پێنجەم: فێركردنی چەند ئاكارێكی جوانی تر یەكەم. خاوێن ڕاگرتنی ژینگەو هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی لەهەر كوێیەك بێت. دووەم. ڕووخسەت خواستن و لە دەرگا دان كاتێك دەچێتە هەر شوێنێك، بە تایبەتی ژووری دایك و باوك. سێیەم. پاراستنی نهێنی بەگشتی و بە تایبەتی نهێنی خێزان و نەدركاندنی. چوارەم. دەستكاری نەكردنی شت ومەكی هیچ كەسێك بە بێ پرس. پێنجەم. گاڵتە نەكردن بە جل و بەرگ و كەم و كورتی كەسانی تر. شەشەم. گوێ هەڵنەخستن بۆ قسەو دەنگ و باسی كەسانی تر. #سایەفارس