سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  ئەو هەڵانەی كە پێویستە دایك و باوك لێی دوور بكەونەوە لە پەروەردەی ئیمانی منداڵەکەیاندا.!
گۆڕینی فۆنت


ئەو هەڵانەی كە پێویستە دایك و باوك لێی دوور بكەونەوە لە پەروەردەی ئیمانی منداڵەکەیاندا:

هەندێ كردار هەیە لە لایەن دایك و باوكەوە وا لە منداڵ دەكەن كە دوور بكەوێتەوە لە خوداو پێغەمبەر و پەیامی پیرۆزی ئیسلام، ئەوانیش: 

1. زۆركردن لە منداڵ و سەپاندنی دەسەڵاتی خۆیان بۆ ئەوەی منداڵ فەرمانەكانیان جێ بەجێ بكات، بۆ نموونە بە زۆر نوێژ پێ كردن یان ڕۆژوو گرتن، یان هەڕەشە كردن و ترساندنی بەوەی ئەگەر بە گوێم نەكەی یان نوێژو ڕۆژوو ...... هتد، نەكەن خوای گەورە كوێرتان دەكات یان دەتانخاتە ئاگرەوە، ئەمە وا لە منداڵ دەكات خوداو پێغەمبەر بە كەسێكی توڕەو خراپ وێنا بكات، بۆیە دوور دەكەونەوە لەهەر شتێك پەیوەندی بە دینەوە هەبێت.

2. منداڵ بردنە ئەو خوێندنگا ناحكومیانەی كە وانەكانی ئاینی مەسیحی و جولەكە وەك بابەتی سەرەكی یان ئامانجدار لە بڵاوبوونەوەی ئاینی مەسیحی، ئەمەش كار بە بیروباوەڕی منداڵ دەكات.

3. گوێنەدان و نەناسینی هاوڕێی منداڵەكەیان و خێزانی هاوڕێكانیان، كە ئەمە زۆر كێشەیە، پێویستە هەڵبژاردنی هاوڕێی باش لە خێزانە باش و باوەڕدارەكانەوە بگرنە ئەستۆی خۆیان، چونكە منداڵ زۆر كاریگەر دەبێت بە ڕەوشتی هاوڕێكەی.

4. جێ بەجێ كردنی هەر ڕەوشت و ئاكارێك كە خوای گەورە پێی ناخۆشە، چونكە منداڵەكانیش چاو لە ئێوە دەكەن و ئێوەش بە پرسیارن لەهەر كارێكی هەڵە كە لێتانی وەردەگرێت.

#سایەفارس



 953

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram