سوجدەبردن بەسوودە بۆ وریاكردنەوەی جەستە و سوڕی خوێنی دەماغ: دەركەوتووە كە پارێزگاریكردن و ئەنجامدانی نوێژەكان جەستە وریا دەكاتەوە و پڕۆسەی ناوەوەی لەش ڕێكدەخاتەوە، چونكە سوجدە لەنوێژدا كاریگەریی لەسەر بەهێزكردنی ماسولكەكانی سك و قاچ و ڕانەكان هەیە، هەروەها لە كاتی سوجدەبردندا و بەهۆی چەمانەوەی سەر بۆ خوارەوە و نوشتانەوەی لاشە بەسەرخۆیدا ئەم حاڵەتە یارمەتی ئاڕاستەكردنی خوێن لە تەنیشتەكانی لەشەوە بەرەو ئەندامەكانی ناوخۆی لەش و دەماغ دەدات.. هەروەها لەم بارەدا هەناوی مرۆڤ پاڵەپەستۆ لەسەر سیەكان دروستدەكات، و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی دوەم ئۆكسیدی كاربۆن (co2) لە خوێندا و كە ئەمەش یارمەتی ئەوە دەدات خوێنی زیاتر بۆ مۆخ فیچقە بكات. دووبارەبوونەوەی چەمانەوەی سەر بۆ خوارەوە لەكاتی ڕكوع و سوجدەدا و پاشان بەرزكردنەوەی لەكاتی دانیشتن و هەستانەوەدا یارمەتی سیستمی هاوسەنگیی خۆیی سوڕی خوێن دەدات لە مۆخدا، بە تایبەتی ئەگەر دانیشتن و هەستانەوەكان بە ئارامیی ئەنجام بدرێت، لێرەشەوە لە حیكمەتی ئەو فرمانە ئیسلامیە تێدەگەین كە ڕێنمایی نوێژ خوێن دەكات تا لەسەرخۆبێت و لە هەموو جوڵەیەكیدا بگاتە ڕادەی ئارامی و دڵنیایی، پزیشكان و پسپۆڕانی بواری وەرزش و یۆگا دەڵێن: نوێژكردنی ئیسلامی بە لەسەرخۆیی و ئارامیی سوودی تەواو بە سوڕی خوێنی دەماغ دەگەیەنێت. http://www.eajaz.org/…/677-Prayer-impact-on-the-efficiency-…