"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. - ئایا زانیوتە یەکەمین خوێندنگای فەرمی موسڵمانەکان بەر لە ٤سەدە بنیاد نرا؟! - کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:03:08 - بەشی دووەم: خوێندنگە - ژمارە 34 """""""""""""""""""""""""""" (ئیبن حەوقەل) جوگرافیزان و بازرگان و گەڕیدەی سەدەی دەیەمی زاینی، لە شاری (پالێرمۆ)ی ئیسلامیدا نزیکەی سێ سەد مامۆستای سەرەتایی ژماردووە. لەسەردەمی ژیانی پێغەمبەردا (د.خ) لە سەدەی حەوتەمی زاینیدا نۆ مزگەوت لە (مەدینە)دا هەبوون. یەکەم قوتابخانە لە ساڵی ٦٢٢ز دا لەوێ کرایەوە. وە بیرۆکەی خوێندنگا دروستکردن و وانە وتنەوە وەک ئاگری ناو پوشەڵان تەشەنەی کرد، وە هەروەها چەندین خوێندنگای تر لە (دیمەشق) کرانەوە لە ساڵی ٧٤٤ز دا. لە سەدەی هەشتەمی زاینیدا شاری (کۆرتۆبا: قوڕتوبە)ی ئیسپانیای موسوڵمان گەلێک خوێندنگای تێدابوو، وە لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆیەمدا هەر مزگەوتێک لەو شارەدا خوێندنگایەکی سەرەتایی تێکەڵاوی بۆ کوڕ و کچ تێدابوو. جگە لەو کەسانەی کە دەوڵەمەند بوون و مامۆستای تایبەتیان هەبوو، بەگشتی هەموو کوڕێک و هەندێک لە کچان و منداڵانی کۆیلەکان لە تەمەنی شەش ساڵیدا دەستیان دەکرد بە خوێندنی سەرەتایی، بەشێوەیەکی ئاسایی وانە وتنەوە بە خۆڕایی بو یان زۆر هەرزان بوو کە بۆ هەمووان گونجاو بوو. یەکێک لە وانە یەکەمییەکانی نوسین ئەوە بوو کە چۆن فێرببن ٩٩ ناوە جوانەکانی خودا و هەندێک ئایەتی ئاسانی قورئان بنووسن. قورئان بەتەواوەتی دەخوێنرا وە زانستی ژماردنیش زیادکرا. لە سەدەی دەیەمدا وانە وتنەوە لە مزگەوتەوە گوازرایەوە بۆ ماڵی مامۆستا کە ئەمەش مانای ئەوە بوو کە خوێندنگاکان گەشەیان کردبوو، وە سەرەتای ئەم گەسە سەندنەش لە وڵاتی فارسەوە بوو، پاشان لە ساڵی ١٠٦٦ز دا، ئەو کاتەی کە (نۆرمانەکان) هێرش و دەستدرێژیان دەکردە سەر (ئینگلتەرا)، لەوکاتەدا (سەلجوقییەکان) خوێندنگای (نیزامییە)یان بنیادنا کە بە ناوی دامەزرێنەرەکەیەوە وەزیر (نظام الملک البغدادی)ەوە بوو. ئەمە یەکەمین قوتابخانەی ڕێکوپێک بوو کە بینای وانە وتنەوەی جیا جیای هەبوو. هەر لەسەرەتای ئیسلامەوە لەو ڕۆژەوەی کە خوێندنگاکان دامەزرێنران، موچەش بۆ مامۆستایان دابینکرا. وەک زۆرێک لە بینا ئیسلامییەکانی تر، خوێندنگایش زۆر دروست دەکرا و جوانی لایەنێکی زۆر گرنگیان بوو. هەریەکێکیان حەوشەیەکی هەبوو لەگەڵ یەک تا چواری هۆڵی گەورەی کەوانەیی کە دەرگای هەریەکێکیان بەسەر حەوشەکەدا دەکرایەوە، کە بەکاردەهاتن بۆ وانەوتنەوە و نوێژکردن، وەهەروەها ژووری تاکەکەسی و چەندین جێ دەستنوێژیشیان تێدابوو، بۆ یەکەم جار حکومەت هەندێک چودێری دانا بەسەر بواری خوێندنەوە، وە هەروەها مامۆستایانیش دەبوو مۆڵەتی وانەوتنەوەیان هەبێت تا بتوانن وانە بڵێنەوە ….. ئەو کاتەی خوێندنگاکان گەشەیان کرد، دەبوو بە پشت بەستن بە جۆری وانەکان و ئاستەکان، دابەش بکرێن بەسەر چوار پۆلدا. کە ئەوانیش بریتی بوون لە: (خوێندنگا ئاساییەکان، خوێندنگا ئامادەییەکان یان خانەی خوێنەران(دار القراء)، خانەکانی فەرموودە(دار الحدیث) و خوێندنگا پزیشکییەکان). خوێندنگا ئاساییەکان بابەتە گشتیەکانییان تێدا دەخوێنراو هاوشێوەی خوێندنگا بنەڕەتییەکان بوون. ئەو خوێندکارانەی بڕوانامەی خوێندنی بنەڕەتییان وەردەگرت، دەیان توانی بچنە خوێندنگا ئامادەییەکانەوە. خوێندنگا ئاساییەکان زۆر بڵاوبوون و تەنانەت لە هەموو لادێیەکدا هەبوون. خانەی خوێنەران، خوێندنگای ئامادەیی بوو کە خوێندنی عەرەبی و لەبەرکردن و جوان خوێندنەوەی قورئانی تێدا دەوترایەوە. ئەم خوێندنگایانە پێشنوێژ و وتارخوێن و بانگبێژیان پێدەگەیاند. خانەی فەرموودە تایبەت بوو بە وانە وتنەوە و لێکۆڵینەوەی فەرمودەکانی پێغەمبەر (د.خ). دەرچوانی ئەم خوێندنگایانە وەک دەرچوانی زانکۆ وابوون وە دەیانتوانی لە دامەزراوە ئایینیەکاندا کاربکەن. یەکەمین خوێندنگا کە تەرخان کرا تەنیا بۆ خوێندنی پزیشکی لە شاری (دیمەشق) بوو لە ساڵی ١٢٣١ز دا. بەرلەمە، خوێندنی پزیشکی لە ڕێگای نەخۆشخانە و شاگردی کردنی پزیشکانەوە بوو. هەتا سەدەی شانزەیەم و سەردەمی سوڵتان (سولەیمانی قانوونی) خوێندنگا پزیشکییەکان بە فراوانی بڵاونەبوو بوونەوە. ..... ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt ..... هەموو ژمارەکانی پێشوو لەم لینکە دەست بخە. http://dangiislam.org/Cat.aspx…