سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  بە لووت بەرزی قسە لەگەڵ خەڵک مەکە وە کاتێ قسە ئەکەیت لەگەڵ کەسێک ڕووی تێبکە !
گۆڕینی فۆنت



بە لووت بەرزی قسە لەگەڵ خەڵک مەکە وە کاتێ قسە ئەکەیت لەگەڵ کەسێک ڕووی تێبکە !

وە وا مەبە لووت بەرز بیت ولە مەجلیس بە لووت جواب بدەیتەوەو قسان بکەیت وڕووت لە لای کەسەکە نەکەی کە قسەی بۆ دەکەیت ئەوە نیشانەی تەکەببورە خوای بەرز بمان پارێزێ، لوقمانی حەکیم کە ئامۆژگاری کوڕەکەی کردووە لەو ئامۆژگاریانەی وەک لە قورئان هاتوە وتویەتی : [وَلَا تُصَعِّرْ خَدَّكَ لِلنَّاسِ] (لقمان : 18) واتە : (ڕووت وەرمەگێڕە لە خەڵک ئەگەر قسەت لە گەڵ کردن یان قسەیان لە گەڵ کردی بە کەمیان بزانی وە خۆت بە گەورەتر بزانی لە سەریان). 
ڕووت خۆش بێ و ڕوویان تێبکە و گوێیان لێ بگرە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (تبسمك في وجه أخيك لك صدقة...) (سلسلة الاحاديث الصحيحة : 572) واتە : (پێکەنینت بە ڕووی براکەت سەدەقەیە).
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : «اتقوا النار ولو بشق تمرة فإن لم تجدوا فبكلمة طيبة» متفق علیه واتە : (خۆتان لە ئاگر بپارێزن ئەگەر بە لەتە خورمایەکیش بێ وە ئەوەی ئەوەشی دەست نەکەوێ با بە قسەیەکی جوان خۆی لە ئاگر بپارێزێ). 
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (لَا تَحْقِرَنَّ مِنَ الْمَعْرُوفِ شَيْئًا، وَلَوْ أَنْ تَلْقَى أَخَاكَ بِوَجْهٍ طَلْقٍ) رواه مسلم واتە : (هیچ چاکەیەک بەکەم مەزانە تەنانەت ئەگەر بە راکەت بگەیت بە ڕووەکی خۆش-ئەو چاکەیەش بەکەم مەزانە-).
سبحان الله! ئەو دینەمان نیعمەتە بۆمان تەنانەت ڕوو خۆشیمان بۆ بە چاکە ئەنوسرێ!
وە لە فەرموودەکانی پێشتر باسمان کرد دیارە خۆ بەگەورە زانین تاوانێکی گەورەیەو هەڕەشەی گەورە لەوە کراوە میسقالە زەرریەک تەکەببور هەبێ لەدڵی!
لەبەر ئەوە ڕووت خۆش بێ و لەگەڵ خەڵک، وەدەم بە پێکەنین بە نەک ڕوو گرژو خۆ بەزل زان بیت!
[وەرم گرتوە لە کتابی (ئادابی خواردن وخواردنەوەو...).

 نوسینی : باوکی حارث]

 1316

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram