سەرەتا   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    دەستەی نوسەران   |    من نحن   |    اتصل بنا
       
  "١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان. (38)
گۆڕینی فۆنت



"١٠٠١" هەزار و یەک داهێنان لە کەلەپووری زانایانی موسڵمان.

- پێشتر زانیوتە موسڵمانەکان لە سەدەی ١٢ـیەم خوێندنی دکتۆرا هەبوو، وە هەروەها نزیکەی ١٠ساڵی خایاندووە!؟

- کاتی پێویست بۆ خوێندنەوەی بابەت | 00:02:18

- بەشی دووەم: خوێندنگە - ژمارە 38
""""""""""""""""""""""""""""
لە یەکێک لە ناوچەکانی باشوری نیشتیمانی ئیسلامی دا زانکۆی (سانکۆرێ) هەبوو لە (تیمبوکتو) کە دامەزراوەیەکی هزری بوو بۆ مالی و غانی و سۆنگهاییەکان. ئەم زانکۆیە لەناو مزگەوتی (سانکۆرێ)ەوە گەشەی سەند کە لە ساڵی ٩٨٩ز لەلایەن گەورەی دادوەرانی (تیمبکتو) زانای پایە بەرز (قادی عەقیب ئیبن مەحمود ئیبن عمر)ەوە دامەزرێنرا. دوورییەکانی گۆڕەپانی ناوەوەی مزگەوتەکە بەتەواوی وەک (کەعبە) وابوو. لە دواتردا خانمێکی دەوڵەمەند بە ناوی (ماندیکا) پارەی دەدا بە زانکۆکە و وایلێکرد ببێتە ناوەندێک بۆ پێشەوایەتی کردنی زانست و زانیاری. ئەم زانکۆیە زیاتر گەشایەوە و لەسەدەی ١٢یەم ژمارەی خوێندکاران تیایدا ٢٥٠٠٠ بوو، وە شارەکەش هێندە گەورە بوو کە نزیکەی ١٠٠٠٠٠ کەسی تێدابوو. زانکۆکە چەندین کۆلێجی سەربەخۆی هەبوو وهەریەکەیان لەلایەن سەرۆکێکەوە بەڕیوە دەبران. بابەتەکانی خوێندن بریتی بوون لە: (قورئان، خوێندنە ئیسلامییەکان، یاسا، ئەدەبیات، پزیشکی و جەڕاحی، گەردونناسی، بیرکاری، فیزیا، کیمیا، فەلسەفە، زمان و زمانناسی، جوگرافییا، مێژوو و هونەر). بابەتەکان تەنها تیۆری نەبوون، بەڵکو خوێندکاران کاتەکانیان بەسەردەبرد لە فێربوونی بازرگانی و نهێنییەکانی کڕین و فرۆشتن و زانستی ڕەوشتدا بەشیوەیەکی کرداری. ئەم فرۆشگا بازرگانییانە خولیان پێشکەش دەکرد لە بوارەکانی (بازرگانی، دارتاشی، جوتیاری،ماسیگری، بیناکردن، پێڵاو دروستکردن، درومان و دەریاوانی)دا. بەرزترین بڕوانامە بەرامبەر بوو بە بڕوانامەی (دکتۆرا) کە نزیکەی دە ساڵی دەخایاند. مامۆستای جیهانی تێدا دروستدەبوو کە لە ڕێگەی نووسین و زانستەکانیانەوە دەناسرانەوە. نامەی دکتۆرا پێی دەوترا (رسالة)، وە ئەوانەی خاوەن ئەم بڕوانامەیە ببونایە پێیان دەوترا (ئایەتوڵڵا)، کە هێشتە ئەم پلەیە لە ناوەندە ئایینیەکانی (قوم) ی (ئێران) و (نەجەف)ی (عێراق)دا ماوە. لە ڕۆژی ئاهەنگی دەرچوندا خوێندکاران دەبوو عەمامەی باوی ئەم سەردەمە لەسەر ببەستن کە ئاماژە بوو بۆ دانایی و زانست، وە عابایەکیان لەبەر دەکرد کە ئاماژە بوو بۆ ڕەوشت بەرزی و چاوکردن لە مامۆستاکانیان. ئەم دەرچووانە بە زانست و زانیاری فراوان بەناوبانگ بوون و هەموو زانکۆکانی زانستی ئیسلامیی ئارەزوویان بوو کە وەک مامۆستا وەریان بگرن.
وەک هەممو زانکۆیەکی باش، ئەمانەش پارتوکخانەیەکی دییاردەییان هەبوو کە ژمارەیەکی زۆر پەرتوکییان تێدابوو خەڵکانێکی زۆر بە دیاری بەخشییبوونیان بە زانکۆکان. لە مزگەوتی (زەیتونە)ی (تونس) چەندین دەستنووس لەبارەی ڕێزمان و مەنتیق و جەرح و تەعدیل و بنەماکانی توێژینەوە و زانستی گەردوون و ژمێریاری و ئەندازە و کانزاکان و ڕاهێنانی پیشەییەوە هەبوو. لە پەرتوکخانەی (عاتیکە)ی زانکۆی (قەیرەوان)ی (تونس) وەرگێڕانێکی عەرەبی (مێژووی دێرینی نەتەوەکان) هەبوو کە (قەشە جێڕۆم) لە ساڵی ٤٢٠ز دا نووسی بووی.
..... 
ڕێکخستن و نەخشاندن: #YassinArt
.....
هەموو ژمارەکانی پێشوو لەم لینکە دەست بخە.
http://dangiislam.org/Cat.aspx…

 1076

  • زۆرترین بینراو
  • نوێترین بابەت
Top
Facebook YouTube Twitter Instagram