سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  "١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. (35)
گۆڕینی فۆنت



"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.

- پێت وایە ئەو سیستەمی خوێندنەی ئیستا و بەشە ناوخۆیی شتێکی تازەیە!  بزانە موسڵامانەکان چەند پێش ئەوەیان ئەنجامداوە؟

- کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:02:32

- بەشی دووەم: خوێندنگە - ژمارە 35
""""""""""""""""""""""""""""
لە سەدەی چواردەیەمدا (ئیبن ئەلحاج)ی مامۆستا لەبارەی خوێندنگاوە دەڵێت:" دەبێت خوێندنگاکان لە ناو بازاڕ یان شەقامە قەرەباڵغەکاندابن، نابێت لە شوێنە دوور و دابڕاوەکاندابن.... ئەوانە شوێنی فێرکردنن نەک خانەی نانخواردن، لەبەر ئەمە خوێندکاران نابێت خواردن و پارە لەگەڵ خۆیاندا بهێنن..... بۆ ڕێکخستنی پۆلەکەش، دەبێت مامۆستا یاریدەدەرێکی هەبێت کە هەرکاتێک ئەو لەوێ نەبێت پۆلەکە ڕێکبخات و هەر خوێندکارێک لە جێی خۆی دابنیشێت و هەروەها پێشوازی لە میوانەکان بکەن، وە بۆ خەبەر کردنەوەی خوێندکارە خەوتوەکان و هۆشداریدان بەوانەی کە کارێکیان کردوە دەبوو نەیکەن یان کارێکیان پشت گوێ خستووە کە دەبوو بیکەن، وە خوێندکارەکان والێبکەن کە ڕێنماییەکان ئەنجام بدەن. لە پۆلدا قسە کردن، پێکەنین و گاڵتەبازی قەدەغەیە". لە سەدەی پانزەیەمدا عوسمانیەکان شۆڕشیان بەرپا کرد لە خوێندنگاکاندا. ئەویش بە دروستکردنی کۆمەڵگە فێرکارییەکان لە شارەکاندا وەک لە شارەکانی (بۆرسا)و (ئەدیرنە) لە تورکیا. سیستمی خوێندنگاکانیان پێی دەوترا (کولیە)، وە پێکهاتبوو لە کۆمەڵگایەکی فێرکاری لەگەڵ مزگەوت و نەخۆشخانە و خوێندنگا و چێشتخانەی گشتی و هۆڵی نانخواردن. ئەمە وایکرد خوێندن بۆ خەڵکانێکی زۆر گونجاو و لەبار بێت و لەهەمان کاتدا خواردن و چارەسەری تەندروستی و هەندێک کاتیش شوێنی مانەوە بە خۆڕایی بوو. (کولیەی فاتیح) لە (ئەستەنبوڵ) یەکێک بوو لەو کۆمەڵگایانەی کە شانزەخوێندنگای تێدابوو و زانستە ئەزمونی و ئایینیەکانی تێدا دەخوێندرا. باشە ئەم هەموو پارەیە لە کوێوە دەهات بۆ ئەم هەموو دامەزراوەیە؟ کەمێکی لە ڕێی باجەوە بوو، بەڵام زۆربەی لە ڕێی خەیر و وەقفی خەڵکیەوە دابین دەکرا. هەرکەسێک هەتا ئەو کاتەی کە موسوڵمان بوایە و لەسەر بیر و باوەڕی ئیسلامەتی بوایە، دەیتوانی خوێندنگا دابمەزرێنێت بە مەرجێک ڕەچاوی قەواڵەی واژۆ کراو و یاساکان بکات. ئەو پارەیەی بەدەست دەهات بەشی هەر یەکە لە نۆژەن کردنەوە و موچەی مامۆستایان و بەشە ناوخۆیی و خواردنی خوێندکاران و هەروەها سندوقی کۆمەکی خوێندکارانی کەم دەرامەتی دەکرد. لەبەر ئەوەی پەروەردە و فێرکردن لەو شکۆ مەزنەدا بوو، پارەش بەشێوەیەکی بەخشندانە دابین دەکرا و لە بەرامبەریشدا بواری خوێندن دەدرەوشایەوە. لە سەدەی چواردەیەم (ئیبن بەتوتە)ی جیهانگەڕ لەبارەی ئەو خوێندکارانەوەی کە لەسەدا سەد پشتیوانی دەکران، دەڵێت:" ... هەر کەسێک ئارەزووی بەدواداچونی کۆرسی خوێندن دەکات یان خۆی تەرخان دەکات بۆ ژیانی ئایینی ئەوا هەموو پشتیوانییەکی پێدەگات بۆ ڕاپەڕاندنی ئەم کارە". زۆرێک لە خوێندکاران لە سەدەی دوانزەیەم دا ئارەزووی خوێندنێکی خۆڕایی لەو جۆرە دەکەن، هەرچەندە سەدەی چواردەیەم وا دەردەکەوێت کە زۆر لەمەوپێش بووە، بەڵام ئامڕازەکانی ڕێکخستن و بیرکردنەوە و سیستمی دامەزراوەیی گەلێک لە پێس سەردەمی خۆیەوە بووە و تەنانەت هەندێک پەند و وانەی تێدایە بۆ ئەم ڕۆژگارە.
..... 
زانست و زانیاری وزەیەکی شاراوەیە لە ڕۆحی مرۆڤدا وەک تۆو لەناو خاکدا، بە فێربوون وزەکە دەبێتە ڕاستەقینە.
"فەیلەسوفی سەدەکانی ناوەڕاست (یەبو حامید غەزالی) کە لای ڕۆژئاواییەکان بە (Algaze) ناسراوبوو"
..... 
لەڕاستیدا ئەو ئازادییە بێوێنەیەی موسوڵمانان پشانیاندا لە پەروەردەو فێرکردنی خەڵکەکەیاندا لە خوێندنگاکاندا یەکێک بوو لە کاریگەرترین هۆکارەکانی پڕشنگداربوون و خێرا گەشەکردنی شارستانیەتەکەیان پەروەردە و فێرکردن بەشێوەیەکی فراوان بڵاوبوو بوویەوە کە تەنانەت وتراوە: زۆر سەختە بتوانیت موسوڵمانێک بدۆزیتەوە کە نەتوانێت بخوێنێتەوە و بنووسێت.
" فێرکار (ئی ئەیچ وایڵدز) "
.....
.....
ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt
.....
هەموو ژمارەکانی پێشوو لەم لینکە دەست بخە.
http://dangiislam.org/Cat.aspx…



 1186

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram