ڕامان_لە_قوڕئان .. " ۱۷ " ئەگەر سەرنج بدەین لەهەمو سوڕەتەکانی قوڕئانی مەجید ، ناوی ئیبراهیم ، بە یائەوە نوسراوە ـ إبراهيم ـ تەنها لە سوڕەتی البقرة دا بەبێ یاء نوسراوە ـ ا[إِبۡرَاهِـۧمُ] بەبێ ياء .. بۆ نمونە : [أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِى حَآجَّ إِبۡرَاهِـۧمَ فِى رَبِّهِۦۤ أَنۡ ءَاتَٮٰهُ ٱللَّهُ ٱلۡمُلۡكَ إِذۡ قَالَ إِبۡرَٲهِـۧمُ رَبِّىَ ٱلَّذِى يُحۡىِۦ وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا۟ أُحۡىِۦ وَأُمِيتُۖ قَالَ إِبۡرَٲهِـۧمُ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَأۡتِى بِٱلشَّمۡسِ مِنَ ٱلۡمَشۡرِقِ فَأۡتِ بِہَا مِنَ ٱلۡمَغۡرِبِ فَبُهِتَ ٱلَّذِى كَفَرَۗ وَٱللَّهُ لَا يَہۡدِى ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّـٰلِمِينَ (٢٥٨)] . بۆ ؟ چونکە زۆرینەی ئایەتەکانی ئەم سوڕەتە باسی بني إسرائيل دەکات ئەوانیش دەیانگوت إبراهام ، جا بۆیە لەو سوڕەتەدا ئەو ناوە بە جۆرێک نوسراوە کە وەک ئەوانیش بخوێنرێتەوە ئیبڕاهام ، چونکە لە قوڕئان دا زۆر جار پیتی ئەلیف بەنوسین دەرناکەوێت بەڵام دەش خوێنرێتەوە بۆ نمونە : غلم = غلام ، أصحب = أصحاب ، الخلق = الخلاق ، السموات = السماوات ، سلما = سلاما .. م. #حسن_عبدالله