جۆرەكانی شرك و كوفر و نیفاق (دووڕوویی). شرك سێ جۆرە : 1- شركی گەورە : كە ئەمیش چوار بەشە أ- شركی هاوارلێكردن . ب- شركی نییەت ج- شركی گوێڕایەڵێ د-شركی خۆشەویستی 2- شركی بچوك : كەشركی ڕیا دەگرێتەوە . 3- شركی شاراوە : كە پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم فەرمانی پێكردووین بەم دوعایە خۆمانی لێ بپارێزین : اللهم إني أعوذ بك أن أُشرك بك شیئا نعلموە ونستغفرک لما لا نعلم.. كوفر دووجۆرە : كوفرێك كە كەسەكە دەكاتە دەرەوە لە میللەتی ئیسلام : كە ئەمیش پێنج جۆرە : أ- كوفری بەدرۆخستنەوە. ب- كوفری خۆ بە گەورەدانان و پشتهەڵكردن لەگەڵ بە ڕاستداناندا . ج- كوفری گومان د- كوفری ڕەخنە لێگرتن . هـ- كوفری دووڕوویی كوفری بچوكیش كە كەسەكە ناكاتە دەرەوە لە میللەتی ئیسلام : وەكو كوفر كردن لە بەهرە و ناز و نیعمەتەكانی خوا . دووڕووییش دوو جۆرە : دووڕوویی بیروباوەڕی ، دووڕوویی كرداری 1- دووڕوویی بیروباوەڕی : شەش جۆرە : أ- بەدرۆخستنەوە پێغەمبەر علیە سلام.. ب- بەدرۆخستنەوەی بەشێك لەوەی كە پێغەمبەر هێناویەتی . ج- ڕق لێبوونەوە لە پێغەمبەر علیە سلام. د- ڕقلێبوونەوە لەوەی كە پێغەمبەر هێناویەتی. هـ- بە سووك تەماشا كردنی ئەوەی كە پێغەمبەر هیناویەتی . و- حەز نەكردن بە سەركەوتنی دینی پێغەمبەرعلیە سلام. 2- دووڕوویی كرداری : 4 جۆرە : أ- كاتێك قسە دەكات درۆ دەكات ب- ئەگەر دژایەتی كەسێك بكات لە سنور دەردەچێت . ج- ئەگەر پەیمان بدات دەیشكێنێت . د- ئەگەر شتێكی بە ئەمانەت لا دابنرێت خیانەتی لێدەكات . وصل اللە وسلم علی نبینا محمد ...