به‌خشنده‌یی بوك و زاوایه‌ك..! ئیمرۆ ڕۆژی وه‌چه‌رخان بوو بۆ زاوا (فه‌رهاد) .. چاوه‌كان هه‌موو له سه‌ر ئه‌و و له سه‌ر بوكێ (نه‌رمین) بون .. پیرۆزبایی كردن و ماچ كردنی ئه‌م لاو ئه‌و لای زاوا كۆتایی هاتوو .. بوك و زاوا ته‌نیا مانه‌وه له سه‌ر ته‌ختی ژوانی .. فه‌رهاد پاش نوێژی سونه‌ت و دوعا كردن و پارانه‌وه له ته‌نیشت نه‌رمین دانیشت ده‌ستی بۆ سه‌رپۆشه‌كه‌ی بردوو لێی نزیك بۆیه‌وه ماچێكی بكات .. چه‌ند مانگه به خه‌یالی ئه‌و چركه ساته چاوه‌روانه ... نه‌رمین قیژاندی و هاواری كرد .. گریانك له بنی رۆحی هاته ده‌ر .. تخوا بم بوره!!! .. تكات لێ ئه‌كه‌م لێم تێ بگه .. فه‌رهاد به شۆك و سه‌رسامیه‌وه: چی بووه ؟؟ نه‌رمین: من راستی شایسته‌ی تۆ نیم .. من كه‌سێكی تاوان بارام ... خوا شاهیده هه‌له‌یه‌ك بوو كردم .. به قسه زاق و بریقه‌كانی هه‌لخه‌له‌تام .. تۆبه‌م له گه‌ل خوای خۆم كردوه ..ئه‌زانم خوای من لێبورده و به‌خشنده‌یه به‌لام مرۆڤه‌كان وا نین بۆیه نه‌م توانی راستیه‌كان نه بۆ تۆ نه بۆ ماله‌وه‌م ئاشكرا بكه‌م ... ئه‌زانم رۆحیان له خاچ ئه‌دام .. به‌لام ئیستا چی تر ناتوانم ئه‌و هه‌له‌یه‌م بشارمه‌وه .. من كچ نیم .. من به هه‌له‌یه‌ك دوو سال پێش ئیستا بۆمه‌ته ژن !!! فه‌رهاد تێگه‌یشت ... وه‌ك هه‌موو گه‌نجێك بوركانێك له ناخی دا قولپه‌ی كرد .. ده‌نگێكی زۆر له هه‌ناوی هاواری ئه‌كرد ئه‌م بوركانه‌ی سوتێنه‌ری ناخت بپرژێنه سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته نه‌گریسه‌ی به‌رامبه‌رت تۆله‌ی درۆ و خیانه‌تی لێ بكه‌ره‌وه ... به‌لام ووشه‌ی به‌خشنده و فرمێسكی نه‌رمین ... بێ ده‌سه‌لاتی ئه‌و بوكه جوانه‌ش ئه‌یوته فه‌رهاد دان به خۆت دابنێ و ژیرانه بیر بكه‌وه .. فه‌رهاد به هه‌ناسه‌یه‌كی سارد .. من چی بكه‌م ئیستا؟؟!! خۆ ئیستا ره‌وانه‌ی مالی باوكت بكه‌مه‌وه هه‌ر وا ئه‌بێ ئه‌تكوژن ..بۆیه من ئیستا ته‌لاقت ناده‌م ... با من و تۆ بۆ ماوه‌ی سالێك به یه‌كه‌وه بین .. دوای سالێك ته‌لاقت ئه‌ده‌م و بگه‌رێوه مال باوكت ... فه‌رهاد به‌تانیه‌كی هه‌لگرتوو چووه ژورێكی تر بخه‌وێت .. هه‌ر ئه‌م ژوره‌ش له‌و كاته‌وه بو به ژوری یه‌كجاری ئه‌و .. شه‌و هات و رۆژگار رۆیشت ئه‌م دووانه به‌یه‌كه‌وه بون له یه‌ك مال ... كه‌م قسه‌یان به یه‌كتره‌وه ئه‌كرد .. كه‌م سه‌یری یه‌كتریشیان ئه‌كرد ... نه‌رمین له‌م ماله ته‌نها ئیشی ماله‌وه بوو له گه‌لو زۆر زكر كردن و دانیشتن به دیار قورئان خوێندنه‌وه.. روخساری تۆبه‌كارێكی شێوه رابعه عه‌دوی پیوه دیار بوو .. رۆژێك زه‌نگی موبایله‌كه‌ی لێدرا هه‌والی توش هاتنی فه‌رهادی بۆ هات كه توشی روداوی هاتوچۆ بوه له نه‌خۆشخانه حالی ناجێگیره و ... نه‌رمین چه‌ند شه‌و له نه‌خۆشخانه و چه‌ند هه‌فته‌ش له ماله‌وه به دیار جه‌سته و بریندار و شكاوه‌كه‌ی فه‌رهاد شه‌ونخونی كرد .. وه‌ك هاوسه‌رێكی دلسۆز و وه‌ك ئافره‌تێكی به‌خشنده پاروه نانه‌كانی ئه‌خسته ده‌می .. به هه‌موو هێز و توانایی خزمه‌تی ئه‌كرد .. فه‌رهاد ته‌واو چاك بۆیه‌وه و وه‌ك پێشتری لێ هاته‌وه .. وا سالێك ته‌واو ئه‌بێت و فه‌رهاد روی كرده نه‌رمین .. ئیستا كاتی ئه‌وه هاتوه بگه‌رێته‌وه مالی باوكت .. به‌لام پێش ئه‌وه ئه‌مه‌وێ بۆ شوێنێك له گه‌لم بێیت .. نه‌رمینی سوار سه‌یاره كردوو له به‌رده‌م ئارشتگایه‌ك وه‌ستاو نه‌رمین به سه‌ر سامی یه له گه‌لی رۆیشته ناو ئاریشتگاكه كه ده‌رگای ئارشتگاكه كرایه‌وه كارمه‌نده‌كان به خه‌نده و پێكه‌نینه‌وه پێشوازیان لێ كردن و روویان كرده نه‌رمین به‌خێر هاتی بوكێ !! جوانترین جلی بوكێنیان بۆ ئاماده كردبوو ... فه‌رهاد ده‌ستی نه‌رمینی گرت و به چاوێكی پر فرمێسك نێوچه‌وانی ماچ كرد‌و من هه‌ر تۆم ئه‌وی تۆ تا ئه‌بد هاوسه‌ری منی... خوای گه‌وره‌ش له هه‌موومان به‌خشنده تره .. ئیدی راستی نازانم دوای ئه‌وه نه‌رمین چی لێهاتوه خۆتان بێنه پێش چاوی خۆتان