه به‌ناوی ئه‌و زانایه‌ی سووننه مه‌زهه‌ب،گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه شیعه‌یه‌ی ده‌ده‌نه پاڵ،جا كه‌سێكی سووننه مه‌زهه‌ب كه زانستی نه‌بێ وه‌ها گومان ده‌كات قسه‌ی پێشه‌وایانی سووننه‌یه‌و كاری پێ ده‌كات، وه‌كو السدی،دوو كه‌س هه‌ڵگرهی ئه‌و ناو و نازناوه‌ن،وه‌كو السدی الكبیرو السدی الصغیر،الكبیر له‌متمانه‌پێكراوانی سووننه‌یه‌و الصغیریش هه‌ڵبه‌سته‌كارێكی درۆزنی رافیزی گومڕایه،عبدالله‌ی كوڕی قوته‌یبه رافیزیه‌كی گومڕایه‌و عبدالله‌ی كوڕی موسلیمی كوڕی قوته‌یبه‌ش متمانه‌پێكراوێكی سووننه مه‌زهه‌به‌و كتێبێكی نووسیوه‌ته‌وه به‌ناونیشانی (المعارف)،رافیزیه‌كه‌ش به‌هه‌مان ناونیشانه‌وه كتێبێكی نووسیوه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی سه‌رلێشێواندن 11 . بێگومان ئه‌مه ئه‌وه بارسه‌نگ ده‌كات كه كتێبی (الإمامة والسياسة) هى ئیبن قوته‌یبه‌ى رافیزیه نه‌وه‌ك ئیبن قوته‌یبه‌ى سووننه مه‌زهه‌بی متمانه‌پێكراو،له‌به‌ر هاوشێوه‌یى ناوى هه‌ردووكیان له‌خه‌ڵكیى شێواوه‌و لێیان تێكه‌ڵ بووه 12 خواش زاناتره. به‌داخه‌وه زۆرێك لێكۆڵه‌ر به‌و كتێبه بوخراو به‌لاڕێدا رۆیشتووه‌و به‌گێڕانه‌وه درۆیینه‌كانى ئه‌و رافیزه‌ییه بنه‌ماى زۆرێك حوكمه ناڕه‌واكانیان داڕێژاوه. 2- نهج البلاغة : یه‌كێكى تر له‌و كتێبانه‌ى كه به‌شداربووه له‌شێواندنى مێژووى هاوه‌ڵان به‌جۆرێكى ناڕه‌واو بێ بنه‌ما، كتێبی (نهج البلاغة) یه، ئه‌م كتێبه له‌ڕووى سه‌نه‌دو مه‌تنه‌وه خه‌وشداره‌و به‌سێ سه‌ده‌و نیو دواى كۆچى ئه‌میرى باوه‌ڕداران عه‌لى كوڕى ئه‌بو تاڵیب(خواى لێ رازى بێ)به‌بێ سه‌نه‌د كۆكراوه‌ته‌وه. دانانى ئه‌م كتێبه به‌لاى شیعه‌وه ده‌درێته‌وه پاڵ (الشريف الرضي)ی كه به‌لای مێژوونووسانه‌وه قبوڵكراونییه،تۆمه‌تبار به‌لای مێژوونووسانه‌وه له‌دانانی نه‌هجدا براكه‌یه‌تی كه ناوی عه‌لی بووه‌و زانایان له‌باره‌یه‌وه وتوویانه: *ئیبن خه‌له‌كان له‌باسی ژیانی (الشريف الرضي)يدا ئه‌ڵێ:خه‌ڵكی له‌بابه‌ت نهج البلاغة دا جیاوازن كه ئایه قسه‌ى پێشه‌وا عه‌لى كوڕى تاڵیبه(خواى لێ رازى بێ)الشریف كۆیكردووه‌ته‌وه یاخود براكه‌ى؟...بێگومان وتراوه: قسه‌ى عه‌لى نییه، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌و كتێبه‌ى هه‌ڵبه‌ستووه داویه‌تیه پاڵ پێشه‌وا عه‌لى،خواش زاناتره 13 . * الذهبي ئه‌ڵێ:هه‌ركه‌سێ بڕوانێته (نهج البلاغة) ،دڵنیا ده‌بێ كه به‌درۆوه دراوه‌ته پاڵ ئه‌میرى باوه‌ڕداران عه‌لى(خواى لێ رازى بێ)،چونكه جنێوى راشكاو و قسه‌وتن به‌هه‌ردوو به‌ڕێز ئه‌بو به‌كرو عومه‌رى تێدایه(خوایان لێ رازى بێ)، كه‌مكردنه‌وه‌و قسه‌ى زبر‌و ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ى تێدایه كه هه‌ركه‌س هاوه‌ڵه قوره‌یشیه‌كان بناسێ له‌وانه‌ى دواییش دڵنیاده‌بێ زۆربه‌ى ئه‌و شتانه بێ بنه‌مایه 14 . *ئیبن ته‌یمیه ئه‌ڵێ: ئه‌هلى زانست دڵنیان كه زۆربه‌ى وتاره‌كانى نێو ئه‌و كتێبه به‌درۆوه به‌ده‌م عه‌لیه‌وه هه‌ڵبه‌ستراون،زۆربه‌ى له‌كتێبه‌كانى پێشوودا بوونیان نییه‌و سه‌نه‌دێكى ناسراویشیان نییه 15 . *ئیبن حه‌جه‌ریش، الشريف الرضي به‌دانانى ئه‌و كتێبه تۆمه‌تبار ده‌كات و ئه‌ڵێ: هه‌ركه‌سێ بڕوانێته ئه‌و كتێبه، دڵنیا ده‌بێ كه بۆ پێشه‌وا عه‌لى هه‌ڵبه‌ستراوه‌و زۆربه‌ى بێ بنه‌مایه 16 . جا به‌پشت به‌ستن به‌م هه‌واڵانه‌و شتانى تر،هه‌ندىَ لێكۆڵه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌یان خستووه‌ته به‌رباس و پاڵدانى بۆلاى پیشه‌وا عه‌لى(خواى لێ رازى بێ)به‌ناڕه‌وا داناوه 17 . ده‌كرێ گرنگترین ئه‌وه‌ى زانایانى كۆن و نوىَ تێبیان كردبێ له‌سه‌ر بنهج البلاغه و گومانكردن له‌ڕاستى پاڵدانه‌وه‌ى بۆ لاى پێشه‌وا عه‌لى،به‌مجۆره‌ى خواره‌وه پوخته‌ى بكه‌ینه‌وه: *نه‌بوونى ئه‌و ئیسناده متمانه‌به‌خشه‌ى كه له‌ڕووى مه‌تن و گێڕانه‌وه‌و سه‌نه‌ده‌وه قسه‌كه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. *زۆرى و درێژى وتاره‌كان، چونكه ئه‌و زۆرى و درێژیه ئه‌زبه‌رده‌كردنى گران ده‌كات له‌سه‌رده‌مى نه‌نووسینه‌وه‌دا، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى چه‌نده پێداگرى و گرنگی دراوه كه‌چى وتاره‌كانى پێغه‌مبه‌رى خواش (صلی الله علیه وسلم)به‌سه‌لامه‌تى به‌ئێمه نه‌گه‌یشتووه. *زۆربه‌ى ئه‌و وته‌و وتارانه له‌سه‌رچاوه متمانه‌پێكراوه‌كاندا سه‌لماوه كه‌سانى تر خاوه‌نى بن،به‌ڵام دانه‌ر بۆ پێشه‌وا عه‌لى سه‌لماندوویه‌تى. *ئه‌م كتێبه هه‌ندێ وته‌ى تێدایه ده‌رهه‌ق خه‌لیفه راشیدیه‌كانى پێش پیشه‌وا عه‌لى كه نه شیاو به‌عه‌لیه وتنى ئه‌و جۆره قسانه‌و نه به‌و خه‌لیفانه‌ش شیاو و ره‌وایه پێیان بووترێته‌وه‌و دژه به‌نه‌ریت و ره‌وشتى به‌رزى ئه‌وان، له‌نمونه‌ى ئه‌وانه، ئه‌وه‌یه كه له‌وتارى به‌ناوبانگى (الشقشقية) دا هاتووه‌و ده‌ریده‌خات عه‌لى زۆر پێداگربووه بۆ وه‌رگرتنى خیلافه‌ت، سه‌ربارى ئه‌و دونیا به‌كه‌مگریه‌ى پێى ناسراوبووه. *زۆربه‌ى وتاره‌كانى سه‌جع ئامێزه، هه‌ندىَ ئه‌دیب وه‌هایان بینیوه ئه‌و زۆر سه‌جع داڕێژانه گونجاو نییه به‌خۆدوورگرتن له زۆر له‌خۆكردن كه سه‌رده‌مى پێشه‌وا عه‌لى پێى ناسراوبووه،به‌ڵكو سه‌جعى بێ زۆرله‌خۆكردنى جوان له‌ڕوح و مه‌بناى ئه‌و به‌دوورنه‌بووه. * ئه‌و قسه رازێنراوه‌یه كه جوانى ئه‌ده‌بیى تێدا ده‌بینرێ شێوازى سه‌رده‌مى عه‌باسى بووه،وه‌ك له‌وه‌سفى تاوس و شه‌مشه‌كوێره‌و هه‌نگ و ئه‌و بابه‌ته ئه‌ده‌بیانه‌ى تر كه به‌هه‌مان مه‌به‌ست وتراون و له‌وانه‌ن كه له‌سه‌ده‌ى سێى كۆچى موسڵمانان پێى ئاشنابوون،كاتێك كتێبه یۆنانى و فارسى و هیندییه‌كان بۆ عه‌ره‌بی وه‌رگێڕدران و هاوشێوه‌یه به‌قسه‌ى لۆژیكناسان و موته‌كه‌لیمین زیاتر له‌وه‌ى قسه‌ى هاوه‌لاَن و خه‌لیفه راشیدیه‌كان بێ 18 . پێویسته له‌م كتێبه وریایی بكرێ له‌قسه‌كردن له‌باره‌ى هاوه‌ڵان و ئه‌و كێشه‌یه‌ى كه‌وتووه‌ته نێوان ئه‌وان و عه‌لى ئه‌میرى باوه‌ڕدارانه‌وه و بخرێته ته‌رازووى قورئان و فه‌رمووده‌وه،جا چى تێدا گونجاو بوو وه‌ربگیردرێ و پێچه‌وانه‌ش تووڕبدرێ. 3- كتێبی(الأغاني) ئه‌صفه‌هانى: كتێبی (الأغاني)ی ئه‌بولفه‌ره‌جی ئه‌صفه‌هانی،كتێبی ئه‌ده‌ب و شه‌وچه‌ره‌و گۆرانیه،نه‌وه‌ك كتێبی زانست و فیقهو مێژوو،ئاواز‌و ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌گوێی ئه‌دیبان و خه‌ڵكانی مێژووزان هه‌یه،ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نیض بێده‌نگیی بنوێنرێت به‌راننبه‌ر ئه‌و شعوبیه‌ت و پیلان و درۆ‌و تانه‌و عه‌یبداركردنانه‌ی تیایدایه. شاعيرى عێراقيش مامۆستاى به‌ڕێز (وليد الأعظمي) كتێبێكى به‌نرخى نووسیوه‌ته‌وه‌و ناوى لێناوه(السيف اليماني في نحر الأصفهاني)ی،خواى گه‌وره پاداشتى بداته‌وه قۆڵى مه‌ردانه‌ى لێ هه‌ڵماڵیووه بۆ ئه‌وه‌ى درۆ‌و راست و ژه‌هرو هه‌نگوین و ناوه‌ڕۆكى درۆینه‌كانى و گڕى شعوبیه‌ت و كینه‌كانى هه‌ڵماڵێنىَ كه وه‌ك ئاگر گڕى لێ به‌رزده‌بێته‌وه‌و وه‌ك قۆرى قوڵده‌دات. به‌رپه‌رچى قسه بێ ماناكانى ئه‌ێفه‌هانى ده‌داته‌وه له‌و هه‌واڵ و گێڕانه‌وه درۆ و نا متمانه‌ییانه‌ى خراپه ده‌كات به‌رانبه‌ر ئالوبه‌یتى پیرۆزى پێغه‌مبه‌رصلی الله علیه وسلم)و سه‌ربورده‌ى پاكیان بریندار ده‌كات و ره‌وشتى جوانیان ده‌شێوێنىَ، هه‌روه‌ك درۆكانى ئه‌صفه‌هانى ده‌كۆڵێته‌وه به‌رانبه‌ر موعاویه‌ى كوڕى ئه‌بو سوفیان و خه‌لیفه ئه‌مه‌وییه‌كان. مامۆستاى به‌ڕێزو شاعیرى ئیسلامیى به‌ڕێزب(وليد الأعظمي) له‌و كتێبه به‌نرخه‌یدا ئه‌و چیرۆكه پچڕ‌و به‌ربلاَوانه‌ى نێو ئه‌و كتێبه ده‌كۆڵێته‌وه كه تانه ده‌ده‌ن له‌بیروباوه‌ڕى ئیسلامى و ئایینى ئیسلام و جاهلیه‌ت و پووچ و ناڕه‌واییه‌كانى تر پێش ئیسلام ده‌خه‌ن 19 . * ابن الخطيب البغدادي ئه‌ڵێ:ئه‌بو ئه‌لفه‌ره‌جى ئه‌صفه‌هانى درۆزنترینى خه‌ڵكیى بووه،زۆرێك قسه‌و باس و په‌ڕه‌ى كڕیووه‌و هه‌موو گێڕانه‌وه‌كانى له‌وه‌وه داڕێژاوه 20 . ئیبن ئه‌لجه‌وزى ئه‌ڵێ: نمونه‌ى ئه‌و، متمانه به‌گێڕانه‌وه‌كانى ناكرێ،له‌كتێبه‌كانیدا ئه‌وه ئه‌ڵێ كه فاسقێتى و خراپه‌یى له‌سه‌رى جێبه‌جێ ده‌بێت،عه‌ره‌قخۆرى به‌ئاسان ده‌زانێ و ره‌نگه ئه‌وه‌شى له‌باره‌ى خۆیه‌وه گێڕابێته‌وه. هه‌ركه‌سێ له كتێبی (الأغاني) رابمێنێ،هه‌موو ئه‌و ناشیرینى و خراپه‌ییانه ده‌بینىَ 21 . *الذهبي ئه‌ڵێ:زاناى گه‌وره‌مان تقی ا‌لدین ئیبن ته‌یمیه‌م بینى ئه‌صفه‌هانى لاوازده‌خسته‌وه‌و له‌گێڕانه‌وه‌كانى تۆمه‌تبارى ده‌كردو گێڕانه‌وه‌كانى سووك ده‌كرد 22 . 4- تاریخ الیعقوبی كۆچكردووى290ى كۆچى: ناوى ئه‌حمه‌دى كوڕى ئه‌بی یه‌عقوب ئیسحاقى كوڕى جه‌عفه‌رى كوڕى وه‌هبى كوڕى واچح ئه‌لعه‌باسیى خه‌ڵكى به‌غدایه،مێژوونووسێكى شیعه‌ى ئیمامى و له‌نووسینه‌وه‌ى دیوانه‌كانى ده‌وڵه‌تى عه‌باسیدا كاریكردووه تا بووه‌ته خاوه‌ن نازناوى نووسه‌ری عه‌باسى. یه‌عقوبی له‌ڕوانگه‌ى شیعه‌ى ئیمامیه‌وه مێژووى ده‌وڵه‌تى ئیسلامی خستووه‌ته‌ڕوو، ته‌نیا به‌خیلافه‌ت بۆ عه‌لى و نه‌وه‌كانى دانى ناوه به‌پێى ریزبه‌ندى پێشه‌وایه‌تى لاى شیعه‌و عه‌لى ناوناوه به الوصی، كاتێك باسى مێژووى خیلافه‌تى ئه‌بو به‌كرو عومه‌رو عوسمان كردووه نازناوى خه‌لیفه‌ى نه‌خستووه‌ته پاڵیان و ته‌نیا ئه‌ڵێ: فلاَنه‌كه‌س بووه ده‌سه‌لاَتدارو به‌بێ تانه‌و توانج به‌جێی نه‌هێشتوون،به‌رانبه‌ر گه‌وره هاوه‌لاَنیش هه‌مان شتى كردووه،له‌باره‌ى عائیشه‌شه‌وه هه‌واڵ گه‌لێكى خراپى گێڕاوه‌ته‌وه 23 ،به‌هه‌مان شێوه له‌باره‌ى خالیدى كوڕى وه‌لید 24 و عه‌مرى كوڕى عاێ 25 و موعاویه‌ى كوڕى ئه‌بو سوفیان 26 و به‌خراپ و ناشیرینانه باسى كۆبوونه‌وه‌ى سه‌قیفه‌ى كردووه 27 و پڕوپاگه‌نده‌ى كردووه كه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پیلان گێڕدراوه بۆ دوورخستنه‌وه‌ى عه‌لى كوڕى ئه‌بو تاڵیب كه له‌ڕوانگه‌ى ئه‌وه‌وه وه‌سێتپێكراوى خه‌لیفه‌بوون عه‌لى بووه، شێوازى تۆمه‌تباریه ناڕه‌واكانى هه‌مان شێوازى پێڕه شیعه‌گه‌ره رافیزه‌كه‌یه‌تى، كه هه‌ڵبه‌ستنى ته‌واوى هه‌واڵ 28 یان زیاتر كردن تیایدا 29 و به‌لاڕێدابردن و باسكردنى له‌جگه شوێنى خۆی تاوه‌كو واتاكه‌ى بگۆڕدرێ. تێبینیكراوه، كاتێك باسى خه‌لیفه ئه‌مه‌ویه‌كان ده‌كات به‌پادشایان وه‌سفیان ده‌كات،له‌باسى خه‌لیفه عه‌باسیه‌كانیشدا به‌خه‌لیفه‌كان وه‌سفیان ده‌كات و له‌كتێبه‌كه‌یدا(البلدان)ده‌وڵه‌تى عه‌باسیه‌كان به‌ده‌وڵه‌تى پیرۆز ناوده‌بات 30 كه دووڕوویى خۆى له‌ژێر په‌رده‌ى (تقية) دا ده‌شارێته‌وه. ئه‌م كتێبه له‌نووسینه‌وه‌ى مێژووى ئیسلامی‌دا لادان و شێواندن ده‌نوێنێ و سه‌رچاوه‌ى زۆرێك له‌ڕۆژهه‌لاَتناس و غه‌رب زه‌ده‌كانه،ئه‌وانه‌ى تانه‌یان له‌مێژووى ئیسلامى و سه‌ربوورده‌ى پیاوانى موسڵمانان داوه. له‌ڕووى زانستیه‌وه هیچ نرخێكى نییه، چونكه به‌شى یه‌كه‌مى چیرۆك و ئه‌فسانه‌یه‌و به‌شى دووه‌میشى له‌ڕوانگه‌یه‌كى حیزبیانه‌و پێڕایه‌ته‌وه نووسیوه‌و له‌ڕووى رێبازى نووسینیشه‌وه ساده‌ترین رێساكانى متمانه‌و تۆكمه‌یى زانستیى نییه 31 . 5- مه‌سعودیی كۆچكردووى ساڵى345ى كۆچى: كتێبه‌كه‌شى (مروج الذهب ومعادن الجوهر) ه: ئه‌بو ئه‌لحه‌سه‌ن عه‌لى كوڕى ئه‌لحوسێنى كوڕى عه‌لى ئه‌لمه‌سعودییه،له‌نه‌وه‌ى عبدالله‌ى كوڕى مه‌سعوده(خواى لێ رازى بێ) 32 ، وتراوه: پیاوێكى خه‌ڵكى مه‌غریب بووه 33 ،به‌لاَم له‌باره‌یه‌وه ده‌گێڕدرێته‌وه كه مه‌سعودیى خۆى وتوویه‌تى خه‌ڵكى عێراقه‌و بۆ گیرسانه‌وه روویكردووه‌ته میسر 34 . ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست به‌ولاَتى مه‌غریب(رۆژئاوا)پێچه‌وانه‌ى رۆژهه‌لاَت بێ،ئه‌وه میسر له‌ڕووى رۆژئاواوه‌یه‌و كێشه‌یه‌ك له‌وه‌دا نییه 35 . مه‌سعودیى كه‌سێكى شیعه‌یه‌و ئیبن حه‌جه‌ریش له‌باره‌یه‌وه ئه‌ڵێ: كتێبه‌كانى سووك و بێ كه‌ڵكه‌و شیعه‌یه‌كى موعته‌زیلیی بووه 36 . باسیكردووه كه راسپارده‌ى خه‌لیفایه‌تى له‌سه‌رده‌مى ئاده‌مه‌وه له‌سه‌ده‌یه‌ك بۆ سه‌ده‌یه‌ك بووه تاوه‌كو به‌پێغه‌مبه‌رمان گه‌یشتووه (صلی الله علیه وسلم)و پاشان ئاماژه‌ى كردووه‌ته جیاوازى بۆچوونى خه‌ڵك له‌باره‌ى ده‌ق و هه‌ڵبژاردنى جێنشینه‌وه‌و بۆچوونى شیعه‌ى ئیمامیى پێشخستووه كه باس له‌دیاریكردنى جێنشینى ده‌كه‌ن به‌وه‌ى به‌ده‌قى راشكاوانه دیاریكراوه كىَ جێ‌نشین بێ 37 . له كتێبه‌كه‌یدا (مروج الذهب) زیاتر له‌ژیانى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله علیه وسلم) گرنگى به‌و رووداوانه داوه كه په‌یوه‌ستن به‌ژیانى عه‌لى كوڕى ئه‌بو تاڵیبه‌وه(خواى لێ رازى بێ) 38 . گرنگیدانى چڕكردووه‌ته‌وه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ى عه‌لى و به‌شێوه‌یه‌كى روون به‌دواى هه‌واڵ و باسی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌دا رۆیشتووه 39 و بێ شه‌رمانه كاریكردووه بۆ شێواندنى مێژووى سه‌ره‌تاى ئیسلام. ئه‌مه هه‌ندىَ له‌و كتێبه كۆنانه‌یه كه وریاییان لێ ده‌كه‌ین و شوێنه‌واریشیان له‌نووسینى هه‌ندىَ نووسه‌رى هاوچه‌رخدا هه‌یه، وه‌كو ته‌ها حوسێن (الفتنة الكبرى:علي وبنوه) عه‌قادیش له(عبقریات)ه‌كه‌یداو هه‌ردوو نووسه‌ر له‌گێڕانه‌وه بێ بنه‌ماو لاوازه‌كاندا تێوه‌گلاون و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و گێڕانه‌وانانه بوونیاتناوه‌و به‌و هۆیه‌وه به‌لاى راستیدا نه‌ڕۆیشتوون و كه‌وتوونه‌ته هه‌ڵه‌ى ترسناك و ناشیرینه‌وه ده‌رهه‌ق به‌هاوه‌لاَن(خوایان لێ رازى بێ)، هه‌روه‌ها عبدالوهاب النجار له‌كتێبه‌كه‌یدا (الخلفاء الراشدون) ده‌قگه‌لێكى له‌گێڕانه‌وه رافیزه‌ییه‌كانى كتێبی (الإمامة والسياسة) گێڕاوه‌ته‌وه‌و حه‌سه‌ن ئیبراهیم حه‌سه‌نیش له‌كتێبه‌كه‌یدا:عمرو بن العاێ له‌ڕێگه‌ى گێڕانه‌وه رافیزه‌ییه هه‌ڵبه‌ستراوه‌كانه‌وه باسده‌كات كه عه‌مرى كوڕى عاێ كه‌سێكى به‌رژه‌وه‌ندخوازو ته‌ماحیى بووه‌و به‌بێ به‌رژه‌وه‌ندى و سوودى دونیایى نه‌چووه‌ته هیچ كارێكه‌وه 40 ،لێكۆڵه‌رانى تریش كه هه‌مان رێچكه‌یان گرتووه‌و كه‌وتوونه‌ته نێو تۆنێله تاریكه‌كانه‌وه به‌هۆى دوورگرتنیان له‌ڕێبازى ئه‌هلى سووننه‌و جه‌ماعه له‌مامه‌ڵه كردن له‌ته‌ك خۆڵه‌مێشه زۆره‌كانى نێو گێڕانه‌وه مێژووییه‌كان. ......................................................................................... 1 - ئه‌م بابه‌ته له‌كتێبی (تاريخ الدولة الأموية) به‌ڕێز دكتۆر صه‌لابیه‌وه وه‌رمگێڕاوه‌و به‌داواكارى دكتۆر كامه‌ران سه‌عدوالله زه‌نگه‌نه كه مامۆستاى به‌شى مێژووى زانكۆى گه‌رمیانه و بۆ خوێندكاره‌كانی بووه. 2 - عقيدة الإمام ابن قتيبة، علي العلياني، ص90. 3 - لسان الميزان(3/357)،تحقيق مواقف الصحابة(2/144). 4 - تحقيق مواقف الصحابة(2/144). 5 - الفتاوى لابن تيمية(17/391). 6 - الإمامة والسياسة(1/12). 7 - هه‌مان سه‌رچاوه(1/54- 55). 8 - عقيدة الإمام ابن قتيبة،ص91للعلياني. 9 - الإمامة والسياسة(2/20). 10 - المعارف، ێ401. 11 - مختصر التحفة الأثنا عشرية للألوسي،ص32. 12 - عقيدة الإمام ابن قتيبة، ص93. 13 - الوفيات(3/313). 14 - ميزان الإعتدال(3/124). 15 - منهاج السنة(4/24). 16 - لسان الميزان(4/223). 17 - الأدب والإسلام، نايف معروف،ص53. 18 - الأدب والإسلام،ص54، 55. 19 - السيف اليماني في نحر الأصفهاني للأعظمي، ص9بؤ14. 20 - تاريخ بغداد(11/398). 21 - المنتظم(7/40، 41). 22 - ميزان الإعتدال(3/123). 23 - تاريخ اليعقوبي(2/180، 183). 24 - هه‌مان سه‌رچاوه(2/131). 25 - هه‌مان سه‌رچاوه(2/222). 26 - هه‌مان سه‌رچاوه(2/232، 238). 27 - هه‌مان سه‌رچاوه(2/123، 126). 28 - منهج كتابة التاريخ الإسلامي،ص431. 29 - هه‌مان سه‌رچاوه،431. 30 - كتاب البلدان لليعقوبي، ص432. 31 - منهج كتابة التاريخ الإسلامي، ص432. 32 - الفهرست لابن النديم، ص171، سير أعلام النبلا‌ء. 33 - الفهرست، ص117. 34 - معجم الأدباء(13/91، 93). 35 - منهج المسعودي في كتابة التاريخ، ص4، أثر التشيع، ص143. 36 - لسان الميزان(4/225)،أثر التشيع،ص246. 37 - مروج الذهب ومعادن الجوهر(1/38). 38 - أثر التشيع على الروايات التاريخية،ص248. 39 - هه‌مان سه‌رچاوه،لا248. 40 - تاريخ عمرو بن العاص،حسن إبراهيم،ص206، 207. تایبه‌ته به ماڵپه‌ری ده‌نگی ئیسلام || www.dangiislam.org