سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  بۆ دەرخستنی چۆنێتی سەرەتای دروست بوون ڕۆشتن بەسەر زەویدا پێویستە .!
گۆڕینی فۆنت



بۆ دەرخستنی چۆنێتی سەرەتای دروست بوون ڕۆشتن بەسەر زەویدا پێویستە 

خوای گەورە دەفەرموێت:
(قل سيروا في الأرض فانظروا كيف بدأ الخلق)

واتە: پێیان بڵی بەسەر زەویدا بڕۆن تا بزانن چۆن دروست بوون دەستی پێ‌ كرد.
زانایان دەریانخستووە بۆ ئەوەی مرۆڤ بەڵگەی لەسەر سەرەتای ناوچەیەك دەست بكەوێت پێویستە بە پێ‌ بەسەر زەویدا بڕوات، چونكە لەو گەڕانەدا چەندین شوێنەوارو بەبەردبوو دەدۆزێتەوە كە دەتوانرێت لێكۆڵینەوەیان لەسەر بكرێت، بۆ نمونە لە زۆر لە ناوچەكانی كوردستاندا كاتێك گیانداری ئاوى بەبەردبوو لە بناری چیاكاندا دەدۆزرێتەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەم ناوچانە ماوەیەكی زۆر ئاو دایپۆشیوە، مامۆستا عبدالمجید الزندانی دەڵێت جارێك لە كۆلێژی زانستەكانی زەوی لەگەڵ ڕاگرێك دانیشبووین باسی ئەم ئایەتەمان دەكرد كە بۆ لێكۆڵینەوەی لە مێژووی ناوچەیەك پێویستە بە زەویدا بڕۆین، لەو كاتەدا تیمێكی بیانی كە گەڕانێكی مەیدانیان بە پێ‌ بە چەند ناوچەیەكدا كردبوو هاتنە ژوورەوە و دەستیان بە قسەكردو وتیان لێكۆڵینەوەكەی ئێمە زۆر لە تیمەكەی پێشتر وردترە، چونكە ئێمە نمونەمان وەرگرتوە و بەپێ‌ گەڕاوین بەو ناوچانەدا، بەڵام ئەوانی پێشوو بە كۆپتەر بە ناوچەكەدا گەڕان، مامۆستا زیندانی دەڵێت بە ڕاگری كۆلێژەكەم وت سەیر بكە ئەوە ئایەتی قورئانی ئامژەی پێداوە، پیویستە بۆ لێكۆڵینەوە بە سەر زەویدا بگەڕێیت وەك خوای گەورە فەرمویەتی.



 1025

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram