ڕاستگۆ موحه‌ممه‌د ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌كانی ژنان و ئافره‌تان بۆ ده‌ستنیشانكردنی ڕێگا و ئالییه‌ته‌كانی گه‌یشتن به ژیانێكی باشتر و ئاسووده‌تر و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانیان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و میكانیزم و شێوازى كاره‌ى كه پێویسته به‌م ئاراسته‌یه‌دا بگیرێته به‌ر و دیاریكردنی پێوه‌ر و ستانداره‌كانی پێشكه‌وتنیان یه‌كڕا نه‌بن و جیاوازى هه‌بێت له بیروبۆچوونیاندا، ئه‌وا كاتێك باس دێته سه‌ر باسی فره‌ژنی و هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتن و بنه‌بڕكردنی، به‌ده‌گمه‌ن ژنێك یان ڕێكخراوێك ده‌بینی كه بۆچوونێكی پێچه‌وانه‌وه و جیاوازى هه‌بێت. ئه‌مه‌ش له سه‌روبه‌ندی نووسینه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمی كوردستاندا به‌ڕوونی دیاره كه چۆن به‌شێكی زۆرى بزووتنه‌وه‌كانى ژنان و ئافره‌تان هه‌موو هه‌وڵێكیان خستۆته گه‌ڕ بۆ فشارخستنه‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی بڕیار و په‌رله‌مان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنی و چه‌سپاندنی ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه له ده‌ستوور و یاسادا. هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش پرۆژهبڕیارێكیان ئاماده كرد تا پێشكه‌شی په‌رله‌مانی بكه‌ن به‌و هیوایه‌ى ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن و ببێته یاسایه‌كی به‌ركار و داسه‌پاو (ملزم). ئه‌مه و جگه له‌وه‌ى پێشتر و ئێستاش به‌رده‌وام لێره و لهوێَ له ڕێگای كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كان و ۆركشۆپهكانهوه هه‌وڵیان داوه ڕای گشتی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به لای خۆیاندا ڕابكێشن. لێره‌دا ئه‌گه‌ر به‌كورتیش بێت هه‌وڵ ده‌ده‌م له بوارى واقیعی و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایییه‌وه سه‌رنجه‌كانی خۆم بخه‌مه ڕوو. سه‌ره‌تا له ڕووى واقیعییه‌وه ده‌بێت ئه‌وه بزانین ناكرێت و كارێكی نالۆژیكییه فره‌ژنی به‌ته‌واوى قه‌ده‌غه بكرێت و به تاوان دابنرێت، چونكه ئه‌وكاته ڕێگاچاره‌یه‌ك نامێنێته‌وه بۆ ئه‌و پیاوانه‌ى كه ژنه‌كانیان نه‌زۆكن یان دوچارى نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نی وا بوون كه نه‌توانن به كاروباره‌كانی ژیانی هاوسه‌رێتیی خۆیان هه‌ستن. له‌م حاڵه‌تانه‌دا ته‌نها چاره‌سه‌ر بۆ پیاو ئه‌وه‌یه كه ژنه‌كه‌ى ته‌ڵاق بدات و لێی جیا بێته‌وه و بڕوات ژنێكی دیكه بهێنێت. ئاشكراشه زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م و ئه‌خیرى ئه‌م كاره به‌ر له هه‌موو كه‌سێك ژنان خۆیانن. له‌به‌ر ئه‌وه وا پێویسته مه‌سه‌له‌ى فره‌ژنی ڕێك بخرێت و مه‌رجدار بكرێت؛ پرۆژه‌بڕیار بۆ ئه‌وه پێشكه‌ش بكرێت كه چۆن به یاسا زه‌مانه‌تی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌رى بكرێت له فره‌ژنیدا، نه‌ك ئه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى فره‌ژنی بكرێت. دیاره پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیری به‌ده‌ر له لایه‌نه غه‌ریزی و زایهندییهكهى، پێویستییه‌كى هه‌نووكه‌ییی ده‌روونی و ڕۆحیی هه‌ر تاكێكه -نێر بێت یا مێ- و ئه‌و ئارامی و هێمنی و ئاسودهیییهى كه به‌هۆی هاوسه‌رگیرییه‌وه فه‌راهه‌م ده‌بێت، چاوه‌ڕێ ناكرێت به هیچ شتێكی دیكه فه‌راهه‌م ببێت. له‌به‌ر ئه‌وه وه‌ك ئه‌ركێكی مرۆیی و ئه‌خلاقى جێی خۆیه‌تی ده‌رفه‌تى هاوسه‌رگیری بۆ ئه‌وانه بڕه‌خسێنرێت كه كاتی هاوسه‌رگیرییان دواكه‌وتووه (قه‌یره بوون) یان بۆ ئه‌وانه‌ى هاوسه‌ره‌كانیان مردوون یان جیا بوونه‌ته‌وه له مێرده‌كانیان، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه بڕۆین ئه‌و ده‌رفه‌ته بچووك و بهرتهسكهش كه یاسا و شه‌رع ڕێگه‌یان پێ داوه، قه‌ده‌غه‌ى بكه‌ین یان بهرتهسكتری بكه‌ینه‌وه، چونكه له ڕاستیدا ئه‌مه خۆی بۆ خۆی پێشێلكردنی مافی ژنانه، كه به‌داخه‌وه ژنان خۆیان به ده‌ستی خۆیان له هه‌وڵی ئه‌م كاره‌دان. له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر بویسترێت وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له پیاو یان وه‌ك سه‌ندنه‌وه‌ى مافێك لێی و ڕاستكردنه‌وه‌ى باڵانسی مافه‌كان له‌نێوان ژن و پیاودا قه‌ده‌غه‌ى فره‌ژنی بكرێت، چونكه به درێژاییی مێژوو هه‌ر ژن بووه شووى كردووه به‌سه‌ر ژنی دیكه‌دا، نه‌ك هیچ مه‌خلووقێكی دیكه. ئه‌مه‌ش خواستی زۆرێك له‌و ژنانه‌یه كه به‌ختی به‌ته‌نها شووكردن به پیاوێكیان له‌ده‌ست داوه و قه‌بووڵكردنی فره‌ژنی وه‌ك به‌دیلێك بۆ به‌ته‌نها ژیان و گۆشه‌گیرى ته‌ماشاده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ش كه تایبه‌ت بێت به پرۆژه‌بڕیارى ڕێكخراوه‌كانی ژنانه‌وه، وه‌ك خۆم به پرۆژه‌یه‌كی بێئه‌نجامی ده‌زانم. چونكه جگه له‌وه‌ى خه‌ڵكی موسوڵمانی كوردستان و زانایانی ئایینی قه‌بووڵی ئه‌وه ناكه‌ن. له ڕووه یاسایییهكهشیهوه ئه‌گه‌ر گریمانی ئه‌وه بكه‌ین كه ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌درێت و سه‌ر ده‌گرێت، ئه‌وا ئه‌وكاته كێشه‌یه‌كی دیكه دێته پێش؛ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌م بڕیاره دژ ده‌وه‌ستێته‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستووردا، چونكه قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنی مانای حه‌رامكردنی حهڵالێك ده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌مه‌ش دژه له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا، كه ماده‌ى دووه‌می ده‌ستوورى هه‌میشه‌ییی عێراق له خاڵی یه‌كه‌مدا، بڕگه‌ی (ڕ) ده‌قی له‌سه‌ر داوه و ده‌ڵێت: "نابێت یاسایه‌ك ده‌ربچێت له‌گه‌ڵ حوكمه جێگیره‌كانی ئیسلامدا ناكۆك بێت." گومانیش له‌وه‌دا نییه كه هه‌ر یاسا و بڕیارێك پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوور بێت كارى پێ ناكرێت و به پووچه‌ڵ داده‌نرێت. بۆیه كاركردن به‌م ئاراسته‌یه‌دا ده‌خوازێت سه‌ره‌تا له گۆڕینی ده‌ستووره‌وه ده‌ستپێ بكه‌ین، كه ئه‌مه‌ش كارێكی نامومكینه. ئه‌مه و جگه له‌وه‌ى له ڕووى عه‌مه‌لی و پراكتیككردنهوه یاسایه‌كی له‌و شێوه‌یه (قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنی) دادگاكان سه‌رقاڵ ده‌كات به كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفتی نوێوه كه پێشتر بوونیان نه‌بووه. ئه‌مه‌ش به‌ڕوونی به‌دیار كه‌وت، كاتێك به بڕیارێك فره‌ژنی قه‌ده‌غه كرا ـكه ته‌نها له ئیداره‌ى سلێمانی جێبه‌جێ كراـ، كه به بڕیارى ژماره (٦٢) ناسرابوو. ئه‌وكاته پیاوان ده‌چوون له ده‌ره‌وه‌ى دادگا و به‌نهێنی گرێبه‌ستی هاوسه‌رێتیی ژنی دووه‌م و سێیه‌میان ده‌به‌ست و دواتر كه منداڵیشیان ده‌بوو به ناوى ژنی یه‌كه‌مه‌وه تۆماریان ده‌كرد. له ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه، ئه‌وانه‌ى خوازیارى هێنانی ژنی دووه‌من به‌ڵام له ترسی یاسا و سزادان ئه‌و كاره ناكه‌ن و خاوه‌نی به‌هایه‌كی باڵای ئه‌وتۆ نین كه ڕێگری لادانیان لێ بكات، ڕه‌نگه قه‌ده‌غه‌كردنی فره‌ژنی ڕێگه‌خۆشكه‌ر بێت بۆیان تا ده‌ست بده‌نه خیانه‌تی هاوسه‌رى و كارى له‌شكڕین و هاوه‌ڵ و دۆستگرتنی نهێنی ئه‌وه‌ى كه پێی ده‌ڵێن (گێڵفرێند). ئه‌وكاته كۆمه‌ڵگا تووشی لێكدابڕان ده‌بێت و خێزان وه‌ك به‌ردی بناغه‌ى هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك تووشی مه‌ترسی ده‌بێت و لێك ده‌ترازێت. ئینجا هه‌موو ڕێسهكان ده‌بنه‌وه به خورى و ئه‌گه‌ر له فره‌ژنیدا ژن نیوه‌ى مافه‌كانی لێ زه‌وت كرابێت، ئه‌وا ئه‌وكاته هه‌موو مافه‌كانی پێشێل ده‌كرێت.