ده‌نگی ئیسلام ڕێكه‌وت هاووڵاتیی ئه‌مریكایی هۆڵم له‌به‌رده‌م دادگای ده‌ستووریی ئه‌مریکادا به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه له‌ساڵی (٢٠٠٣)دا خێزانی دوومی كه خوشكی خێزانه‌كه‌یه‌تی به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌یدا هێناوه. دادگای باڵای ئه‌مریكا ئێسته له‌مه‌ڕ سه‌یركردن و دووباره پێداچوونه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ئه‌م هاووڵاتییه‌یه له ویلایه‌تی یوتاهـ. له ئیلتیماسه‌كه‌دا هاتووه كه یاسای یاساغكردنی فره‌ژنی یاسایه‌كه زه‌مه‌ن تێی په‌ڕاندووه و له‌گه‌ڵ ژیانی هاوچه‌رخی ئه‌مڕۆدا پێك نایه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده بردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه ئه‌سته‌مه له‌م كاته‌دا، به‌ڵام ده‌رگایه‌كه بۆ كردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی به‌یاساییكردنی فره‌ژنی له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا. شایه‌نی باسه كه ٣٧ هه‌زار مورمونی كه سه‌ر به تایه‌فه‌ی مورمونی مه‌سیحین و "جوزێف سمیس"ی دامه‌زرێنه‌ری "كه‌نیسه‌ی قه‌شه‌كانی ڕۆژی دوایی" له ساڵی (١٨٣٠)دا دروستی كردوون. ئه‌م تایه‌فه‌یه له سه‌رووی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ده‌ژین و زۆرینه‌ی ئه‌و تایه‌فه‌یه زیاتر له خێزانێكیان هه‌یه. (العربیة.نت)