منداڵ فێری چی بكرێت؟ یەكەم. ئادابەكانی خواردن و خواردنەوە پێویستە منداڵ فێری چەند ئاكارێكی جوانی ئیسلام كە ڕۆژانە دێنە ڕێی بكرێت، كە سوودی بۆ لایەنی ئیمانی و كۆمەڵایەتی و تەندرووستیشی هەیە ئەوانیش: یەكەم. ئادابەكانی خواردن و خواردنەوە پێویستە منداڵ ڕابهێنرێت لەسەر چەند كارێك كە پەیوەندی بە خواردن و خواردنەوەوە هەیە ئەوانیش: * پێش دەست كردن بە خواردن دەستەكانی بشوات. * دوای ئەوەی خواردن ئامادە كرا و هەموو پێكەوە دانیشتن، نزای نان خواردن بكات و بڵێت: (اللهم بارك لنا فیما رزقتنا وقنا عذاب النار). واتە: خودایە بەرەكەت بخەیتە ئەوەی پێت بەخشیوین و لە ئاگری دۆزەخ بمان پارێزی. * بەكارهێنانی دەستی ڕاست لە كاتی نان خواردن و فوو نەكردنە خواردن. * ئەوەندە بكرێتە قاپەكەیەوە كە توانای خواردنی هەیە، بۆ ئەوەی دوایی نەڕژرێت، چونكە ئەوە زیادەڕەوییەو خوای گەورە پێی ناخۆشە. *نەخواردنی هیچ شتێك بە پێوە، یان راِكشانەوە. *. نەخواردنەوەی ئاو یا شلەمەنییەكان بە پێوە و خواردنەوەیشی بەسەریەكەوە نەبێت، بەڵكو بە سێ قوم. * قسەنەكردن كاتێك پاروو لە دەمماندایە. * كاتێك لە دەرەوە بوون نابێ خواردن بە دەستیانەوە بێت، نەوەك منداڵی تر ئارەزووی بكات و تواناشی نەبێت بیكڕێت. * دوور كەوتنەوە لە خواردنەوە گازیەكان و هەموو جۆرەكانی جپس. * وتنی نزای دوای نان خواردن : (الحمد لله الذی أطعمنا وسقانا وجعلنا مسلمین)، پاشان دەست خۆشی كردن لە دایكی بۆ ئامادەكردنی ئەو خواردنە. #سایەفارس