خوای گەورە دەفەرموێت : ( ۆجَعَلْنَاْ مِنَ المَاْء كُلَّ شَیْء حَیٍّ أَفَلاْ یُۆْمِنُوْنَ ) **اڵانبیاء30 واتە: ئێمە هەموو شتێكی زیندومان لە ئاو دروستكردوە، باشە بۆچی باوەڕناهێنن؟ لە زانستی تازەدا ئەوە جێگیربووە كە هەموو زیندەوەرێكی زیندوو پێكهاتوە لە ڕێژەیەكی بەرز لەئاو ، ئەگەر لە (%15 ) ی ئاوەكەی لەدەست بدات, ئەوا گیان دەسپێرێت و لەناو دەچێت ، چونكە هەموو كارلێكە كیمیاویەكان لەناو خانەكاندا تەواو نابێت، ئەگەر لەناوەندێكی ئاویدا نەبێت، باشە لەكوێ پێغەمبەرمان(د.خ): ئەم زانیاریە پزیشكیەی هێناوە؟؟ https://water.usgs.gov/edu/propertyyou.html http://www.rch.org.au/clinicalguide/guideline_index/dehydration/ Alberts, B., Johnson, A., Lewis, J., Raff, M., Roberts, K., & Walter, P. (2002). The chemical components of a cell. Chicago