سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  "١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. (37)
گۆڕینی فۆنت



"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.

- ئایا دەزانیت داهێنانی زانکۆ لە لایەن ئافرەتێکی موسڵمانەوە بووە؟!

- کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:02:10

- بەشی دووەم: خوێندنگە - ژمارە 37
""""""""""""""""""""""""""""
ئەم زانکۆیە سەرەتا وەک مزگەوتێک دروستکرا لە سەردەمی (ئیدریسییەکان)دا لە ساڵی ٨٥٩ز دا لەلایان خاتوو (فاتیمەی فیهری)ەوە کە خانمێکی گەنجی لە خودا ترس و زانا بوو. لە دوای ئەوەی پارەیەکی زۆری بۆ ماییەوە لە باوکییەوە کە بازرگانێکی سەرکەوتووبوو، بڕیاریدا هەموو ئەوەی بۆی ماوەتەوە لە دروستکردنی مزگەوتێکی زانکۆییدا خەرجی بکات کە شیاو بێت بۆ کۆمەڵگاکەی لە شاری (فاس). مەرجی دانابوو کە دەبێت لە دروستکردنی ئەم بیناییەدا ماددەی خودی شوێنەکە خۆی بەکاربهێنرێت، بە دەست پێکردنی پڕۆژەکەی، خاتوو (فاتیمە)ش دەستیکرد بە ڕۆژو گرتن تا ئەو کاتەی دروستکردنی کامپەکە تەواو بوو. ئەم خاتوونە ویستی کە ناوەندێکی فێرکاری ببەخشێت بە کۆمەڵگای (فاس)، وەک زۆرێک لە مزگەوتە گەورەکانی تر، مزگەوتی (قەرەویین) بە زوویی گەشەی کرد بەرەو شوێنی خوێندنە ئایینیەکان و شەن و کەوی بابەتە ڕامیارییەکان، وردە وردە بواری خوێندنەکەی تەواو بوو هەموو بابەتەکانی گرتەوە. بەتایبەتی زانستە سروشتییەکان، لەبەر ئەوەی توانی ناوی وەک یەکەمین زانکۆ لە مێژوودا تۆمار بکات. زانکۆکە بە باشی ئامێرەکانی تێدا دابین کرابوو، بەتایبەتی ئامێرەکانی گەردونناسی، لە ژووری کاتگرەوەکاندا چەندین (ئوستوڕلاب) و کاتژمێری لمی و چەندین ئامیری تری پێوانی کات هەبوو. 
یارمەتی دارایی بۆ خوێندکاران بەشێک بوو لە خوێندنەکەیان، خوێندکاران لە مزگەوتی زانکۆیی (قەرەویین) کرێی خوێندنیان نەدەدا، بەڵکو پشتیوانی دارایی دەکران بۆ خواردن و شوێنی نیشتەجێبوون. هەموو ئەمانەش لەلایەن وەقفەکان و بنەماڵەی خانەدان و دەوڵەمەندەکانەوە دابین دەکرا. خوێندکاران لە چەندنین باڵەخانەی دوو و سێ نهۆمیدا نیشتەجێبوون کە هەر باڵەخانەیەک شەست بۆ سەد و پەنجا خوێندکاری تێدابوو. سەرەڕای گەردووننسای، زانستەکانی قورئان و ئایینناسی و یاسا و ڕەوانبێژی و هونەری پەخشان و شیعر و نوسین و مەنتیق و ژمێریاری و جوگرافیا و پزیشکیی تێدا دەخوێنرا. هەروەها خولی ڕێزمان و مێژووی ئیسلامی و پێشەکی کیمییا و بیرکاری تێدا دەوترایەوە. ئەم جۆراوجۆری بابەتانە و ئەو بەرزی و بڵندییە لە جۆری وانەوتنەوەدا مامۆستایان و خوێندکارانی لە هەموو شوێنێکەوە بۆخۆی کێش دەکرد. بەهۆی زۆری ژمارەی داخوازی کارانی خوێندنەوە، زانکۆ بڕیاریدا سیستمێکی قورسی هەڵبژاردن بۆ وەرگرتنی خوێندکاران دابنێت، وەک ئەوەی لە زانکۆکانی ئەمڕۆدا دەکریت. مەرجەکانی وەرگرتن بریتیببوون لە (لەبەربوونی هەموو قورئان و زانینی زمانی عەرەبی بەباشی و شارەزایی لە زانستە گشتییەکان). ئەم مزگەوتە زانکۆییانە هەر بە تەنها خوێندکاری ناوچەییان وەرنەدەگرت، بەڵکو ئەوانە لە سەرانسەری دنیاوە خوازیارانی خوێندنیان وەردەگرت. هەروەها لە زانکۆ بەناوبانگەکانی (عەباسییەکان)دا لە بەغداد، پزیشکیی و دەرمانسازیی و ئەندازیاریی و گەردوونناسی و چەندین بابەتی تر دەوترایەوە بە خوێندکارانی سوری و فارس و هندی. ژمارەیەکی زۆر لە خوێندکارانی زانکۆی (ئەزهەر) لە قاهیرە پێکهاتبوون لە خوێندکارانی بیانی. هەمووشیان یەکەی نیشتەجێبوونیان کە دەبوو بە باشی پارێزگاری لێبکەن و خواردنیان بە خۆڕایی پێدەدرا. هەموو یەکەکان پەرتوکخانە و چێشتخانە و گەرماویان هەبوو.
..... 
بەشوین زانستدا بچۆ لە شیرەخۆرییەوە تا کاتی ناو گۆڕ (پەندێکی ئیسلامی)
....
ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt
.....
هەموو ژمارەکانی پێشوو لەم لینکە دەست بخە.
http://dangiislam.org/Cat.aspx…

 1528

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram