مێش هەنگــیش پــێویستی بە نـــوســـتنە..! توێژینەوەیەکی زانستی نوێ سەلماندوویەتی کە مێش هەنگیش وەکو مرۆڤەکان پێویستی بە نوستنە.. کاتێک توێژەرەکان نوستنیان لە مێش هەنگەکان قەدەغەکرد بینیان ڕاپەڕاندنی کارەکانی کەم دەبێتەوە و بە زەحمەتیش پەیوەندی بە یەکەوە دەکەن.. سیستەمی بەرهەم هێنانی هەنگوینیش تێکدەچێت. بۆیە زانایان دەڵێن نوستن زۆر پێویستە بۆ هەموو بونەوەرێكی زیندوو چونکە نوستن دەبێتە هۆی ئەوەی سیستەمی ئەو بونەوەرە زیندووە ئارام و جێگیر بێت و یارمەتیدەرە بۆئەوەی کارەکانی بە ئاسودەیی و بەو پەڕی لێهاتووییەوە ئەنجام بدات .. ئەمەش خوای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەی قورئان دا ئاماژەی پێداوە : (و النوم سباتا) الفرقان ٤٧