"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. - بۆ چی بە مزگەوت گوتراوە جامع و بە زانکۆش جامیعە و کۆنترین زانکۆ چیە تائێستا هەر خوێندنی تێدابیت؟ - کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:01:57 - بەشی دووەم: خوێندنگە - ژمارە 36 """""""""""""""""""""""""""" لەئێستادا گەلێک خەڵک زیاتر لە هەر سەردەمێکی تر داخوازی پێشکەشی خوێندنی زانکۆ دەکەن. بەتەنها لە (بەریتانیای یەکگرتوو)دا نزیکەی نیو ملیۆن خەڵک دەیانهەوێت دەست بکەن بە خوێندنی کۆرسی ماوە درێژ و ژنان زیاتر لە پیاوان بەردەوامن لەسەر ئەم ڕێڕەوی فێربوونە. لە ڕاستیدا ئەم زانینخوازییە نزیک بوو لە دڵی موسوڵمانانەوە، چونکە لە ڕێگەی قورئانەوە هان دەدران بۆ بەدواداچوونی زانست و زانیاری بە وردبونەوە و ڕامانەوە. ئەمەش مانای وابوو کە لە تەواوی جیهانی ئیسلامیدا زانستێکی بەرز و باڵا دەخوێندرا لە مزگەوتەکان و خوێندنگاکان و نەخۆشخانەکان و ڕوانگە ئاسمانییەکان و ماڵی مامۆستاکاندا. لەم بەشەدا لەبارەی خوێندنی باڵا دەخوێنیتەوە، وە دەزانیت کە خوێندنی سەرەتایی تەواو بوو خوێندکار دەیتوانی بەردەوام بێت لەسەر خوێندنی تری وەک ڕیزمانی عەرەبی و شعر و جەبر و زیندەزانی و مێژوو و یاسا و ئایینناسی. لەو دەمەدا ئەکادیمیای زانستی هەبوو کە بەڕێوبردنی تایبەت بە خۆیان هەبوو. لەنێوان خوێندنی خوێندنگا و زانکۆدا هەندێک لێکچوون هەبوو. هەردووکیان لە مزگەوتەوە دەستیان پێدەکرد، بەڵام وشەی (زانکۆ) کە عەرەبییەکەی (جامعة)یە و شێوازی مێینەی وشەی (مزگەوت)ە کە عەرەبییەکەی (جامع)ە. لەبەر ئەوە لە ئیسلامدا شوێنی ئایین و شوێنی خوێندنی باڵا پێکەوە گرێدراون. وە هاوشێوەی ئەوە لە هیچ فەرهەنگ و زمانێکدا نابینرێت، وە هەندێک لە مزگەوتەکانی موسوڵمانان کۆنترین زانکۆکانن لە جیهاندا. لە بەناوبانگترین ئەو مزگەوتانەی کە زانکۆ بوون بریتین لە :(ئەزهەر کە ئێستاکەش لە پاش زیاتر هەزار ساڵ لە دامەزراندی هەر بەردەوامە، کە بە چەقەناوەندی خوێندنی باڵا دادەنرێت لە میسردا و بیرمەندە هەڵکەوتەکان بۆخۆی کێش دەکات. هەروەها بەناوبانگە بە دێرینییەکەی و بە دەرچووە پڕشنگدارەکەی (ئیبن هەیسەم) باوکی تاقیکردنەوەی بینین، کە چۆنیەتی بینینی دۆزیەوە و مێژووی فیزیای گۆڕی، بۆ ماوەیەکی زۆر لەوێ ژیاوە، هەروەها گەورەی کۆمەڵناسانی سەدەی چواردەیەم (ئیبن خەلدون) لەوێ وانەی وتووەتەوە. یەکێک لە دێرینترین ئەو مزگەوتانەی کە زانکۆ بوون، کەمپی زانکۆی(قەرەویین: القرویین)ی شاری (فاس)ە لە (مەغریب). ..... بەشوین زانستدا بچۆ لە شیرەخۆرییەوە تا کاتی ناو گۆڕ (پەندێکی ئیسلامی) .... ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt ..... هەموو ژمارەکانی پێشوو لەم لینکە دەست بخە. http://dangiislam.org/Cat.aspx…