ئەو کەسانەی خودا خۆشی دەوێن ... =============== ١- تەوبەکار و خۆ بەپاک راگران ؛ خوای گەورە فەرمویەتی : ( إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ ) . (البقرة :٢٢٢) . واتە : به‌ڕاستی خودای گەورە ته‌وبه‌کاران و پاکانی خۆشده‌وێت (ئه‌وانه‌ی ڕواڵه‌ت و ناوه‌ڕۆکیان پاکه) . ٢- چاکە کاران ؛ خوای گەورە فەرمویەتی : ( إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ ) . (البقرة :١٩٥) . واتە : به‌ڕاستی خوای گەورە چاكه كارانی خۆشده‌وێت . ٣- ئارامگران ؛ خوای گەورە فەرمویەتی : ( وَاللَّهُ يُحِبُّ الصَّابِرِينَ ) . (آل‌عمران :١٤٦) . واتە : خوای گه‌وره ئارامگر‌و خۆڕاگرانی خۆشده‌وێت . ٤- داد پەروەران ؛ خوای گەورە فەرمویەتی : ( إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُقْسِطِينَ) . (المائدة :٤٢) . واتە : به‌ڕاستی خوای گەورە دادپه‌روه‌رانی خۆش ده‌وێت . ٥- تەقواداران ؛ خوای گەورە فەرمویەتی : ( إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ ) . (التوبة :٤) . واتە : به‌ڕاستی خوای گەورە پارێزکارانی خۆش ده‌وێت . ٦- پشت بەستوان بەخودا ؛ خوای گەورە فەرمویەتی : ( إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ ) . (آل‌عمران :١٥٩) . واتە : به‌ڕاستی خوای گەورە ئه‌وانه‌ی خۆش ده‌وێت کهتەنها پشت به‌خوا ده‌به‌ستن . ٧- تێکۆشەران لەپێناو خوا ؛ خوای گەورە فەرمویەتی : ( إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِهِ صَفًّا كَأَنَّهُمْ بُنْيَانٌ مَرْصُوصٌ) . (الصف :٤) . واتە : به‌ڕاستی خوای گەورە ئەو که‌سانەی خۆش ده‌وێ که به‌یه‌ك ڕیزه ده‌جه‌نگن له پێناو خوادا ( نەک لەپێناو دونیا و نەفامی و دەمارگیری کوێرانە) ئه‌ڵێیت کۆشکێکی قایمی چه‌سپیوون . ٨- شوێن کەوتوانی پێغەمبەری خودا صلى الله علیه وسلم ؛ خوای گەورە فەرمویەتی : ( قُلْ إِنْ كُنْتُمْ تُحِبُّونَ اللَّهَ فَاتَّبِعُونِي يُحْبِبْكُمُ اللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ۗ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ ) . (آل‌عمران :٣١) . واتە : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صل الله علیه وسلم) به ئیمانداران بڵێ : ئه‌گه‌ر ئێوه خواتان خۆش ده‌وێت ده شوێنی من بکه‌ون و له فه‌رمانی من ده‌رمه‌چن ، ئه‌وکاته خوایش ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت و له گوناهو هه‌ڵه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت ، ئه‌و خوایه لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه . وصل اللە وسلم علی نبینا محمد.... ======================