پێغەمبەر ﷺ و بێخود .! رۆژێکیان لە دوای نوێژی بەیانی مامە پیرەیەک بێخودی شاعیری بینی و پێی وت: بێخود ئەو شەو خەوێکم پێوە بینیوی،ئەویش وتی :چی بوو بۆم بگێڕەوە؟ ،مامە پیرەش دەستی بەگێرانەوەی خەوەکەی کردو وتی: لەخەونمدا پێغەمبەر گیان بە تەنیشتم دا رۆیشت و سەلامێکی لێکردم و منیش وەڵاممدایەوە و وتم : علیکم السلام یا رسول الله یاخوا بەخێربێی فەرموو بۆ کوێ دەچی؟ پێغەمبەر گیانیش فەرمووی: دەمەوێ بچمە لای بێخودی شاعیر، پاشان هەندیک رۆیشت و لە نیوەی رێگادا گەڕایەوە و دەستێکی بڵند کرد و رۆیشت. مامە پیرە لە قسەکانی بەردەوام بوو کاتیک سەری هەڵبڕی سەیری کرد بێخود چاوی پڕ فرمێسک بوو بوو ، تا دڵۆپە فرمێسکەکانی ریشی تەڕکردبوو، بێخود وتی : والله ئەمشەو لە خزمەت خۆشەویستدا بووم بە قەصیدەیەک تا درەنگانێکی شەو ، ئیتر لە ناوەندی قەصیدەکە ئاگام لە خۆم نەماو خەوم لێکەوت ، هەر بۆیە پێغەمبەر گیان لە نیوەی ڕێگادا گەڕایەوە . ـــــــــــ دەمێكە چاوەڕێیەتی گیان و دڵ و ویساڵی تۆ ئومێد ئەكا كە دەركەوێ لە پڕ مەهی جەمالی تۆ ئەگەر لە ئایینەی منا دەمێ نەبێ میسالی تۆ شكەستە بێ بەبەردی غەم بە جاهی سەحب و ئالی تۆ كە ئاسمان وەكوو زەمین بەوانە ئیفتیخار ئەكا